|
ئۆپیک ناتوانێت چاره‌سه‌ری به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌کانی جیهاندا بکات
Saturday, 05.24.2008, 01:48pm (GMT)
"عه‌بدوڵا به‌دری" ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی وڵاتانی فرۆشیاری نه‌وت (ئۆپێك) رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه به‌رزبوه‌نه‌وه‌ی نرخی نه‌وتی خاو ئاسه‌واری خراپی له‌سه‌ر ره‌وشی وڵاته هه‌ژاره‌كان‌و به كارهێنه‌رانی نه‌وت به‌جێ هێشتووه، به‌ڵام رێكخراوێكی ئۆپێك ناتوانێت هیچ هه‌نگاوێك بۆ نزم كردنه‌وه‌ی نرخی نه‌وتی خاو له جیهاندا بنێ و هۆی به‌رزبوه‌نه‌وه‌ی نرخه‌كانیشی گه‌رانده‌وه بۆ یاریكردنی وه‌به‌رهێنره‌كان به بازاره‌كان‌و لاوازی دۆلاری ئه‌مریكا، نه‌ك بۆ كه‌مبوونی ئاسته‌كانی به‌رهه‌مهێنان، به‌لێنی ئه‌وه‌شیدا له كاتی كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی نه‌وتدا، رێكخراوی ئۆپێك هه‌نگاوی جدی بنێت بۆ زیاد كردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو . له لایه‌کی تره‌وه ئه‌مینداری رێكخراوی ئۆپێك "عه‌بدوڵا به‌دری" دوێنێ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، هۆكاری سه‌ره‌كی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت به‌و شێوه‌ی ئێستا لاوازی و به‌رز و نزمبوونی نرخی دۆلاره، بۆیه چه‌ند به‌رهه‌م هێنانی نه‌وت زیاد بكرێت چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌ی پێناكرێت و نرخه‌كان هه‌ر به‌به‌رزی ده‌مێننه‌وه. به‌ڵێنی زیاد كردنی نه‌وتی بازاڕخراوی دا و ئاشكرایكرد، ئه‌گه‌رچی زۆری به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كاریگه‌ری ناكاته سه‌ر دابه‌زاندنی نرخه‌كان به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵێكمان ده‌خه‌ینه گه‌ڕ تاوه‌كو ئاستی بازاڕخستنی نه‌وت زیاد بكه‌ین.له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاو نزیكه‌ی 40% به‌رزبۆته‌وه‌و له ساڵی 2002 ه‌وه شه‌ش ئه‌وه‌نده زیادی كردووه، پێشبینییش ده‌كرێت له ساڵی 2010 دا نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاو بگاته زیاتر له 200 دۆلار .
|