توركیا یه‌كێكه له ده‌وڵه‌ته‌به‌هێزه‌كانی جیهان له روی سه‌ربازیه‌وه كۆماری توركیا ئه‌ندامی په‌یمانی ناتۆیه‌و خاون هێزێكی سه‌ربازی زه‌به‌لاحه , ئه‌م ده‌وڵه‌ته به‌درێژای ته‌می حوكم رانی سیسته‌می كۆماری له ساڵی 1920 به‌ده‌ست كێشه‌ی كورده‌وه ئه‌ناڵێنێ به‌درێژاری ئه‌م ماوه‌یه به ئێستاشه‌وه خوێنی هه‌ردوو گه‌لی توك و كورد به‌شێوه‌یه‌كی ناره‌وا ئه‌رژێت , له‌م خوێن رشتنه‌ش ئه‌وه‌ی زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌مه گه‌لی توركیا خۆیه‌تی ,ساڵه‌هایه توركیا به‌ده‌ست كێشه‌ی كورده‌وه ده‌ناڵێنێ وه حوكمرانیه یه‌ك له دوایه‌كه‌كانی توركیا هه‌موو كات خۆیان له چاره‌سه‌ری پرسی كورد ئه‌دزیوه و درێژه‌یان ئه‌دا به بارگرژی نێوان گه‌لی كورد و تورك وه رۆڵی سوپای توركیاش رۆلێكی پۆزه‌تیف نه‌بوه له چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد ,له توركیا سوپا رۆڵی چه‌كوشی ئاماده‌ی هه‌یه سوپا هه‌میشه ئاماده‌یی هه‌یه له هه‌موو كایه‌كانی حكوم رانی له توركیا ته‌نانه‌ت رۆڵی هه‌یه له بریاره سیاسی و چاره‌نوسسازیه‌كانی حكومه‌تدا , له توركیا عه‌قڵیه‌تی پیاوانی سوپا به‌سه‌ر سیاسیه‌كاندا زاڵبوه به‌مه‌ش گورز به‌ر رای سیاسیه‌كان كه‌وتوه ,ته‌نانه‌ت له چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد سیاسیه‌كان وه‌ك سه‌رباز بیر ده‌كه‌نه‌و زیاتر بروایان به چاره‌سه‌ری سه‌ربازی هه‌یه نه‌ك چاره‌سه‌ری سیاسی و دبلۆماسی .
له‌دوای ساڵانێكی زۆر له گرژی و ئاڵۆزی و زاڵ بونی هه‌ژمونی سوپا به‌سه‌ر حكومه‌تدا پارتی دادوگه‌شه‌پێدان توانی به عه‌قڵیه‌تێكی میان ره‌وه‌ی ده‌ستی سه‌پا له هه‌ندێ كایه‌ی حكومه‌ت دورخاته‌وه , به‌مه‌ش ئه‌و پارته توانی پرۆژه‌ی پرسی كرانه‌وه چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد له توركیا بورژێنێت بیكاته بابه‌تی گفتگۆكانی ناو په‌رله‌مان ته‌نانه‌ت له كاتی راگه‌یاندنی پرۆژه‌كه له په‌رله‌مانی توركیا له زاری سه‌رۆك وه‌زیران ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ناره‌زایی یه‌كی زۆر له لایه‌ن ئه‌ندام په‌رله‌مانه ره‌گه‌ز په‌رسته‌كانی فراكسیۆنی (مه‌هه‌په‌و جه‌هه‌په‌وه) لێكه‌وته‌وه له كاتی چونه‌ده‌روه‌ی ئه‌م ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌دا ئه‌ردۆگان په‌یامێكی زۆر به‌رونی یا به‌گوێیاندا ,ووتی ساڵه‌هایه له ئاستی كێشه‌یه‌كی وه‌هاگه‌وره خۆتان كردوه به خه‌وتوو ئه‌م په‌یامه زۆر رون بوو كه پرسی كرانه‌وه