شیكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ: ئه‌رده‌ڵان ره‌حمان
كۆشكی سپی رژانی نه‌وتی له كه‌نداوی مه‌كسیكی به گه‌وره‌ترین كاره‌ساتی ژینگه‌یی مێژووی ئه‌مه‌ریكا ناوزه‌د كرد.
كارۆڵا براونێر راوێژكاری وزه‌ی كۆشكی سپی هه‌روه‌ها وتی ئه‌مه‌ریكا "ئاماده‌ی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵا خراپترین سناریۆیه" واته كۆنترۆڵا نه‌كردنی رژانی نه‌وت تا مانگی ئوتی داهاتوو.
به دوای شكستی هه‌وڵه‌كانی ئه‌م دواییانه بۆ كۆنترۆڵا كردنی رژانی نه‌وت له كه‌نداوی مه‌كسیك، كۆمپانیای بی پی ته‌كتیكێكی نوێی به‌كارهێنا، به‌ڵام ده‌ڵێت هیچ گه‌ره‌نتییه‌كیش نییه بۆ سه‌ركه‌وتووبوونی ئه‌م پلانه.
داگ ساتلێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌شی هه‌وڵه‌كانی بی پی رایگه‌یاندووه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌م ته‌كتیكه‌ش سه‌ركه‌وتوو بێت، رژانی نه‌وت به ته‌واوه‌تی ناوه‌ستێت.
لانی كه‌م 20 میلیۆن به‌رمیل نه‌وت تا ئێستا كه‌نداوی مه‌كسیك و 110 كیلۆمه‌تری له كه‌ناره‌كانی لوئیزیانای پیس كردووه.
ئه‌م رووداوه شه‌ش هه‌فته له‌مه‌وپێش به دوای ته‌قینه‌وه‌ی سه‌كۆیه‌كی نه‌وتی ده‌ستی پێكرد كه تێدا 11 ك ه‌س كوژران.
خاتوو براونێر له وتووێژی دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ی خۆی له‌گه‌ڵا كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی ئێن بی سی به‌رامبه‌ر به كارایی پلانه نوێیه‌كه هیواداری خۆی راگه‌یاند، به‌ڵام پێی له سه‌ر ئه‌مه داگرته‌وه كه ئه‌مه رێگه چاره‌یه‌كی كاتییه.
ئه‌و هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه دا كه كۆنترۆڵی ته‌واوی رژانی نه‌وت، به ئه‌گه‌ری زۆر له گره‌وی هه‌ڵكه‌ندنی چاڵێكی فه‌رعییه له نزیك شوێنی رووداوی ئه‌م كاره‌ساته كه بتوانێت گوشاری چاڵه پێشووه‌كه كه‌م بكاته‌وه.
عه‌مه‌لیاتی هه‌ڵكه‌ندنی چاڵی نوێ لانی كه‌م دوو مانگ ده‌خایه‌نێت.
خاتوو براونێر وتی كه چاڵێكی سێهه‌میش هه‌ڵكه‌ندراوه، چونكا ئه‌گه‌ری ئه‌وه له ئارادایه كه چاڵی دووه‌م به ته‌نیایی نه‌توانێت گوشاری چاڵه نه‌وته یه‌كه‌مه‌كه كه‌م بكاته‌وه.
هه‌روه‌ها بی پی به كه‌ڵك وه‌رگرتن له رۆبۆته ده‌ریاییه‌كان سه‌رقاڵی بڕینی به‌شه خه‌ساردیتووه‌كه‌ی لۆلۆكه‌یه تا بتوانێت لۆله‌یه‌كی تری پێوه بلكێنێت.
ئه‌م هه‌وڵه چوار رۆژ ده‌خایه‌نێت.
به‌ڵام بی پی ده‌ڵێت تا ئێستا وه‌ها هه‌وڵێك له قووڵای 1/5 كیلۆمه‌تری ئاو ئه‌نجام نه‌دراوه و "سه‌ركه‌وتنی ئه‌م سیسته‌مه بۆ كۆنترۆڵا، گه‌ره‌نتی نییه."
فلیپ جانسۆن مامۆستای زانستگای ئالاباما له وتووێژ له‌گه‌ڵا ئاسۆشه‌یتێد پرێس به‌رامبه‌ر به سه‌ركه‌وتنی ئه‌م پلانه گه‌ش بینی خۆی راگه‌یاند به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه دا ئه‌گه‌ر سندووقێكی نوی له سه‌ر شوێنی بڕاوی لۆلۆكه جێگیر نه‌كرێت "دۆخه‌كه زۆر خراپتر ده‌بێت."
پلانی پێشووتری جێگیركردنی سندووقه‌كه له سه شوێنی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌وته‌كه ناسه‌ركه‌وتوو مایه‌وه.
نزیكه‌ی 12 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت رۆژانه ده‌گاته كه‌نداوی مه‌كسیك.
بی پی تا ئێستا 940 میلیۆن دۆلاری بۆ كۆنترۆڵا كردنی ئه‌م كاره‌ساته ته‌رخان كردووه.