له‌كاتێكدا هێشتاكه قه‌یرانی پێكهاتنی حكوومه‌ت له عێراقدا به‌رده‌وامه‌و لایه‌نه سیاسی‌و لیسته جیاوازه‌كان سه‌رقاڵی ململانێیه‌كانن، ئه‌مریكا به‌شێك له‌هێزه‌سه‌ربازییه‌كانی خۆی له‌م وڵاته كشانه‌وه. دوایین هه‌واڵه‌كان ئاماژه به‌وه‌ن كه هێشتاكه هیچ كام له لایه‌نه سیاسیه‌كان له‌عێراقدا بۆ ده‌ربازبوون له‌م قه‌یرانی نه‌بوونی حكوومه‌ت نه‌گه‌یشتونه‌ته ته‌وافوق‌و رێككه‌وتن. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی لیستی ئه‌لعیراقییه سه‌ردانی مسكۆی پێته‌ختی رووسیای كردووه تاكوو پێی رووسیاش بۆ ئه‌م بۆ ده‌خاله‌ت كردن له‌م قه‌یرانه‌دا بكاته‌وه. عه‌لاوی له چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی رووسیا ئه‌لیوم وتویه‌تی: ئا‌مریكا له لایه‌نێك پشتیوانی ده‌كات كه جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی ئێرانیه‌كان بێت‌و من به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه له‌لایه‌ن ئێرانیه‌كانه‌وه پشتیوانیم لێنه‌كراوه، ئا‌مریكا زۆر مه‌یلی به‌پشتیوانی كردن له‌من نییه...