
وه‌رگێڕانى
یادگار حه‌مه غریب
- بازاڕى ئازاد‌و تیۆرى ئابورى
تیۆرێكی ئابوریه له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌هێشتنى بێ چه‌ندوچوونى ڕۆڵى ده‌وڵه‌ت له‌ده‌ست خستنه ناوكاروبارى دامه‌زراوه ئابورییه‌كان دامه‌زراوه، وه بڕوایه‌كى پته‌وى له بڕیاردانى ئازادانه‌ى تایبه‌ت هه‌یه وه‌ك هۆكارێك بۆ دڵنیایی و به‌ره‌و پێشبردنى ڕه‌فاهیه‌تى كۆمه‌ڵانى خه‌ڵك. ئه‌م زاراوه‌یه سه‌رچاوه‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ laissezgaire "ئابورى بازاڕی ئازاد"،كه به گشتى توێژه‌رێكی فه‌ره‌نسی به‌ناوى " نسان دوگورنه" له ڕه‌مزه بازارگانییه‌كانى دا له‌سه‌ده‌یه‌ى هه‌ژده‌یه‌مدا به‌كاریهێناوه .ده‌گێڕینه‌وه ئه‌و، كه له به‌رامبه‌ر بڕیاره بازرگانییه‌كانى ده‌وڵه‌ت مانوو، ده‌سته وه‌ستان بوو بوو. یه‌كمجار به ده‌نگى به‌رز هاوارى كرد laissez-faire laissez-faire " بهێڵن { به‌و شێویه‌ی ده‌یانه‌وێت }كاربكه‌ن ! بهێڵن بڕۆن!" . وه به‌م شێوه‌یه خوازیارانى بازاڕى ئازاد زیادى كرد وئامانجیان ئه‌وه بوو كه ده‌وڵه‌ت ده‌ست نه‌خاته ناوكاروبارى بازرگانى وچالاكییه ئابورییه‌كان.
- سه‌ده‌ى هه‌ژده‌یه‌م و نۆزده‌یه‌م .
به‌په‌ڕپۆكردنى رێبازی " فرانسوا كێنه و ڕۆبه‌رت ژاك تورگۆ" " كه ئه‌نجامی ئابورى ناسراو به " قوتابخانه‌ى فێریوكراته‌كان " بوون له‌فه‌ره‌نسا له‌سه‌ده‌ى هه‌ژده‌یه‌مدا ".ئابوریناسانی كلاسیكی قوتابخانه‌ى ئازادیخواز " لیبرال" ى به‌ریتانیا تیۆرى " ئابورى بازاڕى ئازاد"ى به شابه‌یتى هێرش بۆسه‌ر سیاسه‌تى ئابورى سودگه‌رایی " مركانتیلیستى" ده‌وڵه‌ت گۆڕى . بۆنموونه ئادام سمث "Adam Smith"، ئابورناسی سكۆتله‌ندی، سه‌روه‌تى نه‌ته‌وه‌یی "1776" ،به‌باسكردنى سیسته‌مى باج كه پێیده‌وت سیسته‌مى ئابورى سروشتى، سیسته‌مێك كه تیایدا به‌رژه‌وه‌ندى شه‌خصی وچالاكی تایبه‌تى بۆ به‌ده‌ستهێنانی سوود و قازانج و ئازادی تاك بۆ بارزگانى كردن- به‌هۆى "" ده‌ستى راِنه‌هێنراو". به‌ره‌و گه‌شه‌سه‌ندنى ره‌فاهیه‌تى كۆمه‌ڵ هیدایه‌تى كرد. ئه‌م سیسته‌مه قه‌رز به تاكه‌كان ده‌دات كه له سه‌رچاوه‌كانى خۆیانه‌وه به‌پێی خواستى به‌كارهێنه‌ره‌كان سوودمه‌ند ده‌بن و هه‌وڵده‌ده‌ن هه‌تا ئه‌م ماوه به‌رده‌وام به‌شێوه‌ى كاراتر و ته‌كنه‌لۆژى به‌ره‌و پێشه‌وه بچێت. سمث به‌ڵگه‌ى ده‌هێنایه‌وه، كه ئه‌م ئامانجانه به سودن بۆ كۆمه‌ڵگا ، به‌لاَم له‌راستیدا به‌رهه‌مى هه‌وڵى ته‌سك بیركردنه‌وه‌ى تاكه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانى به‌رژه‌وندى تایبه‌تى خۆیان زیاد ده‌كات نه‌ك به‌رهه‌مى ئه‌و هانده‌رانه‌ى كه دۆستانه، به‌وشێوه‌یه كه ئه‌و خۆى ده‌ڵىَ ، ئێمه نانى نیوه‌ڕۆ وئێواره‌ى خۆمان نه‌ك به‌لوتفی خێرخوازى قه‌ساب ونانه‌وا، به‌ڵكو به‌هۆى هه‌وڵى ئه‌وان به‌ده‌ستى دێنن، هه‌وڵ بۆفه‌راهه‌مكردنى شتێك كه ئه‌وانى تر خوازیارین و له‌ئه‌نجامدا به‌رهه‌مهێنانى بۆ ئه‌وان سوودمه‌نده.
