مه‌ڵبه‌ند-محه‌مه‌د حیكمه‌ت
به‌پێی ئامارێكی نوسینگه‌ی تۆماركردنی له‌دایكبوون و مردن كه‌سه‌ر به‌فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی سلێمانیه، له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی ئه‌مساڵدا واته له 1/1/2010 تاوه‌كو 30/6/2010 له‌سنوری شاری سلێمانیدا 10743 منداڵ له‌دایكبوون له‌و ڕێژه‌یه‌ش 5387 منداڵیان كوڕه و 5356 منداڵیان كچه.
عومه‌ر ڕه‌شید به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێری نوسینگه‌ی تۆماركردنی له‌دایك بوون و مردنی سلێمانی له‌لێدوانێكیدا بۆ ماڵپه‌ڕی مه‌ڵبه‌ند ڕایگه‌یاند له‌شه‌ش مانگی ئه‌مساڵدا له‌شاری سلێمانیدا 10743 منداڵ له‌دایكبوون و له‌لای ئێمه تۆماركراوه له‌و ڕێژه‌یه‌ش 5387 منداڵیان كوڕه و 5356 منداڵیان كچن.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد له‌و 10743 منداڵه به‌پێی ئاماره‌كه‌ی ئێمه له‌ماوه‌ی ئه‌م شه‌ش مانگه‌دا 40 دایك دووانه‌ی بووه و یه‌ك دایك سیانی و یه‌ك دایك چواری بووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێری نوسینگه‌ی تۆماركردنی له‌دایك بوون و مردنی سلێمانی سه‌باره‌ت به‌ڕێژه‌ی مردن له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی سه‌ره‌تای ساڵی 2010 دا 1106 كه‌س مردون و له‌لای ئێمه تۆماركراوه.