مه‌ڵبه‌ند:ئاریان جه‌مال
مه‌له‌وانگه‌كانی شاری سلێمانی وه‌ك یه‌كێك له شوێنه گشتییه‌كان هاوڵاتیان به‌رده‌وام سه‌ردانی ده‌كه‌ن، ئه‌و مهلهوانگانهش له ئیستادا به شێوازێكی مۆدێرن دروست كراون و زۆربه‌ی مه‌رجه ته‌ندروستیه‌كانیان تێدا جێبه‌جێكراوه.
دكتۆر ڕزگار عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆپاراستنی ته‌ندروستی سلێمانی ده‌رباره‌ی چاودێری كردنی مه‌له‌وانگه‌كان و تێبینی كردنی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی تێیاندا بۆ ماڵپه‌ری مه‌ڵبه‌ند دواو وتی" مه‌له‌وانگه‌كانیش وه‌كو یه‌كێك له شوێنه گشتیه‌كان به‌رده‌وام چاودێرییان ده‌كه‌ین، وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆپاراستنی ته‌ندروستی هۆبهیهكمان هه‌یه پێی ده‌وترێت چاودێری ته‌ندروستی، به‌پێی پرۆگرامێكی ڕێك‌وپێك سه‌ردانی مه‌له‌وانگه‌كان ئه‌كه‌ین، له ئێستادا نزیكه‌ی نۆ مه‌له‌وانگه له شاری سلێمانیدا كار ده‌كه‌ن، ئه‌و مهلهوانگانهش به‌پێی ئه‌و مه‌رجه ته‌ندروستییانه‌ی بۆمان دیاریكردوون جێبه‌جێیان كردووه".
شڤان عوسمان فه‌ره‌ج لێپرسراوی مه‌له‌وانگه‌ی سالم له شاری سلێمانی سه‌باره‌ت به سیستمی پاككردنه‌وه‌ی ئاوی ناو مه‌له‌وانگه‌كان ڕایگه‌یاند"سیستمی مه‌له‌وانگه‌كه‌ی ئێمه فلتهرهیشنه، ماوه‌ی 16 بۆ 18 سه‌عات ئیش ده‌كات، ئه‌و ئاوه‌ی كه ئه‌مڕۆ مه‌له‌ی تێدا ده‌كرێت بۆ سبه‌ینێ نامێنێت،چونكه له‌ماوه‌ی 16 سه‌عاتدا سیستمی فلتهرهیشنهكه ئاوه‌كه سه‌ر ڕێژ ده‌كات و ئاوه‌كه‌ی پاكده‌كاته‌وه".