وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان رێنمایی نوێی وه‌رگرتنی خوێندكاران بۆ به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی ماسته‌رو دكتۆرا په‌سه‌ند كرد، وه‌ك له راگه‌یاندنێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستیدا هاتووه، ئامانج له په‌سه‌ند كردن و ده‌ركردنی ئه‌و رێنماییه نوێیانه به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی و كوالێتی خوێندنی باڵایه له هه‌رێمی كوردستان.
وه‌ك له راگه‌یاندنه‌كه‌دا هاتووه ئه‌و رێنماییه نوێیه" له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بناغه‌یه‌كی پته‌وی زانستی بۆ ئاینده‌ی خوێندنی باڵا فه‌راهه‌م ده‌كات و پرۆسه‌ی دڵنیایی جۆری په‌یڕه‌و ده‌كرێت، هاوكات ئه‌رك و مافی خوێندكاریشی به شێوه‌یه‌كی ورد ده‌ستنیشان كردووه"، ئه‌وه‌ش رونكراوه‌ته‌وه" خوێندكار مافی سكاڵاكردنی هه‌یه له حاڵێكدا، گه‌ر به‌هه‌ر هۆیه‌ك له خوێندنی باڵا وه‌رنه‌گیرا".
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی ئه‌و رێنمایانه‌یه كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی په‌سه‌ندكراوه بۆ وه‌رگرتنی خوێندكاران له خوێندنی ماسته‌ر و دكتۆرا.
* خوێندنی ماسته‌ر له هه‌رێمی كوردستان
رێنمایی خوێندنی ماسته‌ر:
یه‌كه‌م/ ئامانجه‌كان
مادده (1)
1. بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی چۆنایه‌تی (كوالێتی) فێركردن و راهێنانه له خوێندنی ماسته‌ر.
2. بۆ خێرا پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی زانكۆكان و په‌یمانگای خوێندنی ته‌كنیكیه‌كان و باقی كه‌رته گشتی و تایبه‌ته‌كانی هه‌رێمه، بۆ ئه‌م بڕوانامه و پسپۆڕایه‌تیانه.
3. هه‌رێمی كوردستان به یه‌ك یه‌كه‌ی زانستی داده‌نرێت و هه‌ركورسییه‌كی خوێندنی ماسته‌ر موڵكی سه‌رجه‌م زانكۆكان و په‌یمانگاكانه‌و به‌هاوكاری به‌شه زانستیه هاوتاكان و كۆمه‌ڵی مامۆستایانیان ئه‌نجام ده‌درێ.
4. به‌پێی توانستی زانكۆكان و پێویستی هه‌رێم به ده‌رچووان، خوێندنی ماسته‌ر له زانكۆیه‌ك یان زیاتر ده‌كرێته‌وه، و له هه‌موو حاڵه‌تێكدا خوێندن له هه‌موویاندا به هاوكاری یه‌كترو له ئاستی وه‌زاره‌ته‌وه ته‌نسیقی بۆ ده‌كرێ.
5. له هه‌ر سه‌نته‌رێكی خوێندنی ماسته‌ر، ژماره‌ی كورسییه‌كان به پێی توانستی زانكۆی خانه‌خوێ و به‌گوێره‌ی پێویستی هه‌رێم دیاری ده‌كرێت و له وه‌زاره‌ته‌وه بڕیار له‌سه‌ر دابه‌شكردنیان ده‌درێ.
دووه‌م/ وه‌رگرتن
مادده (2)
پێشكه‌شكردن بۆ خوێندنی ماسته‌ر به‌م مه‌رجانه ده‌بێ:
1. ده‌رچوون له تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زمان و كۆمپیوته‌ر به پێی رێنمایی تایبه‌ت، كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌رده‌چێت.
2. ره‌زامه‌ندی فه‌رمانگه‌كه‌ی له كاتێكدا ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ری حكومی بوو.
3. پێشكه‌شكار بۆ خوێندنی ماسته‌ر تێكڕای نمره‌ی له (65%) كه‌مترنه‌بێت یاخود له چاره‌كی یه‌كه‌م بێت، جگه له پسپۆڕییه پزیشكییه‌كان.
4. كۆی نمره هه‌ژمار ده‌كرێت رێژه‌ی (60%) له‌سه‌ر بنه‌مای تێكرای نمره‌ی گشتی و رێژه‌ی (40%) هه‌ژمارده‌كرێت له‌سه‌ر بنه‌مای تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی.
5. ته‌مه‌نی پێشكه‌شكار بۆ خوێندنی ماسته‌ر نابێ له (45) ساڵ زیاتر بێت.
6. مه‌رجه (2) ساڵ تێپه‌ربێت به‌سه‌رده‌رچوونی پێشكه‌شكار، جگه له ده‌رچووی یه‌كه‌م كه مه‌رجه یه‌ك ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونیان تێپه‌ڕبێت.
سێیه‌م/ خوێندن
مادده (3)
خوێندنی ماسته‌ر دوو (2) ساڵه، به‌م شێوه‌یه دابه‌ش ده‌بێت:
1. ساڵی یه‌كه‌م: دابه‌ش ده‌بێت بۆ دوو كۆرسی خوێندن.
ا- كۆرسی یه‌كه‌م: پێكدێت له خوێندنی گشتی وه‌ك ده‌روازه‌یه‌ك بۆ تایبه‌تمه‌ندێتی.
ب- كۆرسی دووه‌م: دابه‌شكردنی خوێندكار به‌سه‌ر پسپۆرییه زانستییه‌كان له‌سه‌ر شێوه‌ی گروپ، گروپه‌كان ده‌ست به‌خوێندنی بواری پسپۆری ورد ده‌كه‌ن، پێویسته سوود له‌و مامۆستایانه‌ی كه سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كه‌ن وه‌ربگیرێت، خه‌رجی ئه‌و مامۆستایانه به پێی پلان و توانستی بوودجه‌ی كۆرسه‌كه له ئه‌ستۆ ده‌گیردرێت.
ج- پێویسته مامۆستایان خه‌ڵكی خاوه‌ن پله‌و پایه‌و ئه‌زموون بن و له بواری پسپۆری ورددا خه‌ریكی توێژینه‌وه‌ی چالاك بن.
