|
موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم وه‌ک موچه‌ی حکومه‌تی فیدڕاڵی لێدێت و له‌مانگی ته‌موزدا خه‌رجده‌کرێت
Wednesday, 06.25.2008, 11:48am (GMT)
به‌پێی راگه‌یاندنێکی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری لەسەر جێبەجێکردنی یاسای زیادکردنی مووچەی فەرمانبەران ژمارە 22ی ساڵی 2008ی بەغدا داوە و مووچەی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان وه‌ک حکومەتی عێراقی فیدرالی لێدەکرێت.
بریكاری وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری دارایی له هه‌رێمی كوردستان رۆژی چوارشه‌ممه ئاشكرایكرد له مانگی ته‌مموزه‌وه موچه‌ی زیادكراوی فه‌رمانبه‌ران سه‌رفده‌كرێت‌و مانگه‌كانی رابردوی ئه‌مساڵیش له‌خۆ ده‌گرێت. سه‌باره‌ت به‌و بڕه موچه‌ی شه‌ش مانگی ڕابردو كه‌ده‌بوایه به‌زیادكراوی بدرێته فه‌رمانبه‌ران وتی ":فه‌رمانبه‌ران ئه‌و شه‌ش مانگه‌یان بۆ قه‌ره‌بوو ده‌كرێته‌وه به جۆرێك له‌گه‌ڵ هه‌ر مانگێكدا موچه‌ی مانگێكی تریان پێده‌درێت تا موچه‌ی شه‌ش مانگی رابردوویان به ته‌واوی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه." ره‌شید تاهیر بریكاری وه‌زیری دارایی هه‌رێمی كوردستان لێدوانێکدا ڕایگه‌یاند: بڕیار وا بوو له مانگی حوزه‌یرانی رابردووه‌وه كار به سیستمی نوێی موچه بكرێت و وه‌زاره‌تی دارایی به‌غدا، ئاگاداریان كردووینه‌ته‌وه كه پێویسته له‌مانگی حوزه‌یرانه‌وه له‌دابه‌شكردنی موچه‌ی كارمه‌ندانی حكومه‌تدا كار به‌سیسته‌می نوێی موچه بكرێت". به‌پێی سیسته‌می نوێی موچه: ده‌رماڵه‌ی منداڵ به‌بڕی 10 هه‌زار دینار خه‌رجده‌كرێت، به‌پێی یاسای تازه‌ی موچه، موچه‌ی بنه‌ڕه‌تی بێ بڕوانامه‌و خاوه‌ن بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی له 140 هه‌زاره‌وه تا 152 هه‌زار دینار ده‌بێت‌و بۆ ناوه‌ندی 185 هه‌زار، ئاماده‌یی 240 هه‌زار دینار‌و په‌یمانگا 260 هه‌زار دینار‌و به‌كالۆریۆس 4 ساڵ 296 هه‌زار دینار، به‌كالۆریۆس 5 ساڵ 362 هه‌زار دینار، به‌كه‌لۆریۆس شه‌ش ساڵ له‌گه‌ڵ ماسته‌ر 374 هه‌زار دینار‌و دكتۆرا 429 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرێت. ده‌رماڵه‌ی بڕوانامه‌ش بۆ دكتۆرا 100%و ماسته‌ر 75%و دبلۆمی باڵا 55%و بكالۆریۆس 45%و په‌یمانگا 35% دانراوه. جێی ئاماژه‌یه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له دانیشتنی 10ی نیسانی رابردوودا بڕیاری زیادكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌تی دا.
ئەم بڕیارەش لە مانگی حەوتەوە دەکەوێتە قۆناغی جێبەجێکردن و لە مانگی یەکی 2008ەوە جیاوازییەکانی مووچە دەخرێتە سەر مووچەی فەرمانبەران لە هەمان کاتدا کارپێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو ژمارە 27ی ساڵی 2008ی بەغدا لە 1/1/2008 کاری پێدەکرێ.
|