Tuesday, 01.06.2009, 08:07am (GMT)
  ماڵه‌وه‌
  پرسیار
  RSS
  لینک
  ماڵه‌وه-ماڵپه‌ڕه‌‌
  په‌یوه‌ندی
 
غه‌زه‌ : سوپای ئیسرائیل هێرشه‌کانیان فراوان ده‌که‌ن و حه‌ماس به‌رده‌وامه‌ له‌ موشه‌ک گرتنه‌ ئیسرائیل ; ئاژانسه‌کان : ئێران و حزب لله‌ی لوبنانی به‌شداری شه‌ره‌که‌ی حه‌ماس دژ به‌ ئیسرائیل ناکه‌ن ; نیویورک : ئۆباما پلانی هێڵه‌ گشتییه‌کانی بوژاندنه‌وه‌ی ئابوری ئه‌مریکای ڕوونکرده‌وه‌ ; گۆڤاری به‌غداد : له‌ راپرسییه‌کدا مام جه‌لال به‌یه‌که‌م که‌سایه‌تی سیاسی ساڵی 2008 ده‌ستنیشانده‌کرێت ; له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا : سه‌رۆکایه‌تی کۆماری عێراقی فیدراڵ ته‌قینه‌وه‌که‌ی کازمییه‌ی ئیدانه‌ کرد
::| ووشه‌:       [گه‌ڕانی تایبه‌ت]
 
  ::| له‌ ڕۆژێکی وه‌ک ئه‌مڕۆدا
January 2009  
Su Mo Tu We Th Fr Sa
        1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28 29 30 31
 
 
فایلی پرۆژه‌ ئابورییه‌کان
 

عێراق : له‌بودجه‌ی ته‌واوکاری ئه‌مساڵ دوو ملیار دۆلار بۆ هه‌رێمی کوردستان ته‌رخانده‌کرێت


Tuesday, 07.08.2008, 11:04am (GMT)

هه‌ردوو حكومه‌تی به‌غدا و هه‌رێم گه‌یشتنه‌ رێككه‌وتنێك بۆ دیاریكردنی به‌شی هه‌رێمی كوردستان له‌بودجه‌ی ته‌واوكاری ئه‌مساڵی عیراق كه‌بڕه‌كه‌ی نزیكه‌ی دوو ملیار دۆلار ده‌بێت و له‌سه‌ر بنه‌ما ده‌ستنیشانكراوه‌كانی ده‌ستوور رێكخراوه‌ به‌دیاریكردنی رێژه‌ی 17% بۆ دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان. به‌ پێی هه‌واڵی (ئه‌سوات عێراق) به‌رهه‌م ساڵح دوێنێ له‌كۆنگره‌ی حه‌وته‌می لێژنه‌ی وڵاته‌ كۆمه‌ك به‌خشه‌كان له‌ به‌غدا ڕایگه‌یاند: عێراق وڵاتێكه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ له‌ رووی ده‌رامه‌ته‌كانیه‌وه‌ و پێویستی به‌ كۆمه‌ك نییه‌، به‌ڵكو پێویستی به‌ پشتگیری كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وله‌تی هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ده‌رامه‌ته‌كانی خۆی وه‌به‌ربهێنێت و پێشبخات، تاكو توانای ئابووری عێراق به‌هێز ببێت.

دڵشاد عوسمان بریكاری وه‌زاره‌تی هه‌رێم بۆ كاروباری دارایی له‌ لێدوانێكدا له‌به‌غدا رایگه‌یاند "دوای چه‌ند رۆژێك دیدارو كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی دارایی و به‌رپرسانی تر له‌حكومه‌تی عیراق، ئێمه‌ وه‌ك وه‌فدی كوردستان له‌گه‌ڵیاندا گه‌یشتینه‌ رێككه‌وتن بۆ دیاریكردنی به‌شی هه‌رێمی كوردستان له‌بودجه‌ی ته‌واوكاری هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2008 .

هه‌رله‌وباره‌یه‌وه‌ ره‌شید تاهیر بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند "ئێمه‌ وه‌ك وه‌فدی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو كاتێك له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا دووچاری كێشه‌و گفتووگۆ و ململانێ ده‌بین بۆ دیاریكردنی به‌شی هه‌رێمی كوردستان"، چاودێرانیش هۆكاری ئه‌و حاڵه‌ته‌ ده‌گێڕنه‌وه‌ بۆ نه‌بوونی هیچ ئامارو سه‌رژمێرییه‌كی باوه‌ڕپێكراوی سه‌رتاسه‌ری بۆ دیاریكردنی رێژه‌و ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان و عیراق به‌گشتی، چونكه‌ له‌دیاریكردنی بودجه‌دا ژماره‌ی دانیشتووانی پارێزگا و هه‌رێمه‌كان یه‌كێكه‌ له‌پایه‌ سه‌ره‌كییه‌كان.