د- پرۆسه‌ی دڵنیایی جۆری به‌سه‌ر هه‌ردوو كۆرسی سه‌ره‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت هه‌روه‌ك له‌سه‌ر خوێندنی به‌كالۆریۆس پیاده كراوه.
2- ساڵی دووه‌م:
ا- له‌م قۆناغه خوێندكار دابه‌ش ده‌كرێت بۆ سه‌ر زانكۆ خاوه‌ن تواناكان بۆ ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی زانستی.
ب- پێویسته بۆردی زانستی تایبه‌تمه‌ند، كه له مادده‌ی (4) باس كراوه له‌و رێنماییه، دڵنیابێ له توانستی هه‌موو ئه‌و به‌ش و سه‌نته‌رانه‌ی، كه توێژینه‌وه‌یان تێدا ده‌كرێ و دڵنیابێ كه سه‌رپه‌رشتیارو پێداویستی ژێرخان و كه‌لوپه‌ل و ژینگه‌ی توێژینه‌وه‌كه گونجاوه بۆ خوێندكاری ماسته‌ر، پێویسته پێناسه‌ی گونجاوێتی به پێی پێوه‌ری زانستی بابه‌تیانه بێت و هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بكرێ.
چواره‌م/ پێكهاته‌ی كارگێڕی و ده‌سه‌ڵات
مادده (4)
1. له هه‌ر بنكه‌یه‌ك كه خوێندنی باڵای تیادا ده‌كرێته‌وه بۆردێك پێك ده‌هێنرێت، وه پێك دێت له سه‌رۆكی به‌شه‌كانی زانستی هاوتا له‌سه‌رجه‌م زانكۆكان و ده‌سته‌كانی ته‌كنیكی، ئه‌گه‌ر به‌شی هاوتایان نه‌بوو ئه‌وا نوێنه‌ریان به‌شدار ده‌بێت.
2. ئه‌ركه سه‌ره‌كییه‌كانی بۆرده‌كه بریتین له دارشتنی ستراتیژیه‌ت و پلاندانان و سه‌رپه‌رشتی و دڵنیایی جۆری و بڕیاره ئه‌كادیمییه‌كانی پێویست.
3. كاروباره كارگێڕییه‌كانی رۆژانه‌ش ده‌كه‌وێته چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی زانكۆ خانه‌خوێكان، به كۆلێژه‌كانیانه‌وه.
4. سه‌رۆكی به‌شه زانستییه خانه‌خوێكه ده‌بێته سه‌رۆكی بۆرده تایبه‌تمه‌نده‌كه و به راسته‌وخۆیی به‌رپرسه به‌رامبه‌ر:
ا- لیژنه‌ی باڵای خوێندن له وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری پلان و ستراتیژی و پلانی وه‌رگرتن و دڵنیایی جۆری.
ب- ئه‌نجومه‌نی زانكۆی خانه‌خوێ بۆ كاروباری كارگێڕی رۆژانه.
5. له‌و حاڵه‌تانه‌ی كه زیاتر له زانكۆیه‌ك خوێندنی ماسته‌ری تێدا ده‌كرێ، سه‌رۆكایه‌تی بۆرده‌كه به شێوه‌ی خولی (ده‌وری) له نێوان سه‌رۆك به‌شه خانه‌خوێكان ئه‌نجام ده‌درێ.
مادده (5)
دانانی پلانی وه‌رگرتن و كردنه‌وه‌ی خوێندنی ماسته‌ر بۆ (4) چوار ساڵی ئاینده له وه‌زاره‌ته‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.
مادده (6)
پێكهاته‌ی كارگێڕی و ده‌سه‌ڵاتی خوێندنی باڵا له زانكۆ پێك دێت به پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته دیاریكراوانه‌ی له‌م رێنماییه‌دا هاتووه:
- ئه‌نجومه‌نی زانكۆ
- ئه‌نجومه‌نی كۆلێژ
- ئه‌نجومه‌نی به‌ش
مادده (7)
ئه‌نجومه‌نی زانكۆ به‌رپرسیاری باڵا‌و یه‌كه‌مه له زانكۆ و ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هه‌یه:
1. دانانی به‌رنامه‌و خشته‌یه‌كی گشتی بۆ مه‌نهه‌ج و یه‌كه‌كانی خوێندن.
2. پێدانی بڕوانامه‌ی خوێندنی باڵا.
مادده (8)
سه‌رۆكی زانكۆ، یان ئه‌و یاریده‌ده‌رانه‌ی كه رایان ده‌سپێرێ (تخویل)، هه‌ڵده‌ستن به سه‌رپه‌رشتیكردنی كاروباری زانستی و ته‌كنیكی و كارگێڕی و دارایی خوێندنی باڵا، وه ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هه‌یه:
1. ده‌سه‌ڵاتی به‌كارهێنانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هه‌یه كه ئه‌نجومه‌نی زانكۆ پێی راده‌سپێرێ (تخویل) له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌ركانه‌ی تایبه‌ته به‌خوێندنی باڵا له‌كاتی ته‌كلیفكردنی.
2. په‌سه‌ندكردنی پێشنیازی ئه‌نجومه‌نی كۆلێژه‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی پێویست ده‌كات بۆ ئه‌نجومه‌نی زانكۆ‌و په‌سه‌ندكردنی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی كۆلێژه‌كان و زانكۆ.
3. راسپاردنی هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌پێی پێویست.
مادده (9)
ئه‌نجومه‌نی كۆلێژ به‌رپرسه له كاروباری زانستی و كارگێڕی و دارایی و ته‌كنیكی خوێندنی باڵا، بۆی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی بدات به راگر و ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هه‌یه:
1. به‌كارهێنانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه پێی راده‌سپێردرێ (تخویل) له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی زانكۆ یان سه‌رۆكی زانكۆ له‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه هه‌یانه.
2. پێشنیازكردن له هه‌موو كاروباره‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆی تایبه‌ت به كاروباری خوێندنی باڵا له كۆلێژ.
3. ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كان، دیاریكردنی ناونیشانی نامه و نامه‌ی توێژینه‌وه و سه‌رپه‌رشتیاران، دانانی لیژنه‌ی تاوتوێكردن، ئه‌نجامی تاوتوێكردن، دانانی لیژنه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان.
مادده (10)
راگری كۆلێژ ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هه‌یه:
1. به‌كارهێنانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆ پێی راده‌سپێردرێت (تخویل).
