مه‌ڵبه‌ند- یاسین ڕه‌حیم
خوێندنگه‌ی هه‌واری بنه‌ڕه‌تی كچان ده‌كه‌وێته ته‌نیشت ئاماده‌یی شه‌هید جه‌مال تاهیر له گه‌ڕه‌كی تویمه‌لیك، له ساڵی 1981 دروستكراوه و له 8 پۆل پێك دێت و 670 خوێندكاری هه‌یه، له ئێستادا ئه‌م خوێندنگایه چه‌ند كێشه‌یه‌كی هه‌یه و سه‌ڕه‌ڕای ئاگاداركردنه‌وه‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار و بوونی به‌ڵگه له‌سه‌ر پێویستی جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیان، به‌ڵام تا ئێستا كێشه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌رنه‌كراوه و وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه.
مامۆستا شایان ئه‌كره‌م حه‌مه‌لاو به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگای هه‌وار بۆ ماڵپه‌ڕی مه‌ڵبه‌ندی ڕوونكرده‌وه، ته‌نیا یه‌ك جار خوێندنگاكه‌مان بۆ نۆژه‌ن كراوه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش زیانی به ته‌والێت و ئاو ئاوه‌ڕۆی ناو خوێندنگاكه گه‌یاندووه، بۆیه جارێكی تر ناو خوێندنگاكه پێویستی زۆری به نۆژه‌نكردنه‌وه هه‌یه.
وتیشی " له‌به‌ر نه‌بوونی حانوت به ناچاری له ده‌ره‌وه‌ی خوێندنگاكه، ژوورێكی بچووكمان بۆ خوێندكاران كردووه به حانوت ، هه‌روه‌ها هۆڵێكمان نییه بۆ كۆبونه‌وه‌ی خوێندكاران و مامۆستایان و دایكان و باوكمان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی سلێمانیمان كردووه و ئاگادارمان كردونه‌ته‌وه له بوونی زه‌ویه‌ك له ناو خوێندنگاكه‌مان بۆ دروستكردنی هۆڵ ".
به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگای هه‌وار ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و پارچه زه‌ویه‌ی هه‌یانه له‌لایه‌ن كۆلێژی سه‌ڵاحه‌دینه‌وه خه‌ریكه داگیر ده‌كرێت، چونكه چه‌ند جارێك داوایان كردووه، مامۆستا شایان داواشیكرد به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی به‌ده‌نگ جێبه‌جێكردنی داواكانیانه‌وه بچێت، تا بتوانرێت پێش ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وامی ئاسایی خوێندنی ئه‌مساڵ، كێشه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ر بكرێت.