ئه‌گه‌رچی " سمث " هه‌ندێك له كه‌موكوڕییه سه‌ره‌كییه‌كانى چالاكییه تایبه‌ته‌كانى له پله‌ى جۆرێك له سیسته‌مى رێكخراوه‌یی ئابورى ودیارى كردوه ئه‌گه‌رچی ئه‌و به‌رپرسیارێتیه دیاریكراوه‌كان بۆده‌وڵه‌ت ده‌گوێزرێنه‌وه، به‌ڵام به‌رگرى ئه‌و له‌چالاكییه تایبه‌ته‌كان بۆماوه‌ى زیاتر له دوو سه‌ده له‌ڕێگه‌كانى ده‌وڵه‌تدا كه‌وتۆته به‌رجۆرێك له ئاراسته‌ى ئایدۆلۆژى له‌خزمه‌تى دژایه‌تیكردنى سیاسه‌ته‌كانى ئابورى ده‌وڵه‌ت وئه‌وه یان به" مه‌ترسیدار " و " نائاسایی" له‌قه‌ڵه‌م داوه.
داریۆنیزمی كۆمه‌ڵایه‌تى یان داریۆنیزمی ئابورى، ئه‌وه‌ى كه به‌هیمه‌تى " هربرت سپنسه‌ر " له‌به‌ریتانیا له‌نیوه‌ى سه‌ده‌ى نۆزده‌یه‌م" مرۆظ له به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تدا، 1884"، وهه‌وڵى " ویلیا‌م كراهام سامنه‌ر" له‌ئه‌مه‌ریكای كۆتایی سه‌ده‌مى نۆزده‌یه‌م " قه‌یرانى هه‌قیقه‌ته‌كان و وتاره‌كانى تر " 1914 كۆكرایه‌وه و بڵاوكرایه‌وه له دوای مردنى دانه‌ره‌كه‌ى ، ڕاگه‌یه‌نرا، كه بووه هۆى به‌هێزكردن و پته‌وكردنى مه‌فهومی " ئابورى بازاڕى ئازاد" . له‌ڕاستیدا، كارى " سپنسه‌ر" له‌سه‌ر گریمانه‌كانى " داروین" له‌باره‌ى كامڵى هه‌موو بونه‌وه‌رانه‌وه به‌ره‌و پێشه‌وه چوو، وه تاڕاده‌یه‌ك ئه‌وشێوه‌یه‌ی پێبه‌خشی ". له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م تیڕوانینه، فشارى ژینگه‌ى ئابورى، هاوكات له‌گه‌ڵ پێشبڕكێی جڵه‌و نه‌كراو له‌ناوتاكه‌كاندا، بۆ به‌ده‌ستهێنانى داهات، به‌ناچاری ده‌بێته هۆى گه‌شه‌ى توانا و سه‌لیقه وحه‌زوئاره‌زووه‌كان كه بۆ كۆمه‌ڵگا سوودمه‌ندن، ژیان ئه‌وكه‌سانه پاداشت ده‌كات كه لێنه‌بڕوانه به‌هێزو توانای خۆیان له‌م مه‌یدانه‌دا سه‌ركه‌وتوانه خۆیان ده‌سه‌لمێنن، وه له‌هه‌مانكاتدا ئه‌و كه‌سانه ته‌مىَ ده‌كات كه‌ده‌سه‌ڵاتێكی كه‌متریان هه‌یه.