2. په‌سه‌ندكردنی پێشنیازه‌كانی ئه‌نجومه‌نی به‌شه‌كان یان لیژنه‌كانی خوێندنی باڵای زانستی و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه پێویست ده‌كات بۆ ئه‌نجومه‌نی كۆلێژ.
مادده (11)
1. ئه‌نجومه‌نی به‌ش له‌و كۆلێژانه‌ی كه له به‌ش پێك دێت به‌رپرسه له كاروباری زانستی و ته‌كنیكی و رێكخستنی خوێندنی باڵا له بواری به‌ش وه بۆی هه‌یه ئه‌ركه‌كانی له‌م بابه‌ته هه‌مووی یاخود به‌شێكی بدات به لیژنه‌ی باڵای دیاریكراو.
2. له ناو به‌ش لیژنه‌ی خوێندنی باڵا پێك ده‌هێنرێت به سه‌رۆكایه‌تی و ئه‌ندامێتی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی وانه‌بێژی (تدریسین) كه پله‌ی زانستیان له پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر كه‌متر نه‌بێ.
3. سه‌رۆكی به‌ش هه‌ڵده‌ستێ به به‌رزكردنه‌وه‌ی پێشنیاز و پێشنیازه‌كانی لیژنه بۆ راگری كۆلێژ به ئه‌نجامدانی رێككاره كارگێڕییه‌كان.
سكاڵاكردن
مادده (12)
بۆ خوێندكار هه‌یه سكاڵا تۆمار بكات به هۆی وه‌رنه‌گیرانی له (خوێندنی باڵا/ماسته‌ر) له‌لایه‌ن لیژنه‌ی سكاڵای تایبه‌ت كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێك ده‌هێنرێت له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك و دوای تێپه‌ڕبوونی ماوه‌كه سكاڵاكه كۆتایی پێ دێت.
مادده (13)
پرۆسه‌ی دڵنیایی جۆری له‌سه‌ر هه‌موو بابه‌ت و كۆرس و پرۆژه‌یه‌كی خوێندن وه یان توێژینه‌وه‌ی ئه‌و ماسته‌ره جێبه‌جێ ده‌كرێت و له لایه‌ن لیژنه‌ی دڵنیایی جۆری زانكۆ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تایبه‌تمه‌ند له وه‌زاره‌ته‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێ.
ئه‌حكامی گشتی
مادده(14)
1. كار به‌م رێنماییه ده‌كرێت بۆ ساڵی خوێندنی (2010- 2011).
2. بابه‌ته‌كانی تایبه‌ت به شێوازی توێژینه‌وه له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی زانكۆكانه.
3. كاروباره‌كانی دارایی تایبه‌ت به كرێی سه‌ر په‌رشتیكردن و وانه‌كان و پێشكه‌شكردنی زانستی و چاپكردنی نامه‌ی توێژینه‌وه و تاوتوێكردن، رێنمایی تایبه‌ت ده‌یانگرێته‌وه كه له وه‌زاره‌ت ده‌رده‌چێت.
4. كار به‌هیچ رێنماییه‌ك ناكرێ كه دژ یه‌ك بێت له‌گه‌ڵ ئه‌م رێنماییه.
* خوێندنی دكتۆرا له هه‌رێمی كوردستان
زانكۆكان بۆیان هه‌یه ئه‌م رێنماییه بۆ ساڵی خوێندنی (2010- 2011) جێبه‌جێبكه‌ن به‌پێی توانا و پێویستییه‌كانیان و بۆ ساڵانی داهاتوو ته‌نیا ئه‌م رێنماییه جێبه‌جێده‌كرێت و كار به سیسته‌می كۆن ناكرێت.
یه‌كه‌م/ ئامانجه‌كان
مادده (1)
1. به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی كوالێتی خوێندنی دكتۆرا‌و به‌ره‌وپێشبردنی به‌رنامه‌كانی خوێندن به‌پێی ستراتیژیه‌تی نوێی سه‌رده‌میانه كه ئامانجی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی توێژینه‌وه‌ی زانستی و به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و بڕوانامانه‌ی كه له‌لایه‌ن زانكۆكانی جیهان ده‌به‌خشرێت.
2. راهێنانی خوێندكار له‌سه‌ر سروشت و رێگاكانی توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی زانستی ئاڵۆز و راهێنانی بۆ ئه‌وه‌ی ببێته توێژه‌رێكی زانستیی داهێنه‌ر.
3. هاریكاری و هاوكاری زانستی له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه له‌رێگای په‌یوه‌ندی نێوان خوێندكار و سه‌رپه‌رشتیارو خوێندن به‌شێوازی زانستی و له‌رێگای كه‌ناڵه زانستییه‌كان له ده‌ره‌وه له زانكۆكان و سه‌نته‌ری توێژینه‌وه زانستییه‌كان.
4. گه‌یشتن به ئاستێكی زانستی خوێندنی دكتۆرا له‌گه‌ڵ جیهانی پێشكه‌وتوو، به‌پێی ئه‌و بنه‌ماو پێوه‌رانه‌ی، كه به گشتی له‌جیهان كاری پێ ده‌كرێت و به‌رچاوه.
5. دابینكردنی پێویستی و داواكارییه‌كانی بازاڕی كار.
مادده (2)
ئه‌م رێنماییانه به‌شه‌كانی مرۆڤایه‌تی و زانستی و پزیشكی و ئه‌ندازه‌یی ده‌گرێته‌وه.
دووه‌م/ وه‌رگرتن له خوێندن (القبول).
مادده (3)
1. وه‌رگرتنی خوێندكاری خوێندنی دكتۆرا به‌پێی پلانێكی ستراتیژی ده‌بێ، كه بگونجێ له‌گه‌ڵ پلانی گه‌شه‌پێدان له هه‌رێم.
2. وه‌رگرتن له خوێندنی دكتۆرا به‌م مه‌رجانه ده‌بێت:
ا- ده‌بێ پاڵێوراو هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ماسته‌ر بێت.
ب- ده‌بێ ئاستی پاڵێوراو جێگای وه‌رگرتن بێت له زمانی توێژینه‌وه و كۆمپیوته‌ر.
