
ئا : فه‌رهاد مه‌جید
به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت ده‌گاته زياتر له 120 دۆلار بۆ به‌رميلێك. هه‌ندێك له شاره‌زايان پێيان وايه كه ئه‌م زيادبونه زيادبونێكى سه‌ره‌تاييه بۆ نه‌وت شاره‌زايان له بانكى به‌رهه‌مهێنانى ساچيس هۆشياريان دا كه نرخى نه‌وت ده‌توانێت بكاته 200دۆلار بۆ به‌رميلێك.
هۆكارى به‌رزبوونه‌وه‌ى نه‌وتيش به پله‌ى يه‌كه‌م ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ به‌رده‌وامى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت له وڵاته به‌رهه‌م هێنه‌ره‌كاندا. كه‌له هه‌فته‌ى ڕابردودا گروپى ياخى بوو له نايجيريا په‌لامارى سه‌نته‌رێكى نه‌وتيان داوه له بالسيا. كه نه‌يجيريا به گه‌وره‌ترين نێرده‌ره‌وه‌ى نه‌وت داده‌نرێت و به پله‌ى هه‌شتى ئه‌و وڵاتانه داده‌نرێت كه نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنن له جيهاندا هه‌روه‌ها عێراقيش به شێوه‌يه‌كى كه‌متره له به‌رهه‌م هێنانى نه‌وتدا. وه‌زيرى پيشه‌سازى عێراق ده‌ڵێت كه تواناى به‌رهه‌م هێنانى نه‌وت له عێراقدا نزيكه‌ى دوو مليۆن به‌رميل نه‌وته له ڕۆژێكدا ڕاشيگه‌ياند كه توانيويانه ئه‌م بڕه زيادبكه‌ن بۆ پێنج مليۆن به‌رميل نه‌وت له ڕۆژێكدا.
هۆكارێكى تريش بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لاوازى دۆلارى ئه‌مريكى ئه‌مه‌ش به‌نده به‌وه‌ى كه مامه‌ڵه‌كردنى نه‌وت به‌دۆلاره. كه‌مبونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت بكرێت واتا په‌يوه‌ندييه‌كه ڕاسته‌وانه‌يه له‌نێوان نه‌وت و دۆلاردا.
ڕێكخراوى جيهانى (opec) كه پێكهاتووه له كۆمه‌ڵێك وڵاتانى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت . له‌ڕاستى ئه‌و وڵاتانه‌ى كه تيايدا به‌شدارن جگه له عێراق. ڕايده‌گه‌يه‌نن كه تواناى به‌رهه‌مهێنان 120 بليۆن دۆلاريان هه‌يه له پڕۆژه‌ى نوێى نه‌وت.
كه ئه‌مه‌ش ده‌گاته له 54% ئه‌و نه‌وته‌ى به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و ده‌نێدرێته ده‌ره‌وه له جيهاندا. له ڕابردوودا وڵاتانى به‌رهه‌م هێنه‌رى به‌شدارنه‌بوون له (opec) وه‌ك ڕوسيا و مه‌كسيك و نه‌رويج به‌رهه‌مه‌كانيان زياد ده‌كرێت به‌گوێره‌ى داواكارييه‌كان له‌سه‌ر نه‌وت.

به‌ڵام ئه‌م نه‌ته‌وانه له تێكۆشاندان بۆ پاراستنى به‌رهه‌مه‌كانيان به‌گوێره‌ى ئه‌و ئاستانه‌ى كه‌له‌م چه‌ند ساڵه‌دايه بۆنموونه نه‌رويج هه‌ستاوه به كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌م هێنانى نه‌وت به ڕێژه‌ى 25% له‌ساڵى 2001وه.
كه‌حومه‌تى فه‌نزوێلاش له هه‌وڵدايه بۆ كۆنتڕۆڵكردنى سه‌رچاوه‌كان و پيشه‌سازييه‌كانى نه‌وت له ولآته‌كه‌يدا له‌گه‌لأ به‌رهه‌مهێنه بيانييه‌كانى نه‌وت. دواى ئه‌م وڵاتانه‌ش ڕوسيا كه‌به گه‌وره‌ترين هانه‌رده داده‌نرێت له جيهاندا به پله‌ى دووهه‌م له‌سه‌روبه‌ندى هه‌وڵداندايه بۆ زياتر ده‌ست به‌سه‌رداگرتنى سه‌رچاوه‌كانى وزه له وڵاته‌كه‌يدا له‌لايه‌ن حكومه‌ته‌وه .
به خۆماڵكردنى سه‌رچاوه‌كانى نه‌وتيش هه‌ندێ جار پێويستى به هانده‌رێكى بيانى ده‌بێت له به‌رهه‌م هێناندا كه ئه‌مه‌ش هه‌وڵێكى ئاسايى بۆ زيادكردنى پاشه‌كه‌وته‌كان.