ئارام ساڵح محمد
كاتێك ده‌مانه‌وێت باس له په‌یوه‌ندییه‌كی گرنگ و هه‌ستیاری وه‌ك دوو كاراكته‌رو دوو چه‌مكی به‌هێزی ژیاندا بكه‌ین پێویستمان به‌گه‌ڕانه‌وه هه‌یه بۆ مێژووی ئه‌و گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه و گه‌ڕانه‌وه بۆ په‌روه‌رده‌ی تاك و كاریگه‌ری سیستمه‌كانی كۆمه‌ڵ و ده‌سه‌ڵات بۆیه له‌م باسه‌ماندا هه‌وڵده‌ده‌ین له‌چه‌ند ته‌وه‌رێكدا ئه‌م په‌یوه‌ندیه به‌رده‌وامه بخه‌ینه‌ڕوو.
ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵك:
له‌وكاته‌وه‌ی خه‌ڵكی عیراق و میلله‌تی ئێمه‌ش وه‌كو به‌شێك له‌م ده‌وڵه‌ته كه‌نه‌ته‌وه‌یه‌كی سه‌ره‌كی و پێكهاته‌یه‌كی گرنگی كایه‌كان بووه به‌درێژایی مێژوو سه‌ركرده‌كانی ده‌وڵه‌تی عیراق له‌هه‌وڵدا بوون بۆ پێشێلكردنی مافه سروشتی و بنه‌ڕه‌تییه‌كانی، له‌دیارترین ده‌سه‌ڵاتی تۆتالیتا‌ر رژێمی سه‌دامی خوێن‌ڕێژ بوو كه به‌دڕنده‌ترین شێوه له‌هه‌وڵی له‌ناوبردنی نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا بووه تا ئه‌وپه‌ڕی نواندنی توندوتیژی و به‌كارهێنانی سامناكترین رێگه‌ی قه‌تڵ و عام كردنی خه‌ڵكی سیڤل و بێ تاوانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌ڕێگه‌ی ئه‌نفال كردن و به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی و چه‌نده‌ها شێوازی دیكه‌ش، بۆیه ئه‌م جۆره له‌مامه‌ڵه و ره‌فتار كردنانه‌ی حكومه‌ت تاكو ئێستاش ئاسه‌واری خراپی ده‌روونی له‌سه‌ر هزری تاكی میلله‌ته‌كه‌مان به‌جێ هێشتووه به‌تایبه‌تی ئه‌و جیله‌ی كه خۆیان له‌واقعی ئازاره‌كانی نه‌هامه‌تیه‌كاندا بوون، بۆیه ئه‌م جۆره مامه‌ڵه‌یه‌ی حكومه‌تی دڕه‌نده‌ی به‌غدا تاكو ئێستاش له‌هزری تاكه‌كانی عیراق به‌گشتی و كوردستان به‌تایبه‌تی نه‌سڕاوه‌ته‌وه و به‌چه‌نده‌ها شێوه ده‌رئه‌نجامه خراپه‌كانی ده‌رده‌كه‌ون، یه‌كێك له‌و ده‌رئه‌نجامانه دڵسۆز نه‌بوونی خه‌ڵكه بۆ حكومه‌ت و به‌رده‌وام له سوڕی بۆڵه‌بۆڵدایه به‌رامبه‌ر به‌و حكومه‌ته‌ی كه‌زاده‌ی خوێنی شه‌هیده‌كانییه‌تی كه زاده‌ی چه‌نده‌ها ساڵ خه‌باتی بێ وچانی سه‌ركرده‌كانییه‌تی، بۆیه پێویستمان به هۆشیاركردنه‌وه‌ی تاكه له سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی راگه‌یاندن به‌بینراو و نوسراو و پێدانی رۆشنبیری له‌سه‌ر جومگه‌كانی حكومه‌ت و ئه‌رك و مافه‌كانی، چونكه تاكی ئێمه تا ئێستاش فێرنه‌بووه به‌شێوازێكی مه‌ده‌نیانه هه‌ڵوێستی خۆی ده‌رببڕێت ته‌نها فێری كلتووری بۆڵه‌بۆڵه ئه‌و ناڕه‌زایی و