له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌ی هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئه‌مریكا جارێكی تر جۆزێف بایدنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا و خاوه‌نی بیرۆكه‌ی دابه‌شكردنی عێراق بۆ سێ هه‌رێمی فیدڕاڵ، به‌سه‌ردانێك گه‌یشته شاری به‌غدا و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق كۆبووه‌وه، هاتنی ئه‌مجاره‌ی بایدن سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی كه له‌ڕووی كاته‌وه په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌كشانه‌وه‌ی هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانی وڵاته‌كه‌ی و مانه‌وه‌ی نزیكه‌ی 50 هه‌زار سه‌رباز بۆ پشتیوانی و هاوكاریكردنی هێزه‌كانی سوپای عێراق، هێشتا ته‌نگژه‌ی سیاسی به‌هۆی پێكنه‌هێنانی حكومه‌ته‌وه، بارگرژی و قه‌یرانێكی هه‌ستیاری هێناوه‌ته ئاراوه و لێككدانه‌وه‌ی جیاوازی لێكه‌وتۆته‌وه.
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان ئاماژه به‌وه‌ده‌دات، كه هاتنی بایدن پێده‌چێت كاراییه‌ك بخاته نێو هه‌وڵه‌كانی تایبه‌ت به پێكهیًَنانی حكومه‌ت و جموجۆڵیش ده‌خاته ناو پڕۆسه‌كه‌وه...