دڵشاد عوسمان له‌لێدوانه‌كه‌یدا وتی "وه‌ك هه‌موو جار وه‌فدی كوردستان دووچاری گێرمه‌و كێشه‌ ده‌بێت، هه‌موو جارێكیش دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئابووریی عیراق رۆڵێكی سه‌ره‌كی ده‌گێڕێت له‌چه‌سپاندنه‌وه‌ی رێژه‌ی 17% بۆ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مساڵیش دكتۆر به‌رهه‌م رۆڵێكی گه‌وره‌ی گێڕا له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا و رۆژانه‌ به‌دواداچوون و هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وامبوون بۆ چه‌سپاندنی مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستان". ئه‌و دوو به‌رپرسه‌ ئابوورییه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی لێدوانه‌ رۆژنامه‌وانییه‌كانیاندا ته‌ئكیدیانكرده‌وه‌ كه‌ دیاریكردنی به‌شی هه‌رێمی كوردستان له‌بودجه‌ی گشتی عیراق و به‌ بودجه‌ی ته‌واو كاریشه‌وه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه‌ په‌سه‌ند كرا، بنه‌مای 17% بۆ هه‌رێمی كوردستان په‌یڕه‌و ده‌كرێت و هه‌مووجارێك وه‌فده‌كانی هه‌رێمی كوردستان تووشی گیروگرفت و كێشه‌ ده‌بن له‌دووباره‌ په‌سه‌ندكردنه‌وه‌و چه‌سپاندنی ئه‌و مافه‌ ره‌وایه‌ی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌م رایه‌ش كۆكه‌ له‌گه‌ڵ لێدوانه‌ رۆژنامه‌وانییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح به‌وه‌ی كه‌ كلتوری حكومه‌تی عیراق دژ به‌ مافه‌ راوه‌ ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌و بۆ سه‌لماندن و چه‌سپاندنی ئه‌و مافانه‌ به‌رپرسانی كورد له‌ به‌غداو نێردراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌ركی سه‌رشانیانه‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام هه‌وڵ و ته‌قه‌لا بده‌ن بۆ وه‌رگرتنی مافه‌كانی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان.


نوسراوی تر:
موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم وه‌ک موچه‌ی حکومه‌تی فیدڕاڵی لێدێت و له‌مانگی ته‌موزدا خه‌رجده‌کرێت (06.25.2008)
به‌هۆی وشکه‌ ساڵییه‌وه‌ پێنج ملیۆن ئاژه‌ڵ مه‌ترسی له‌ناوچونیان لێده‌کرێت (06.21.2008)
پێشبینی ده‌کرێت نرخی نه‌وت بگاته‌ 150 دۆلار له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ر به‌رمیلێک (06.09.2008)
په‌رله‌مانی کوردستان یاسای دابینکردنی شوێنی نیشته‌جێ بون تاوتوێ ده‌کات و به‌کۆی ده‌نگ په‌سه‌ندی ده‌کات (06.03.2008)
ئۆپیک ناتوانێت چاره‌سه‌ری به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌کانی جیهاندا بکات (05.24.2008)
پریماکۆڤ : ئه‌نجومه‌نێک له‌ نێوان بازرگانانی هه‌رێمی کوردستان و ڕوسیا پێکده‌هێنرێت (05.11.2008)
نرخی یه‌ک به‌رمیل نه‌وت گه‌یشته‌ 120 دۆلاری ئه‌مریکی : CNN  (04.28.2008)
پاره‌ی ئاسن و گرفتی هاوڵاتیان (04.21.2008)
نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌کانی جیهاندا گه‌یشته‌ 112 دۆلار (04.12.2008)
کارگه‌یه‌کی دروستکردنی بۆیاخ له‌ ناحیه‌ی شۆڕش دروستده‌کرێت (04.03.2008)



 
هه‌موو هه‌واڵه‌کان  
  مه‌ڵبه‌ندو کۆمیته‌کان
  هه‌واڵ
  لێکۆڵینه‌وه‌ و وتار
  فایلی دیموکراسی
  فایلی مافی مرۆڤ
  فایلی ئاشتی
  فایلی ژنان
  فایلی گه‌نجان
  فایلی ئیسلامی سیاسی
  فایلی‌‌ سیاسی
  فایلی ئاسایش
  فایلی کۆنگره‌ی ی.ن.ک
  فایلی پرۆژه‌ ئابورییه‌کان
  فایلی سۆشیال دیموکرات
  فایلی یاسا
  فایلی ژینگه‌
  هه‌مه‌ڕه‌نگ
  هه‌واڵی وه‌رزشی
  ::| نامه‌ی هه‌واڵ
ناوت:
مه‌یله‌که‌ت:
 
 

ی.ن.ک مه‌ڵبه‌ندی یه‌ک
[بدایه‌تی ماڵپه‌ڕه‌]