و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد له توركیا بوه بابه‌تێكی سه‌ره‌كی حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆگان له‌یه‌كه‌م هه‌نگاوی حكومه‌تدا بۆ یه‌كه‌م جار كه‌ناڵێكی كوردی كرایه‌وه ئه‌مه‌ش به هه‌نگاوێكی ئیجابی داده‌نرێ ئه‌گه‌ر چی گه‌لی كورد له توركیا له ئه‌دای ئه‌و كه‌ناڵه رازیی نه‌وبوو به‌ڵام هه‌نگاوێكی سه‌ره‌تایی یه بۆ گه‌یشتن به‌و خه‌ونه‌ی كورد چاوه‌رێی به‌دیهێنانیه‌تی , هه‌نگاوی دووه‌م بریاردان بوو بۆ گۆرینی ناوی شار‌و شارۆچكه‌كان بوو كه ناوه كوردیه‌كه‌یان گۆرابوو بۆ ناوی توركی , له‌م هه‌نگاوانه گرنگ تر گه‌رانه‌وه‌ی گروپی ئاشتی بوو بۆ توركیا ئه‌م گروپه پێك هاتبون له گروپی شاخ كه له چیاكان هاتنه‌وه ناو شار له گه‌ڵ گروپی كامپی مه‌خمور له گه‌ڵ گروپی ئه‌ورپا , ئه‌م هه‌نگاوه‌ی په‌كه‌كه بۆ به‌ره‌و پیر چونی پرسی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد له توركیا به ئاراسته‌یه‌كی باش رۆی تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری كورد له توركیا چه‌ندین رۆژ هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆشحاڵی خۆیان بۆ گه‌رانه‌وه‌ی ئه‌م گروپانه ده‌ر ئه‌بری , به‌ڵام خۆشحاڵیه‌كان هه‌روه‌ك جاران كورت خایه‌ن بون.
گرژیه‌كه لێره‌وه ده‌ستی پێكرد كاتێك ده‌وڵه‌تی توركیا داوای موخاتبێكی كوردی ئه‌كرد بۆ چاره‌سه‌ر كردنی پرسی كورد سیاسیه‌كانی كورد له توركیا به تایبه‌تی پارتی كۆمه‌ڵگای دیموكرات كه پارتێكی كوردیه له توركیا به‌رونی ئه‌وه‌یان راگه‌یاند كه موخاتب له ئیمرالیه‌و ئه‌توانن له گه‌ڵ (عه‌بدوڵا ئۆج) ئالان دانیشتن بكه‌ن لێره‌وه كێشه‌كه به ئاراسته‌یه‌كه‌ی تر رۆی و ئیتر رۆژ به‌رۆژ كێشه‌كه له باتی ئه‌وه‌ی به‌ره‌و چاره‌سه‌ر بروات به ئاراسته‌ی توند‌و تیژی و نائارامی رۆی له توركیا ,
به بروای من ده‌سگیركردن و كه‌له پچه كردنی ئه‌ندامانی پارتی كۆمه‌ڵگای دیموكرات و داخستی ئه‌و پارته كوردیه له لایه‌ن دادگای ده‌ستوری توركیا كێشه‌كانی گه‌یاند به‌و رۆژه‌ی ئێستا كه شه‌رو پێكدادانی چه‌كدارانی په‌كه‌كه و ده‌وڵه‌تی توركیا گه‌یشتۆته ئاستێكی خه‌ته‌رناك , ته‌نانه‌ت شێوازی شه‌ریش له توركیا گۆرانی به‌سه‌ر دا هاتوه له شاخه‌كانه‌وه گوازراونه‌ته‌وه بۆ ناو شاره گه‌وره‌كان , به‌مه‌ش جارێكی تر سوپا ده‌ستێوه‌ردان له كار‌و باری حكومه‌تدا ده‌كاو گورز له پرۆژه‌ی كرانه‌وه‌ی دیموكراتی و چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی كورد ئه‌دا .