گلییانه‌ی كه هه‌یه‌تی نه‌یتوانیوه بیكاته یه‌ك و به شێوه‌یه‌كی شارستانیانه پێشكه‌شی حكومه‌تی بكات، چه‌نده‌ها نموونه‌مان لایه له هه‌موو چین و توێژه جیاجیاكان كه ره‌خنه‌و داواكارییان له‌حكومه‌ت كردووه به‌شێوازێكی شارستانیانه‌و له‌ڕێگه‌ی یاساوه، حكومه‌ت زۆر به‌جددی به‌ده‌م داواكارییه‌كانیانه‌وه هاتوه‌و بۆی جێبه‌جێ كردوون، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه به‌شێك له‌خه‌ڵك له‌بێ ئاگاییه‌وه له‌كارو ئه‌ركه‌كانی حكومه‌ت ده‌كه‌ونه لۆمه‌ی حكومه‌ت له‌كاتێكدا ئه‌و كه‌سه خۆی به‌شێكه له‌حكومه‌ت و ئه‌ویش به‌رپرسه به‌رامبه‌ر به‌و كه‌مترخه‌میانه چونكه حكومه‌ت ره‌نگدانه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌یه‌تی هیچ حكومه‌تێك سه‌ركه‌وت و نابێت و پێشناكه‌وێت به‌بێ پێشكه‌وتنی خه‌ڵكه‌كه‌ی.
په‌روه‌رده‌و هاووڵاتی:
له‌به‌ر گرنگی تێگه‌یشتن له حكومه‌ت و ئه‌ركه‌كانی زۆر پێویستمان به هۆشیاركردنه‌وه‌ی تاك هه‌یه ئه‌مه‌ش به په‌روه‌رده‌كردنێكی ته‌ندروست ده‌بێت له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌یی و رۆشنبیرییه‌كانه‌وه، به‌تایبه‌ت خوێندنگه‌كان، چونكه خوێندنگه‌كان شاده‌ماری به‌خشینی زانیارین به‌خوێندكاره‌كان، له‌سه‌رو هه‌موویانه‌وه رۆشنبیركردنیان به بیرێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی، واته سه‌رله‌نوێ دروستكردنه‌وه‌ی هزری نیشتمان په‌روه‌ری.
هه‌ست به‌به‌رپرسیارێتی نه‌كردن:
تاكی ئێمه وا فێرنه‌كراوه خاك و وڵاته‌كه‌ی خۆی خۆشبوێت، هه‌ست به‌به‌رپرسیارێتی و ئه‌رك ناكات، كاتێك ده‌چێته پاركێك یان سه‌یرانگایه‌ك پێی وایه ئیتر ته‌نها ئه‌وكاته گرنگه كه ئه‌و له‌وێدایه و به‌كاری بهێنێت به‌بێ هه‌ست كردن به ئه‌ركی پاك راگرتنی، تاكی ئێمه ته‌نها چاوی له‌سه‌ر حكومه‌ت و ئه‌ركه‌كانێتی به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌ركه‌كانی خۆی ببێنێت، كلتوری بۆڵه بۆڵ و ره‌خنه‌ی بێ بنه‌ما لای تاكی ئێمه بۆته ویردی سه‌ر زمانی به‌شێكی زۆری تاكی میلله‌ته‌مه‌مان كه‌ئه‌مه‌ش كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، پێویستی به چاره‌سه‌ركردن هه‌یه ئه‌مه‌ش به رۆشنبیركردنی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان ده‌بێت، بۆیه له‌كۆتایدا ده‌خوازم كه چیتر خه‌ڵك تۆزێك به‌چاوی ویژدان و خۆشه‌ویستیه‌وه له حكومه‌ته‌كه‌مان بڕوانێت و هاوكارێكی جددی بێت به‌پێی توانای خۆی ده‌ستی هاوكاری بۆ كه‌موكورتیه‌كان درێژ بكات.