بۆنموونه، " سپنسه‌ر و سامنه‌ر" به‌ڵگه‌یان بۆئه‌مانه ده‌هێنایه‌وه‌یه، كه به‌رنامه‌كانى ده‌وڵه‌ت بۆ پشتیوانى كردنى هه‌ژار- واته دابینكردنى خۆراك و شوێنى نیشته‌جىَ بوون وخوێندن بۆ ئه‌وانه- بارودۆخى ئه‌وانه‌ى خراپتركردووه، چونكه كه‌سانى هه‌ژاری بێبه‌ش كردووه له‌هێز و هانده‌رى پێویست بۆ باشكردنى لایه‌نى ئابورى خۆیان. هه‌ر له‌هه‌مان لایه‌نه‌وه، " سپنسه‌ر" له‌و باوه‌ڕه‌دا بوو كه ده‌وڵه‌ت نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێ بگرێت له كڕین و فرۆشتنى ده‌رمانى ساخته‌ى كوشنده، له‌به‌رئه‌وه‌ى كه بڕیارى خۆكوشتنى هه‌ندێك له‌تاكه‌كان، ئه‌وانى تر بۆ بڕیارى وریایانه‌تر هانده‌دات و له‌ناچوون و به‌دبه‌ختى كه‌سێك ده‌رسێكی وریاكه‌ره‌وه به‌هه‌زاران كه‌سى تر ده‌دات، سه‌ره‌ڕای تێڕوانینه‌كانى ئه‌م قوتابخانه، به شێوه‌یه‌كى گشتى، هه‌رجۆره رێگه‌چاره‌یه‌كى حكومه‌ت به‌په‌له‌به‌ندى خراپتره له خودى نه‌خۆشی یه‌كه: كاتێك ده‌وڵه‌ت ده‌ست ده‌خاته ناوكاروباره ئابوورییه‌كانه‌وه یاسا ئاساییه‌كانى كۆمه‌ڵگا ده‌شێوێنێت، كه‌سه‌ره‌تا تواناكان لاواز ده‌كات و بڵێسه‌ى داهێنان و تازه‌گه‌رى خامۆش ده‌كات و خێر و به‌ره‌كه‌تى ئابورى كۆمه‌ڵگا به‌فیرۆ ده‌ڕوات.
- هزری سه‌ده‌ى بیسته‌م .
له‌ماوه‌ى ده‌یه‌ی 1930 ڕیوایه‌تێكی تازه‌تر له‌باره‌ى پرۆسه‌ى" ئابورى بازاڕى ئازاد" ه‌وه هاته‌كایه‌وه ، كه به‌شانازى داهێنه‌ره‌كانییه‌وه، " فریدریش فۆن هایك و لودویك و فون میزس "،به ناوى قوتابخانه‌ى نه‌مساوى ئابورى ناسرا. به بڕواى ئه‌م دوو بیرمه‌نده نه‌مساوییه، سیسته‌مه ئابورییه‌كان به‌رده‌وام لێوان لێ‌ون له نه‌بوونى ڕه‌هایی و دڵنیایی به گۆڕ‌انى هه‌میشه‌یه‌وه چونكه شێوه‌كانى ئابورى پیشبینى نه‌كراوو چاوه‌ڕوان نه‌كراون، ته‌نیا كه‌سانى پسپۆڕ هانده‌ره ئابورى و توانا پێویسته‌كانیان له ژێر ده‌ستدایه و ده‌توانن زانیارى سه‌باره‌ت به‌ماهیه‌ت و مانای ئه‌م گۆڕانكارییانه پێشبینى نه‌كراوانه به‌ده‌ستهێن و ته‌فسیری بكه‌ن له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وكارى پێبكه‌ن. ئه‌گه‌رچی له‌ڕوانگه‌یه‌كى تیۆرییه‌وه ده‌توانێت پرۆسه‌ى بازاڕى تایبه‌ت له‌جیهاندا نوىَ بكاته‌وه، به‌ڵام زانیارى و داواكردنى ده‌سه‌ڵاتى بڕیاردان له‌بیئه‌یه‌كى جیهانیدا واقیعی ده‌وڵه‌ت دوور ده‌خه‌نه‌وه له‌كاركردن به‌شێوه‌یه‌ك كه‌توانای دابینكردنى ڕه‌فاهیه‌تى گشتى هه‌بێت.
