|
به‌غداد : زیادی موچه‌ی 6 مانگ ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات
Thursday, 07.17.2008, 09:00am (GMT)

بڕیاره حكومه‌تى عێراق له مانگى 8-دا زیاده‌ى مووچه‌ى 6 مانگى هه‌رێمى كوردستان ره‌وانه بكات. له‌وباره‌یه‌وه د. فازڵ نه‌بی، بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق به‌كوردستانی نوێ-ی راگه‌یاند، وه‌زاره‌تی دارایی عێراق هه‌وڵده‌دات له‌مانگی (8)-دا زیاده‌ی مووچه‌ی (6) مانگی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه بكات، بۆئه‌مه‌ش داوایان له‌وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان كردووه نووسراوێك بۆ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بنێرن بۆئه‌وه‌ی هه‌وڵبدرێت پاره‌ی پێویست بۆ قه‌ره‌بووی (6) مانگی فه‌رمانبه‌ران دابینبكرێت.
وتیشی، له‌هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌و نووسراوه ده‌گاته ده‌ستمان‌و ئێمه‌ش له‌وه‌زاره‌تی دارایی ته‌واوی هه‌وڵی خۆمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ، بۆئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانیش وه‌ك ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق (6) مانگ قه‌ره‌بووی مووچه به‌یه‌كه‌وه وه‌ربگرن.
روونیشیكرده‌وه، ئێمه له‌به‌غدا (17%)ی جیاوازیی مووچه‌مان خسته‌سه‌ر بوجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی رێژه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌هه‌رێمی كوردستان له‌و (17%)ی ئێمه ناردومانه زیاتره، بۆیه نه‌توانراوه هه‌مووی به‌یه‌كه‌وه بدرێت، هه‌روه‌ك روونیكرده‌وه: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێویستی به(790) ملیار دیناره، بۆئه‌وه‌ی ته‌واوی مووچه له‌مانگی یه‌كه‌وه به‌یاسای نوێ بدات، كه‌ئه‌وه‌ش له‌توانای حكومه‌تی هه‌رێمدا نییه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یاند، په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ك ده‌سه‌ڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ له‌گفتوگۆدان بۆئه‌وه‌ی له‌هه‌فته‌ی داهاتوودا زیاده‌ی (6) مانگی رابردووی فه‌رمانبه‌ران كه له‌زیادكردنی مووچه هاتووه‌ته‌دی، بیده‌نه فه‌رمانبه‌رانی په‌رله‌مان، به‌ڵام هێشتا بڕیاره‌كه یه‌كلایینه‌بووه‌ته‌وه.
Source kurdsat TV
|