|
پێشبینی ده‌کرێت نرخی نه‌وت بگاته 150 دۆلار له به‌رامبه‌ر هه‌ر به‌رمیلێک
Monday, 06.09.2008, 09:25am (GMT)

محه‌مه‌د عه‌لی خه‌تیبی نوێنه‌ری ئێران له ڕێكخراوی ئۆپیك پێشبینی ده‌كات، نرخی نه‌وت نه‌وت تاوه‌كو كۆتای هاوینی ئه‌مساڵ بۆنرخی پێوانه‌یی 150 دۆلار به‌رز بێته‌وه.ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه: نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئێران له ڕێكخراوی ئۆپیك له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ڕادیۆی حكومی ئێران‌دا وتی: پێشبینی ده‌كرێت كه تا كۆتایی هاوینی ئه‌م ساڵ، نه‌وت نرخێكی پێوانه‌یی په‌یدا بكات و بگاته 150 دۆلار له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاو له بازاڕه‌كانی جیهانیدا. شایانی باسه پێشتر شه‌كیب خه‌لیلی سه‌رۆكی ڕێكخراوی ئۆپیك پێشبینی كردبوو به هۆی دابه‌زینی به‌های دۆلار و كێشه و ململانێ سیاسیه‌كان له ناوچه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و زۆربوونی پێویستی جیهان بۆ نه‌وت و پێكهاته‌كانی نرخی نه‌وت و ته‌واوی جۆره‌كانی سوته‌مه‌نی له جیهاندا به‌رزبوه‌ته‌وه و خه‌ریكه ده‌بێته گرفتێكی ئابووری جیهانی.
|