
نوسینی : لیزا میلر
وه‌رگێڕانی : فه‌رهاد مه‌جید
بانكى دڵنيايى له گه‌شه‌كردنێكى خێرادايه له بوارى ئاڵوگۆڕكردنى دراو و به‌رهه‌مهێناندا له وڵاتى ئه‌مريكا كه به 1,3 بليۆن مه‌زه‌نده ده‌كرێت.
ئه‌گه‌ر بێينه سه‌ر باسكردنى گه‌شه‌كردنى به‌رهه‌مهێنان له بواره جياوازه‌كاندا له وڵاتى ئه‌مريكا ده‌بينين، كه بانكه‌كان به شێوازى جۆراوجۆر گه‌شه‌كردنيان به‌دى ده‌كرێت به‌تابيه‌تى ئه‌وبانكانه‌ى كه له‌سه‌ر بنچينه‌ى ئيسلام دامه‌زراون وه‌ك بانكى دڵنیایی، که كاركردنى ئه‌م بانكه له‌سه‌ر بنچينه‌ى متمانه‌كردن له ئاڵوگۆڕكردنى دراو به‌رهه‌م هێنراون. كه ئه‌م گه‌شه‌كردنه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و بنه‌ما دينييه‌ى كه‌له‌لايه‌ن كتێبه پيرۆزه‌كانه‌وه دانراوه وه‌ك قورئان له ئيسرام دا و ئينجيل لاى مه‌سيح. به‌پێى ڕۆژنامه‌ى مۆرنيگ ستارسيت ده‌ركه‌وتووه، كه جۆرێك گه‌شه‌كردن به‌دى ده‌كرێت له بوارى ئاڵوگۆڕى دراو و سه‌رمايه‌دا، كه مه‌زه‌نده ده‌كرێت به نزيكه‌ى (17)بليۆن دۆلار له ئێستادا كه‌له چه‌ند ساڵى پێشودا 500مليۆن دۆلاربووه.
ئه‌مه‌ش به‌گوێره‌ى زانياييه‌ك وه‌رگيراوه له بازاڕه‌كانى جيهان و ئه‌مريكادا. زۆربه‌ى سه‌رمايه‌كانى ئه‌م كۆمپانيايه به‌كار ده‌هێنرێت له بواره جۆراوجۆره‌كاندا وه‌ك كۆمپانياى نه‌وت و بواره‌كانى خزمه‌تگوزارى ئابورى . له‌م بواره‌شدا ده‌ركه‌وتووه كه نرخى نه‌وت زياتر به‌رزده‌بێته‌وه وه‌ك له چاو خزمه‌تگوزارى دارايى.
ئه‌گه‌ر به‌راوردێك بكه‌ين له بوارى سه‌رمايه‌دارى و به‌رهه‌م هێناندا له‌نێوان ئيسلام و مه‌سيحدا ده‌بينين جياوازييه‌كى زۆر هه‌يه ئه‌ويش ئه‌وه‌يه كه دينى ئيسلام كۆمه‌ڵێك ياسا و ڕێساى هه‌يه بۆ قه‌ده‌غه‌كردنى پێدان و وه‌رگرتنى پاره‌ى دراو به‌قه‌رز، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر شێوازى زيادكردنى پاره‌كه بێت وه‌ك ئه‌وه‌ى كه بازرگانێك پاره له بانكێك داده‌نێت له‌به‌رامبه‌ردا سودێك و زياده‌يه‌ك ده‌چێته سه‌ر پاره‌كه‌ى كه ئه‌مه به (ربا) ناوده‌نرێت. له‌كاتێكدا زۆربه‌ى بازرگانه گه‌وره متمانه پێكراوه‌كان له‌م ڕێگه‌يه‌وه كارده‌كه‌ن . هه‌ر به‌م هۆيه‌شه‌وه‌يه ئه‌و كه‌سانه‌ى كه له گروپى دڵنیایی ئيشيان ده‌كرد له‌و گروپه نه‌ماون. به‌ڕێوه‌به‌رى بانكى به‌رهه‌مهێنانى ناوبراويش ڕايگه‌ياند كه وزه به‌شێكى گه‌وره له گه‌شه‌كردندایه‌و ده‌ستمايه‌شمان دووقاتى ئه‌و چوارمليۆن دۆلاره زياتره، كه له ساڵى 2003 بووه، كه گه‌يشتۆته 1,3 بليۆن له ساڵى 2008 داوه ئه‌وه‌شى ڕاگه‌ياندا كه پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر زۆربه‌ى به‌رهه‌مهێنه‌ران خه‌ڵكانى موسڵمانى ئه‌مريكا بوون، به‌ڵام ئێستا له 80% وه‌به‌رهێنه‌كانمان كه‌سانى غيره موسڵمانن.
له‌لايه‌كى تره‌وه له‌دينى مه‌سيحدا بازرگانه‌كان سه‌رمايه‌كانيان ده‌خه‌نه‌كار له‌سه‌ر بنچينه‌ى متمانه‌ى باوه‌ڕپێكراو بازرگانى بۆ يارمه‌تيدانى خه‌ڵكى نييه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌وڵه‌مه‌ندبن به‌ڵكو بۆ يارمه‌تيدانيانه له بواره جۆربه‌جۆره‌كانى ژيان وه‌ك زه‌مانه‌ى ژيان و سه‌لامه‌تى و ...... هتد.