له‌چه‌ند ده‌یه‌ى ئه‌م دوایه‌دا پرۆسه‌ى " ئابورى بازاڕى ئازاد" له‌لایه‌ن قوتابخانه‌یه‌كى شیكارى ئابورى، كه‌ناسراو بوو به‌قوتابخانه‌ى"هه‌ڵبژاردنى گشتى" پشتیوانى لێكراوه، ئه‌م تیڕوانینه، كه‌له‌ده‌یه‌ی 1960 دا ده‌ركه‌وت، تیۆرى ئابورى به‌كار ده‌هات هه‌تا گومان بۆ بنه‌ماكانى،دیموكراسیه‌ت دروست بكات، وه‌به‌م ئه‌نجامه ده‌گات كه شێوه‌كانى سیاسه‌تى دیموكرات، به‌پراكتیكی دووچاری كه‌موكوڕی جه‌وهه‌رى بۆته‌وه، له‌ئه‌نجامی ئه‌مانه‌وه. هه‌موو سیاسه‌ته ئابورییه‌كانى ده‌وڵه‌ت – به‌چاوپۆشین له نێته باشه‌كان كه له‌پشت ئه‌وانه‌وه شاراوه‌ته‌وه- به‌ئه‌گه‌رێكی به‌هێزه‌وه شكست دێنن. به‌پێی بانگه‌شه‌ى ئه‌م تێڕوانینه، شێوه‌كانى سیاسه‌تى دیموكرات كه‌م وكوڕی تیایه، چونكه له‌هه‌موو سیسته‌مێكی دیموكراسیدا ده‌نگده‌ران " له‌لایه‌نى ئه‌قلانییه‌وه نه‌زانن". ئه‌وان به‌هه‌ڵه‌دا ده‌چن چونكه بڕوایانوایه كه ته‌نها ده‌نگێك ناتوانێت ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان بگۆڕێت و بۆ ئه‌وان گه‌نجینه‌ى تایبه‌تى زانیارى له‌سه‌ر مه‌یدانى لێكۆڵینه‌وه‌كان و دروشم شوناسی پاڵێوراوه‌كان له‌پێش هه‌موو جۆره به‌رژه‌وه‌ندییه‌كه‌وه‌یه، كه له‌وانه‌یه به‌هۆى یه‌ك ده‌نگدانى وریایانه بردنه‌وه له‌به‌رژه‌وندی كه‌سێكی ئه‌واندا بێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه، ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه كه‌شێوه‌كانى سیاسه‌تى دیموكرات ئه‌نجامی گوماناویی به‌رهه‌م بهێنێت. چونكه ئاساییه له‌لایه‌ن گروپه خاوه‌ن به‌ره‌ژوه‌ندییه‌كانه‌وه ده‌ستكارى ده‌كرێت هه‌تا له گیرفانی خه‌ڵكه‌وه به‌رژه‌وندییه‌كانى خۆیان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.
وه له‌ئه‌نجامدا ئه‌م تێڕوانینه به‌م شێوه ده‌بینرێت كه خاوه‌ن پۆسته‌كانى ده‌وڵه‌ت به‌ئاشكرا به ئاره‌زووى به‌ده‌ستهێنانى به‌رژه‌وندییه تایبه‌ته‌كانى خۆیانه‌وه. به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌تى ئه‌وانه به‌ره‌و فشاروتوندى ئاراسته ده‌كرێت كه‌خۆیان به‌ئاشكرا به‌رپرسی چاره‌سه‌ركردنى ئه‌وانه‌ن ،هه‌تا له‌م ڕێگایه‌وه باقی پیشه تایبه‌تییه‌كانى خۆیان دابین بكه‌ن و داهاتى خۆیان زیاد بكه‌ن. سه‌ره ڕای ئه‌مه، به بڕوای تیۆرانى قوتابخانه‌ى "هه‌ڵبژاردنی گشتى"، ئه‌گه‌رچی چالاكییه تایبه‌ته‌كان ده‌توانێت مه‌سه‌له كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئاشكرا بكات، به‌ڵام چاره‌سه‌ره‌كانى ده‌وڵه‌ت دیسانه‌وه له‌خودى نه‌خۆش خراپترن.
