به‌پێی راپۆرتی ساڵانه‌ی رێكخراوی تواناسازی لاوان، رێژه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی لاوان له كوردستان له ساڵی 2009 دابه‌زیوه بۆ 39%، له‌و راپۆرته‌دا كه ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه له هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانی هۆتێل چوار چرای شاری هه‌ولێر خرایه‌روو، سه‌ره‌تا عومه‌ر هه‌وارمی ئه‌ندامی پارله‌مانی كوردستان له وته‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌كاروچالاكیه‌كانی پارله‌مان كرد له پێناو خزمه‌تكردنی زیاتر به توێژی لاوان، ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه ئێستا چه‌ند پرۆژه‌ی قانونێك كه تایبه‌تن به پشتگیری لاوان له پارله‌مانی كوردستاندایه، له‌وانه‌ش ئاماژه‌ی به پرۆژه‌ی قانونی سندوقی قه‌رزی بچوك و گرنگیدان به‌لاوان و پێشینه‌ی هاوسه‌رێتی كرد...