ج- نابێ پاڵێوراو وه‌رگیرابێت له دكتۆرا یاخود ده‌ركرابێت (فێل) یاخود سه‌رنه‌كه‌وتبێت به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می یاخود به‌جێهێشتنی خوێندن.
د- ده‌بێ پاڵێوراو خۆته‌رخانكردنی ته‌واو بكات بۆ خوێندنه‌كه‌ی.
ه- نابێ پاڵێوراو ته‌مه‌نی له (45) ساڵ زیاتر بێ.
مادده(4)
زمانی خوێندن و توێژینه‌وه
1. زمانی توێژینه‌وه و زمانی ئه‌و وڵاته‌ی كه خوێندكار بۆی ده‌چێت به‌مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی خوێندنه‌كه‌ی بڕیارده‌ر ده‌بن له‌سه‌ر ئاست و جۆری زمانی داواكراو.
2. ده‌بێ زمانی توێژینه‌وه‌و زمانی خوێندنی خوێندكار له ئاستێكی به‌رزدا بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو زمانی وڵاته‌كه جیاواز بوو له زمانی توێژینه‌وه ئه‌وه ده‌كرێ زمانی توێژینه‌وه‌كه له ئاستێكی به‌رزدابێت، خوێندكار مۆڵه‌تی پێ بدرێت تاكو زمانی وڵاته‌كه تا ئاستی مام ناوه‌ندی فێربێت.
3. سه‌رپه‌رشتیار و لێژنه‌ی زانستی بریارده‌ر ده‌بن له‌سه‌ر دیاریكردنی ئاستی زمانی داواكراو له خوێندكار.
4. به‌ڵگه‌نامه‌و پێوستییه‌كانی توانستی زمانی توێژینه‌وه به‌پێی رێنمایی تایبه‌ت به زمانه‌كه پێشكه‌ش بكرێت.
5. رێنمایی تایبه‌ت به زمانه جیاكان له وه‌زاره‌ته‌وه ده‌رده‌كرێن و فه‌رمانی جیایان بۆ ده‌رده‌چێت.
مادده (5)
1. بۆ هه‌ر كورسیه‌كی خوێندن دۆسیه‌یه‌كی خوێندنی تایبه‌تی بۆ ده‌كرێته‌وه و تیایدا ئه‌مانه روون ده‌كرێته‌وه: ناونیشانی توێژینه‌وه‌و پێداویستییه‌كانی جێبه‌جێكردنی وه‌ك مامۆستایان و هه‌روه‌ها پێداویستییه داراییه‌كان و سه‌رچاوه زانستییه‌كان و بودجه‌ی پێویست له گشت قۆناغه‌كانی.
2. دیاریكردنی سه‌رپه‌رشتیاری ناوخۆیی ده‌بێ له نێوان شاره‌زایان بێت له به‌ش، خاوه‌نی شاره‌زایی و زانیاری بێت به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌په‌رشتیارانی ده‌ره‌كی له یه‌كێك له زانكۆكان، یان سه‌نته‌ره‌كانی توێژینه‌وه زانستییه‌كان كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه به‌سه‌نته‌ری جیهانی پێشكه‌وتوو بڕوایان پێكراوه.
3. ده‌بێ دۆسیه‌ی پرۆژه‌ی توێژینه‌وه جگه له‌ناونیشانی توێژینه‌وه‌كه باس له كورته‌یه‌ك له پێناسه‌كردنی پرۆژه‌ی توێژینه‌وه‌كه و ئه‌رك و چالاكییه زانستییه‌كانی سه‌په‌رشتیاران و مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتن و جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌كان و پێویستی و داواكارییه‌كانی جێبه‌جێكردنی سه‌رجه‌م توێژینه‌وه‌كه بكات.
4. دۆسیه‌ی توێژینه‌وه‌كه دوای ته‌واوكردنی ره‌وانه ده‌كرێت بۆ ئه‌نجومه‌نی به‌شی زانستی له كۆلێژ و به‌رزده‌كرێته‌وه بۆلایه‌نی زانستی له زانكۆ و تیایدا ناونیشانی توێژینه‌وه‌كه دیاری ده‌كرێت و بریار له‌سه‌ر پرۆژه‌ی توێژینه‌وه‌كه ده‌ده‌رێت، دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی و بۆ ئه‌وه‌ی خوێندكاری ئاست به‌رز وه‌ربگیرێت به‌پێی پێشبركێ، به‌شی په‌یوه‌ندار هه‌ڵده‌ستێ به راگه‌یاندنی كورسی خوێندن له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ له به‌شی په‌یوه‌ندار.
5. لێژنه‌یه‌كی زانستی له زانكۆ پێكده‌هێنرێت بۆ چاوپێكه‌وتنی پێشكه‌شكارانی خوێندنی دكتۆرا و دیاری كردنی باشترینیان بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورسی خوێندنه‌كه.
6. دوای راگه‌یاندنی باشترین پاڵێوراو، خوێندكار وه‌رده‌گیرێت له خوێندن دوای واژووكردنی خوێندكار له‌سه‌ر گرێبه‌ست و كه‌فاله‌ت له‌گه‌ڵ زانكۆ.
7. خوێندكار پابه‌ند ده‌بێت به ته‌واوكردنی خوێندنه‌كه‌ی و كاركردنی له‌یه‌كێك له دام و ده‌زگاكانی حكومی بۆماوه‌یه‌ك كه له (5) ساڵ كه‌مترنه‌بێت.
8. ئه‌و لایه‌نه‌ی سوود له خزمه‌ت و كاره‌كانی خوێندكاری ده‌رچوو وه‌رده‌گرێت هه‌ڵده‌ستێت به سه‌رفكردنی گشت تێچووی خه‌رجییه‌كان، كه بۆ ته‌واوكردنی خوێندنی خوێندكار سه‌رف ده‌كرێت.
مادده (6)
(خوێندن)
1. ماوه‌ی خوێندنی دكتۆرا (4) چوار ساڵه.
2. خوێندنی دكتۆرا دابه‌ش ده‌بێ بۆ ئه‌م قۆناغانه‌ی خواره‌وه:
ا/ قۆناغی پێشه‌كی (6) شه‌ش مانگی یه‌كه‌م كه ئه‌مانه ده‌گرێته‌وه:
1. ئاشنابوون به ژینگه‌ی توێژینه‌وه‌و به مامۆستایانی سه‌رپه‌رشتیار، به‌شه‌كان، تاقیگه‌كان.
2. گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ده‌ره‌كی.
3. خوێندنه‌وه و به‌دواداچوونی وتار و توێژینه‌وه بڵاوكراوه‌كان له‌بواری پسپۆڕییه‌كه‌ی.
4. ئاماده‌بوونی خوێندكار له وانه‌كان و خوێندنه‌كانی هه‌فتانه به‌زمانی توێژینه‌وه تایبه‌ت به‌بابه‌ت و لق و به‌شه‌كانی توێژینه‌وه‌كه له‌لایه‌ن زانكۆكان داده‌نرێت و رێك ده‌خرێت به كۆرس كه نزیكه‌ی (15- 20) یه‌كه‌یه.
5. به‌رنامه‌ی دڵنیایی جۆری له‌م قۆناغه كاری پێ ده‌كرێت.
6. ئاماده‌بوون له وانه‌كان (له وانه‌یه‌ك بۆ دوو وانه‌ی هه‌فتانه) له‌بواری پسپۆڕی وردی خوێندكار كه مامۆستا و كه‌سانی شاره‌زا پێشكه‌شی ده‌كه‌ن له‌بواری پسپۆریه‌كه‌یان.
7. به‌شی زانستی تایبه‌تمه‌ند هه‌ڵده‌ستێ به دیاریكردنی وانه‌كان (محاظرات) كه نابێ له (20) بیست وانه زیاتر بێ.
8. ده‌ستپێكردن به پرۆژه‌ی توێژینه‌وه.
9. بوونی ئاستێكی به‌رزی داواكراو له زمانی توێژینه‌وه و به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌ر.
10. هه‌وڵدانی تاكه‌كه‌سی خوێندكار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی تواناكانی زمانه‌وانی و كۆمپیوته‌ری.
11. پێشكه‌شكردنی راپۆرتی كار كه (2500) دوو هه‌زار و پێنج سه‌د وشه له‌خۆ بگرێت دوای (3) سێ مانگ به‌زمانی توێژینه‌وه تیایدا باس له كوورته‌یه‌ك له‌پرۆژه‌ی توێژینه‌وه‌و دیراساتی بڵاوكراوه‌و بڵاونه‌كراوه‌ی پێشووتر بكات.
12. دوای تێپه‌ربوونی (6) شه‌ش مانگ ده‌بێ خوێندكار راپۆرتێك پێشكه‌ش بكات له (5000) پێنج هه‌زار وشه پێك بێت به شێوه‌ی دوو به‌ش (جزئین):
به‌شی یه‌كه‌م/ پێداچوونه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كانی تایبه‌ت به بابه‌ته‌كان و دیراساتی پێشووتر.
به‌شی دووه‌م/ ده‌رئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌كه، كه به‌ده‌ستی هێناوه له ماوه‌ی (6) شه‌ش مانگ.
13. خوێندكار راپۆرتێك پێشكه‌ش ده‌كات كه پێكدێت له بابه‌ت و رێگاكانی توێژینه‌وه و ده‌رئه‌نجامه پێشبینیكراوه‌كان و گفتوگۆكردن و سه‌رچاوه‌كان.
14. هه‌ڵسه‌نگاندنی راپۆرته‌كه له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیاری خوێندكاره‌كه و هه‌روه‌ها هه‌ڵسه‌نگێنه‌رێكی تری ده‌ره‌كی، ئه‌و هه‌ڵسه‌نگێنه‌ره ده‌ره‌كییه به‌ره‌زامه‌ندی سه‌رپه‌رشتیاری خوێندكار و ئه‌نجومه‌نی به‌ش و كۆلێژ ده‌ستنیشان ده‌كرێ و ده‌بێ شاره‌زایه‌كی ئه‌كادیمی بێت و كاری له سه‌نته‌ری توێژینه‌وه جیهانیه دیاره‌كان كردبێت.
15. ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه باش بوو، خوێندكار له تواناكانی زمانه‌وانی و كۆمپیوته‌ر گه‌یشته ئاستی داواكراو رێگای پێده‌درێت له نزیكترین كاتدا سه‌فه‌ربكات بۆ ئه‌و وڵاته‌ی كه سه‌رپه‌رشتیاره ده‌ره‌كییه‌كه‌ی لێیه.
ب- ئه‌گه‌ر خوێندكار نه‌گه‌یشته ئاستی داواكراو له زمان، مافی هه‌یه به‌رده‌وام بێت بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ئاستی بۆ ماوه‌ی (3) سێ مانگ و هه‌ڵسه‌نگاندنی دووه‌می بۆ ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو ناتوانێت له ته‌واوكردنی خوێندن به‌رده‌وام بێت، (ترقن قیده).
ب/ قۆناغی خوێندن له ده‌ره‌وه (6) شه‌ش مانگی دووه‌م
1. خوێندكاری پاڵێوراو سه‌فه‌رده‌كات بۆ ئه‌و وڵاته‌ی كه سه‌رپه‌رشتیاره ده‌ره‌كییه‌كه‌ی لێیه.
2. ده‌ستپێكردن به‌پرۆژه‌ی توێژینه‌وه، ئه‌گه‌ر ئاستی زمانه‌وانی خوێندكار زۆر باش نه‌بوو به‌شداری پێ ده‌كرێت له خولێكی راهێنانی خه‌ستی زمان بۆ ماوه‌ی (3) سێ مانگی تر، ئه‌گه‌ر خوێندكار نه‌یتوانی له تاقیكردنه‌وه‌ی زمان سه‌ربكه‌وێ له ماوه‌ی (3) سێ مانگی یه‌كه‌م ئه‌وه مافی هه‌یه راهێنان بۆ (3) سێ مانگی تر درێژبكاته‌وه.
3. حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌ركی خه‌رجی مووچه و ده‌رماڵه‌ی خوێندكار و كرێی خوێندن بۆ (3) سێ مانگی یه‌كه‌م ده‌گرێته ئه‌ستۆ، له ماوه‌ی (3) سێ مانگی دووه‌م، كرێی خوێندن بۆ خوێندكار سه‌رف ناكرێت، له‌ماوه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی دواتر خوێندكار خه‌رجییه‌كانی (مووچه و ده‌رماڵه) خۆی له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت، ئه‌گه‌ر خوێندكار سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو و یان له كۆتایی (3) سێ مانگی یه‌كه‌م، یان دووه‌م هه‌ر نه‌یتوانی خه‌رجییه‌كانی بدات ئه‌وه فه‌رمانێك ده‌رده‌چێت به‌كۆتایی هێنان به خوێندن و گه‌رانه‌وه‌یی و جارێكی تر رێگای پێ نادرێت بۆ پێشكه‌شكردن بۆ خوێندن.