له‌ئه‌نجامدا، قوتابخانه‌ى " ئابورى شیكاگۆ"، كه‌له‌ده‌یه‌ی 1980 دابه لوتكه‌ى ده‌سه‌ڵات كاریگه‌رى خۆى گه‌یشت، دوباره پیشاندانه‌وه‌ى گه‌وره‌ى داریۆنیزمی كۆمه‌لایه‌تى سه‌ده‌ى نۆزده‌یه‌م له رۆژگارى ئێمه‌دا وبه‌هه‌مان شێوه گه‌نجینه‌یه‌كه بۆ هه‌موو جۆره جیاوازه‌ییه‌كانى پرۆسه‌ی" میلتۆن فریدمان"هه‌روه‌ك "سپنسه‌ر و سامنه‌رى" سه‌ده‌ى پێشووتر، به‌رده‌وام به‌رنامه‌كانى ڕه‌فاهیه‌تى ده‌وڵه‌تى بۆ چینى هه‌ژار مه‌حكوم كردووه و به‌ڵگه‌ى بۆ ئه‌وه هێناوه‌ته‌وه كه‌به‌رنامه‌كانى ڕه‌فاهیه‌ت ده‌بێته هۆى لاوازكردنى هانده‌ره‌كان بۆ كاركردن و پاشه‌كه‌وتكردن هه‌روه‌ختێكی بێبه‌ش " محروم"ى هه‌میشه‌یی به‌رهه‌مده‌هێنن كه به‌گشتى ئیراده‌ى خۆیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، ئه‌ویش هه‌روه‌ك "سپنسه‌ر " به‌پشتیوانى به‌كارهێنه‌ره‌كان دژایه‌تى یاسا پێكه به‌ستراوه‌كانى كردووه، له‌به‌رئه‌وه‌ى كه‌له‌بازاڕى ئازاد‌دا كه‌رتى تایبه‌ت ،كرێكار و كارگوزارى له‌ده‌وڵه‌ت زیاتر پێویسته و هه‌لى كاركردن زیاتر ده‌ڕه‌خسێنێت، به‌وته‌ى" فریدمان" ئه‌گه‌ر دوكانێك گۆشتى بۆگه‌ن به‌مشته‌رییه‌ك بفرۆشێت، مشته‌رى بۆجارێكی تر ده‌توانێت سه‌ردانى فرۆشگایه‌كى تر بكات، پرۆسه‌ى بازاڕ یه‌كمجار فرۆشگاهان ده‌دات كه‌چۆنێتى گۆشته‌كه‌ى خۆى باشبكات یان واز له‌كاره‌كه‌ى بێنێت.
- ڕه‌خنه جۆراوجۆره‌كان له" ئابورى بازاڕى ئازاد".
ئه‌وڕه‌خنانه‌ى كه له ئابورى" بازاڕى ئازاد" ده‌گیرێت ڕه‌خنه‌ی ناڕه‌واو برینداركه‌ر نه‌بووه، هه‌ندێك له‌وانه به‌مه‌به‌ستى سه‌ره‌تای هه‌ولێكه بۆ ئاراسته‌كردنى وبه‌ره‌و پێشه‌وه بردنى،مه‌حكومكردنى كه‌موكوڕییه‌كانى و خستنه‌ڕووى به‌ڵگه‌ى دروست بۆ به‌ره‌وپێشه‌وه چوونى پرۆسه‌كه نه‌ك به‌ومانایه‌ی كه " هه‌رچی هه‌یه، له‌سه‌ر حه‌قه"به‌هانه‌یه‌ك بۆ سه‌رنجدان له‌نایه‌كسانییه خه‌م ئه‌نگیزه‌كان و په‌لهاویشتوو بۆ ده‌سه‌لاَتێكی بێ سنور‌و بێ به‌ربه‌ست، كه جڵه‌و به‌ده‌ست خاوه‌ن ده‌سه‌لآته‌كانه‌وه‌یه. به وته‌ى ئه‌م ڕه‌خنه‌گرانه " ده‌ستى ڕانه‌هێنراو" ى " ئادام سمیپ "له‌وانه‌یه هێزێكی تۆكمه بێت بۆ سه‌پاندنى بڕیاره به‌سووده‌كان بۆ بارودۆخى كۆمه‌ڵگا، بۆ ئه‌وه‌ى كه‌بازاڕه‌كان له‌به‌رده‌م ده‌سه‌ڵات و كاریگه‌رى وێرانكارى كارتل (cartel) ه‌كان و گه‌مارۆ تایبه‌ته‌كاندا جێگیر بن. به‌ڵام دروشمه‌كانى تایبه‌ت به " بازارى ئازاد" كه "سمیپ " ئه‌وانه‌ى بۆ له‌ناوبردنى گه‌مارۆ داهێنا، مومكینه، به‌هۆى گه‌مه‌ى گاڵته‌ئامێزی رۆژگار، بگۆڕین بۆ دژى ئه‌صڵى گه‌مارۆو بۆ دژایه‌تى كردنى هه‌نگاوه‌كانى ده‌وڵه‌ت به‌كاربهێنرێن، كه هۆكارى مانه‌وه‌وژیان یان پێشكه‌وتنى هه‌مان پێشبڕكێیه كه ( سمیپ ) به‌رگرى لێده‌كرد.
