مه‌ڵبه‌ند -تایبه‌ت
به‌رواری 2/9/2010، به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگاری سلێمانی به‌یاوه‌ری زانا محه‌مه‌د قایمقامی قه‌زای مه‌ركه‌ز، سه‌ردانی كۆمپانیای ئاردو سایلۆی سلێمانی و چاودێری بازرگانی كرد به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گرفته‌كان و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست.
له‌چوارچێوه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆتین و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی هاووڵاتیاندا، پارێزگاری سلێمانی بڕیاریدا ئه‌و جوتیارانه‌ی قه‌زای رانیه كه بۆ وه‌رگرتنی چه‌كی پاره‌ی گه‌نم دێنه سلێمانی، چیتر سه‌ردانی سلێمانی نه‌كه‌ن و كارئاسانییان بۆ بكرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌یه‌ك له‌قایمقامیه‌تی رانیه و به ئه‌ندامێتی سایلۆی سلێمانی پێكده‌هێنرێت تا راسته‌وخۆ چه‌كی پاره‌كانیان له‌وێ پێبدرێت.
هه‌روه‌ها پارێزگار داوای لێ‌كردن هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی تر بۆ دابینكردنی گه‌نجینه‌ی پێویست بۆ ئه‌و گه‌نمه‌ی له گۆڕه‌پانی سایلۆدا ماوه‌ته‌وه تاوه‌كو پێش ده‌ستپێكردنی وه‌رزی باران بارین بگوازرێته‌وه‌و كاری پێشوه‌ختی بۆ بكرێت.
هاوكات داوای له چاودێری بازرگانی كرد به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لیژنه تایبه‌ته‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی زیاتر چاودێری كه‌لوپه‌ل و خۆراك بكه‌ن له‌ناو بازاڕدا، له‌گه‌ڵ چاودێری كردنی جۆرایه‌تی ئاردو بوونی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی له ئاشه‌كاندا.
سه‌باره‌ت به‌پشكنینی گه‌نمی هاورده‌ش كه ته‌نیا پشكنینی فیزیایی بۆده‌كرێت، پارێزگار داوای كرد په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌زانكۆی سلێمانیه‌وه تاوه‌كو له‌رێگای تاقیگه‌كانیانه‌وه پشكنینی كیمیایش بۆ گه‌نمه‌كه بكه‌ن.
ڕاگه‌یاندنی رۆژنامه‌وانی پارێزگاری سلێمانی