4. ئه‌و وڵاتانه‌ی كه زمانی توێژینه‌وه زمانی وڵاته‌كه نییه، پێوست ده‌كات له‌سه‌ر خوێندكار، كه زمانی وڵاته‌كه به شێوه‌یه‌ك بزانێت كه پێی بگوزه‌رێ، بۆ فێربوونی ئه‌و زمانه‌ش ده‌بێ بڕه بودجه‌ی بۆ دیاری بكرێت و له دۆسیه‌ی به‌رنامه‌كان ده‌نووسرێت و سه‌رپه‌رشتیار و ئه‌نجومه‌نی به‌ش و كۆلێژ ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌دات.
ج/ قۆناغی ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه له ده‌ره‌وه (ساڵی دووه‌م)
1. ئه‌م ماوه‌یه ساڵێكه ده‌كرێ نوێ بكرێته‌وه بۆ ساڵێكی تر.
2. خوێندكار هه‌ڵده‌ستێ به توێژینه‌وه‌ی زانستی له به‌شه‌كان، یان تاقیگه‌كانی تایبه‌ت به سه‌رپه‌رشتیاری ده‌ره‌كی.
3. له‌ماوه‌ی ساڵه‌كه‌دا حكومه‌تی هه‌رێم گشت خه‌رجییه‌كانی خوێندكار ده‌گرێته ئه‌ستۆ له (مووچه و ده‌رماڵه و كرێی خوێندن) وه له كاتی درێژكردنه‌وه‌ی خوێندن بۆ ساڵێكی تر به‌ره‌زامه‌ندی سه‌رپه‌رشتیاری خوێندكار و سه‌رۆكایه‌تی به‌ش، خوێندكار ته‌نها مووچه و ده‌رماڵه‌كانی بۆ خه‌رج ده‌كرێت، به‌ڵام كرێی خوێندنی بۆ سه‌رف ناكرێت.
4. ده‌كرێ خوێندكار (6) شه‌ش مانگی تری بۆ درێژبكرێته‌وه به ره‌زامه‌ندی سه‌رپه‌رشتیار و ئه‌نجومه‌نی كۆلێژ له‌گه‌ڵ سه‌رفكردنی مووچه و ده‌رماڵه‌كانی به‌ڵام به بێ كرێی خوێندن.
5. له هه‌ندێ حاڵه‌ت و به‌پێی پێویستی پرۆژه‌ی توێژینه‌وه، خوێندكار ده‌توانێ ساڵی توێژینه‌وه به شێوازی گونجاو بۆ توێژینه‌وه‌كه به‌ڕێوه‌ببات، بۆ نموونه ده‌توانێ له دوای ته‌واوكردنی (6) شه‌ش مانگ كاركردنی له زانكۆی سه‌رپه‌رشتیاره ده‌ره‌كییه‌كه‌ی بگه‌ڕێته‌وه هه‌رێم بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و بابه‌تی پێویست بۆ توێژینه‌وه‌كه و دواتر خوێندكار ده‌توانێ بچێته‌وه ده‌ره‌وه به‌مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی توێژینه‌وه‌ی.
6. ده‌بێ خوێندكار راپۆرتی چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانی هه‌موو (6) شه‌ش مانگێك و ساڵانه پێشكه‌ش بكات و راپۆرته‌كه له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیار و هه‌ڵسه‌نگێنه‌ری ده‌ره‌كییه‌وه هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێت.
7. ئه‌گه‌ر خوێندكار ئه‌م قۆناغانه‌ی تێپه‌ڕنه‌كرد، یان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو ناتوانێت به‌رده‌وام بێت له خوێندنی دكتۆرا.
8. ده‌رئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه و رای هه‌ردوو سه‌رپه‌رشتیاره‌كه به راپۆرتێكی فه‌رمی ده‌نێردرێت بۆ ئه‌نجومه‌نی به‌ش له زانكۆی دایك (له هه‌رێم) و وێنه‌یه‌ك له راپۆرته‌كه له دۆسیه‌ی كه‌سی خوێندكار هه‌ڵده‌گیرێت.
9. بۆ سه‌رپه‌رشتیار هه‌یه له‌م قۆناغه هه‌ڵبستێت به سه‌ردانێكی به‌شه‌كان، یان تاقیگه‌كانی تایبه‌ت به سه‌رپه‌رشتیاری ده‌ره‌كی بۆ پیاوانی و دڵنیابوون و تێگه‌یشتن له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی كاری توێژینه‌وه‌كه، پێویسته سه‌ردانه‌كه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته بێ بۆ تێبینی كردن و زانینی ئه‌و كێشانه‌ی رووبه‌ڕووی خوێندكار ده‌بێته‌وه له كاتی كاركردن و خوێندنی له ده‌ره‌وه به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی.
د/ قۆناغی توێژینه‌وه له هه‌رێم (نووسینی نامه‌ی توێژینه‌وه)
(ساڵی سێیه‌م و چواره‌م)
1. خوێندكار ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت له ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌كه‌ی.
2. سه‌رپه‌رشتیاری ده‌ره‌كی سه‌ردانی خوێندكار ده‌كات له زانكۆی دایك به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ساڵی جارێك و هه‌رجاره‌ی به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابێ له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كان، تێچووی ئه‌م سه‌ردانانه له پلانی توێژینه‌وه‌كه ده‌نووسرێت له دۆسیه‌ی تایبه‌ت به پرۆژه‌كه.
3. خوێندكار پابه‌ند ده‌بێت به پێشكه‌شكردنی راپۆرتی نیوه ساڵانه و ئه‌م راپۆرته له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیار و هه‌ڵسه‌نگێنه‌ری ده‌ره‌كییه‌وه هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێ و له كاتی سه‌رنه‌كه‌وتنی خوێندكار له‌م قۆناغانه ناتوانێت خوێندنه‌كه‌ی ته‌واو بكات.
