|
به‌هۆی وشکه ساڵییه‌وه پێنج ملیۆن ئاژه‌ڵ مه‌ترسی له‌ناوچونیان لێده‌کرێت
Saturday, 06.21.2008, 11:30am (GMT)
به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان پێنجشه‌ممه هۆشداریدا به‌هۆی وشكه‌ساڵیه‌وه پێنج ملیۆن ئاژه‌ڵ له‌كوردستان مه‌ترسی له‌ناوچوونیان لێ ده‌كرێت چونكه تا ئێستاش ئاڵیكی پێویست به‌سه‌رئاژه‌ڵداران دابه‌شنه‌كراوه.دكتۆر ره‌فعه‌ت هیدایه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌یته‌ره‌و سامانی ئاژه‌ڵ له له‌وباره‌یه‌وه به ئاژانسی (ده‌نگه‌كانی عێراق)ی راگه‌یاند "له‌ئه‌نجامی ئه‌و وشكه ساڵییه‌ی هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه، پێنج ملیۆن ئاژه‌ڵی مه‌ڕ‌و بزن‌و مانگا به‌هۆی كه‌میی ئاڵیكه‌وه مه‌ترسیی له‌ناوچوونیان لێده‌كرێت"
ئاماژه‌ى به‌وه‌دا "به‌مه‌به‌ستى كرِينى ئاليك حكومه‌تی هه‌رێم پتر له (55) ملیۆن دۆلاری ته‌رخانكردووه، به‌ومه‌رجه‌ی له‌رێگای پارێزگاكانه‌وه ئالیك به‌سه‌ر ئاژه‌ڵداران دابه‌ش بكرێت، به‌لاَم تائێستا وه‌ك پێویست دابه‌شنه‌كراوه". پێشتر دكتۆر ره‌فعه‌ت به(ده‌نگه‌كانی عیراق)ی رایگه‌یاندبو له ناوه‌ڕاستی مانگی نیسانی رابردوه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵ نزیكه‌ی (3000)ته‌ن جۆ و (3600)ته‌ن كه‌په‌كی به نرخێكی هه‌رزان به‌سه‌ر ئاژه‌ڵدارانی پارێزگای سلێمانیدا دابه‌شكردووه.
ناوبراو هۆشداریدا "ئه‌گه‌ر له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئالیكی پێویست دابه‌شنه‌كرێت، ناچار ئاژه‌ڵداران ئاژه‌ڵه‌كاینان ده‌فرۆشنه‌وه‌و ئه‌مه‌ش ده‌بێـه هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاژه‌ڵ له‌كوردستاندا كه‌ئابوریی كوردستان دووچاری مه‌ترسی گه‌وره ده‌كاته‌وه". به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌یته‌ره‌و سامانی ئاژه‌ڵ له‌وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ئاماژه‌یبه‌وه‌دا كه "له‌پارێزگای هه‌ولێر تائیستا ده‌ست به دابه‌شكردنی ئالیك نه‌كراوه‌و له‌و پارێزگایانه‌ش كه ده‌ستیپێكراوه وه‌ك پێویست نییه‌و چاره‌سه‌ری گرفته‌كه ناكات". به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ به‌پێی ستانده‌ری نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێت له‌كوردستاندا، (20) ملیۆن مه‌ڕ‌و سێ ملیۆن بزن‌و ملیۆنێك و نیو مانگا هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی پێداوستیی به‌رهه‌می ئاژه‌ڵ بۆ هاولاَتیان ده‌سته‌به‌ر بكرێت، به‌لاَم ئێستا به‌سه‌رجه‌میان ته‌نیا پێنج ملیۆن ئاژه‌ڵ له كوردستاندا هه‌یه.
|