4. پێویسته هه‌تا كاتی كۆتایی هاتنی توێژینه‌وه، خوێندكار به (هاودانه‌ری) سه‌رپه‌رشتیاره‌كان به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه یه‌ك بڵاوكراوه‌ی ره‌سه‌نی (ئه‌سیڵ) ی زانستی له گۆڤارێكی جیهانی بڵاوكردبێته‌وه، فاكته‌ری كاریگه‌ری (Impact factor) ی بڵاوكراوه‌كه نابێ له یه‌ك (1.000) كه‌متر بێ، (بۆ بواری وێژه‌یی – رێنمایی تایبه‌ت ده‌رده‌كرێ). ئه‌گه‌ر خوێندكار هه‌تا كۆتایی خوێندن بۆی نه‌كرا ئه‌و بڵاوكراوه‌یه ئه‌نجام بدات ئه‌وا دكتۆراكه‌ی پێ نادرێ و به كه‌وتوو له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێ.
5. پێویسته خوێندكار هه‌تا كۆتایی خوێندن به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه له هه‌ر سێ مانگ جارێك سیمینارێك پێشكه‌ش به به‌شه‌كه‌ی بكات سه‌باره‌ت به بابه‌تی توێژینه‌وه‌كه‌ی (له سه‌ره‌تای دكتۆرا هه‌تا كۆتایی).
6. پێویسته خوێندكار به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه هه‌ر سێ مانگه، جارێك سیمینارێك پێشكه‌ش بكات سه‌باره‌ت به دواترین بڵاوكراوه و داهێنانی بواره‌كه‌ی كه له گۆڤاره هه‌ره به‌رزه‌كانی جیهانی وه‌رگربێت، (له سه‌ره‌تای دكتۆرا هه‌تا كۆتایی ئه‌نجام ده‌یه‌وێ).
ه/ پێشكه‌ش كردنی نامه‌ی توێژینه‌وه (تقدیم الاطروحه)
1. له كۆتایی ئه‌م قۆناغه‌دا خوێندكار هه‌ڵده‌ستێ به پێشكه‌شكردنی نامه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌ی بۆ به‌شی زانستی.
2. خوێندكار تاقیده‌كرێته‌وه له‌لایه‌ن دوو مامۆستای هه‌ڵسه‌نگێنه‌ر (تاقیكه‌ره‌وه Examiner) كه خاوه‌ن پسپۆر و شاره‌زابن، یه‌كێكیان هه‌ڵسه‌نگێنه‌ری ده‌ره‌كییه (له ده‌ره‌وه‌ی وڵات)، ئه‌وه‌ی تریان هه‌ڵسه‌نگێنه‌رێكی تره‌و ده‌كرێ له ناوه‌وه‌ی هه‌رێم ده‌ستنیشان بكرێت مه‌رجه، كه ئه‌و دوو هه‌ڵسه‌نگێنه‌ره به‌شدار نه‌بووبن له سه‌رپه‌رشتیكردنی خوێنكار وه په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆیان به پرۆژه‌كه‌وه نه‌بێت.
3. نامه‌ی توێژینه‌وه‌كه ده‌نێردرێت بۆ هه‌ردوو هه‌ڵسه‌نگێنه‌ر و دواتر هه‌ریه‌كه‌یان به ته‌نیا پێش هه‌فته‌یه‌ك له گفتوگۆ و تاوتوێكردنی نامه‌كه راپۆرتی هه‌ڵسه‌نگاندنی یه‌كه‌م پێشكه‌ش به به‌شی زانستی ده‌كات.
4. دوای گفتوگۆكردن و تاقیكردنه‌وه (اختبار) راپۆرتێكی دوور و درێژ له‌سه‌ر چۆنێتی كار‌و پرۆسه‌ی تاقیكردنه‌وه و ئاستی خوێندكار و توانای له كاتی گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ ئه‌نجامی هه‌ڵسه‌نگاندنی كۆتایی پێشكه‌ش ده‌كات، ئه‌وه‌ش ده‌بێته بڕیارده‌ر له‌سه‌ر ده‌رچوون، یان ده‌رنه‌چوون (ورده‌كاری ئه‌و رێنماییه دواتر بڵاو ده‌كرێته‌وه).
5. بۆ خوێندكار هه‌یه نامه‌ی توێژینه‌وه‌كه له ماوه‌یه‌كی كه‌م واته دوای دووساڵ و نیو (به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه) پێشكه‌ش بكات له ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه و گفتوگۆكردن.
6. له‌حاڵه‌تی پێویست، بۆ خوێندكار هه‌یه ماوه‌ی دكتۆراكه‌ی درێژبكاته‌وه بۆ (6) شه‌ش مانگ به‌هۆكاری مه‌شروع و به‌ره‌زامه‌ندی هه‌ردوو سه‌رپه‌رشتیار و ئه‌نجومه‌نی كۆلێژ، له‌م حاڵه‌ته‌ش مووچه‌ی ته‌واو بۆ خوێندكار سه‌رف ده‌كرێ به‌بێ پێدانی ئیمتیازات بۆ هه‌ردوو سه‌رپه‌رشتیاره‌كه.
7. له‌هه‌ندێك حاڵه‌تی تایبه‌ت به‌هۆكاری مه‌شروع بۆ خوێندكار هه‌یه بۆ ماوه‌ی (6) شه‌ش مانگی تر درێژبكاته‌وه به‌بێ سه‌رفكردنی ده‌رماڵه‌ی خوێندكار و ئیمتیازاتی هه‌ردوو سه‌په‌رشتیار.
مادده (7)
ده‌بێ سه‌رپه‌رشتیاری خوێندكاری دكتۆرا خاوه‌ن شاره‌زایی زانستی باش بێت و باوه‌ڕپێكراوبێت و پله‌ی زانستی له پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر كه‌متر نه‌بێت.
چواره‌م/ پێكهاته‌ی كارگێڕی و ده‌سه‌ڵات
مادده (8)
پێكهاته‌ی كارگێڕی و ده‌سه‌ڵاتی خوێندنی باڵا له زانكۆ پێكدێت به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته دیاریكراوانه‌ی له‌م ڕێنماییه‌دا هاتووه:
* ئه‌نجومه‌نی زانكۆ.
*ئه‌نجومه‌نی كۆلێژ.
*ئه‌نجومه‌نی به‌ش.
مادده (9)
ئه‌نجومه‌نی زانكۆ به‌رپرسیاری باڵا و یه‌كه‌مه له زانكۆ، ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هه‌یه:
1. دانانی به‌رنامه‌و خشته‌یه‌كی گشتی بۆ مه‌نهه‌ج و یه‌كه‌كانی خوێندن.
2. دانانی پلانی وه‌رگرتن له‌خوێندنی باڵا.
3. دانانی كردنه‌وه‌ی خوێندنی باڵا.
4. پێدانی بڕوانامه‌ی خوێندنی باڵا.
مادده (10)
سه‌رۆكی زانكۆ هه‌ڵده‌ستێ یان یاریده‌ده‌ره‌كانی كه رایان ده‌سپێرێ (تخویل)، هه‌ڵده‌ستن به سه‌رپه‌رشتیكردنی كاروباری زانستی و ته‌كنیكی وكارگێڕی و دارایی خوێندنی باڵا، وه ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هه‌یه:
1. ده‌سه‌ڵاتی به‌كارهێنانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هه‌یه كه ئه‌نجومه‌نی زانكۆ پێی راده‌سپێرێ (تخویل) له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌ركانه‌ی تایبه‌ته به‌خوێندنی باڵا له‌كاتی ته‌كلیفكردنی.
2. په‌سه‌ندكردنی پێشنیاری ئه‌نجومه‌نی كۆلێژه‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی پێویست ده‌كات بۆ ئه‌نجومه‌نی زانكۆ‌و په‌سه‌ندكردنی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی كۆلێژه‌كان و زانكۆ.
3. راسپاردنی هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌پێی پێویست.
مادده (11)
ئه‌نجومه‌نی كۆلێژ به‌رپرسه له كاروباری زانستی و كارگێری و دارایی و ته‌كنیكی خوێندنی باڵا، بۆی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی بدات به ڕاگر، وه ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هه‌یه:
1. به‌كارهێنانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه پێی راده‌سپێردرێ (تخویل) له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی زانكۆ یان سه‌رۆكی زانكۆ له‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه هه‌یانه.
2. راسپارده‌كردن له هه‌موو كاروباره‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆی تایبه‌ت به كاروباری خوێندنی باڵا له كۆلێژ.
3. ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كان، دیاریكردنی ناونیشانی نامه‌و نامه‌ی توێژینه‌وه و سه‌رپه‌رشتیاران، دانانی لێژنه‌ی تاوتوێكردن، ئه‌نجامی تاوتوێكردن، دانانی لێژنه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان.
مادده (12)
راگری كۆلێژ ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هه‌یه:
1. به‌كارهێنانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆ پێی راده‌سپێردرێت (تخویل).
2. په‌سه‌ندكردنی پێشنیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی به‌شه‌كان، یان لێژنه‌كانی خوێندنی باڵای زانستی و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه پێویست ده‌كات بۆ ئه‌نجومه‌نی كۆلێژ.
مادده (13)
1. ئه‌نجومه‌نی به‌ش له‌و كۆلێژانه‌ی كه له به‌ش پێك دێت به‌رپرسه له كاروباری زانستی و ته‌كنیكی و رێكخستنی خوێندنی باڵا له بواری به‌ش وه بۆی هه‌یه ئه‌ركه‌كانی له‌م بابه‌ته هه‌مووی یاخود به‌شێكی بدات به لێژنه‌ی باڵای دیاریكراو.
2. له ناو به‌ش لێژنه‌ی خوێندنی باڵا پێكده‌هێنرێت به سه‌رۆكایه‌تی و ئه‌ندامێتی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی وانه‌وتنه‌وه (تدریسین) كه پله‌ی زانستیان له پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر كه‌متر نه‌بێ.
3. سه‌رۆكی به‌ش هه‌ڵده‌ستێ به به‌رزكردنه‌وه‌ی راسپارده و پێشنیاره‌كانی لێژنه بۆ راگری كۆلێژ به ئه‌نجامدانی رێككاره كارگێرییه‌كان.
مادده (14)
(مواصفات الاطروحه) (شێوازی نامه‌ی توێژینه‌وه)
به‌پێی رێنمایی ناوخوێ وڵات شێوازی نووسینی نامه‌ی توێژینه‌وه دیاری ده‌كرێت.
ئه‌حكامی گشتی كۆتایی
مادده (15)
1. له‌سه‌ر سه‌رپه‌رشتیاران پێویسته له ئێستادا دۆسیه‌ی پرۆژه‌كانی توێژینه‌وه و پلانه‌كانی كۆتایی ئاماده بكه‌ن.
2. خوێندكارانی قۆناغه‌كانی (3، 2، 1) ی وه‌رگیراو له خوێندن پێش جێبه‌جێكردنی ئه‌م رێنماییه به‌رده‌وام ده‌بن به‌پێی رێنمایی كۆن یان پێشوو و مافیان هه‌یه بۆ ساڵی چواره‌م درێژبكه‌نه‌وه به مووچه‌ی ته‌واو به‌بێ خه‌رجكردنی ئیمتیازاتی هه‌ردوو سه‌رپه‌رشتیار، وه بۆ خوێندكار مافی درێژكردنه‌وه هه‌یه بۆ (6) شه‌ش مانگی تر به ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ به‌بێ خه‌رجكردنی مووچه و ئیمتیازاتی تر.
3. كاروباره‌كانی دارایی تایبه‌ت به كرێی سه‌رپه‌رشتیكردن و وانه‌كان و پێشكه‌شكردنی زانستی و چاپكردنی نامه‌ی توێژینه‌وه‌و تاوتوێكردن، رێنمایی تایبه‌ت ده‌یانگرێته‌وه كه له وه‌زاره‌ت ده‌رده‌چێت.
4. زانكۆكان بۆیان هه‌یه ئه‌م رێنماییه بۆ ساڵی خوێندنی (2010- 2011) جێبه‌جێبكه‌ن به‌پێی توانا و پێویستییه‌كانیان و بۆ ساڵانی داهاتوو ته‌نیا ئه‌م رێنماییه جێبه‌جێده‌كرێت و كار به سیسته‌می كۆن ناكرێت.
5. كار به هیچ رێنماییه‌ك ناكرێت كه دژیه‌ك بێ له‌گه‌ڵ ئه‌م رێنماییه.