سه‌ره‌ڕای به‌ڵگه‌كانى هه‌ندێكی تر، تیۆرى ئابورى " بازاڕى ئازاد"شكێنه‌رى خوده، ئه‌م پرۆسه‌یه، له‌لایه‌كه‌وه به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تدا فه‌رزى ده‌كات كه دووركه‌وێته‌وه له‌ده‌ست خستنه‌ناوكاروباره ئابورییه ( تایبه‌ت)ه‌كانه‌وه به‌ڵام له‌لایه‌كى تره‌وه، ئه‌م واقعیه‌ته له‌به‌رچاوناگرێت كه شایسته‌ى تاكه‌كان بۆ خه‌ریك بونیان به‌م جۆره چالاكییانه‌وه پێستى به‌ستووه به( ته‌داخول) ى ده‌وڵه‌ت به‌شێوه جۆراوجۆره‌كانییه‌وه - تۆمارى سه‌نه‌دى یاسایی خاوه‌ندارێتى ودامه‌زاندنى دادگا جۆراوجۆره‌كان بۆ به‌رێوه‌بردنى به‌ڵێننامه بازرگانییه‌كان ودادوه‌ریكردن له‌نێوان دوولایه‌نى ناو به‌لێنامه‌كه ودانانى یاسا‌و سه‌قامگیری تایبه‌ت به‌ئیمتیازی به‌شداریكردن و له ئۆرگانى وه‌ك رێكخراودا... هتد.
له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا، به‌هه‌مان شێوه‌ى كه " جۆن كێنیت گالبرایت" وئه‌وانى دیكه بانگه‌شه‌ى بۆده‌كه‌ن، ڕۆڵ بینینێكی ئابورى چالاك تر له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌توانێت به نه‌رمكردنى تێرترین وسه‌خترین لێواره‌كانى سه‌رمایه‌دارى جڵه‌وكراو، سیسته‌مى بازاڕ توانای ده‌رێژه‌دان به‌ژیانى خۆى هه‌بێت، به‌وته‌ى ئه‌وان، ڕه‌گه‌زى بنه‌ره‌تى تیۆرى داروین " مانه‌وه‌ى چاكترین" ئه‌گه‌ر به‌سه‌ر كاروباره‌كانى مرۆظایه‌تى دا جێبه‌جێ بكرێت. هه‌ر له بنچینه‌دا نابه‌جىَ ونه‌گونجاوه، چونكه هه‌موو پێشكه‌وتنه‌كانى مرۆظایه‌تى – له كشتوكاڵه‌وه زانستى وه‌رگرتووه تاچاودێری پزیشكى به‌ته‌كنه‌لۆژیای پێشكه‌وتوو – له‌بنه‌ڕتدا هه‌وڵه سه‌ره‌كییه‌كانى مرۆظ بۆته‌داخولكردن له‌ژینگه‌ى ( سروشتى)یه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن.
به‌گشتى به‌وشێوه‌یه‌ی كه " جۆن بیتس كلارك"، ى ئابووریناس له‌كۆنترۆڵى تراسته‌كاندا له (1912) باسی ده‌كات، به‌پشتیوانیكردن له‌هزرى مانه‌وه‌ى چاكترین ئه‌م پرسه ڕه‌خنه ئامێزه له‌به‌رچاوناگرێت كه چاكترین له‌ئه‌نجامدانى چ كارێك دا؟ . به وته‌ى گالبرایت مانه‌وه‌ى له‌گۆڕه‌پانی بۆكسێندا به‌مانای باش بوونه له‌یارى بۆكسێن دا. جۆرى ڕاستى چاكترین یان باشتربوون ته‌نیا له‌گه‌ڵ جۆرى ڕاستى یاسا‌و ڕێسا و سه‌قامگیرییه‌كانى دا ده‌رده‌كه‌وێت، دیاریكردنى ئه‌م یاسا و ڕێسایه‌و به‌كارهێنانى به‌رژه‌وه‌ندى شه‌خصی له‌خزمه‌تى به‌رژه‌وندى گشتیدا به‌باشترین شێوه‌و سه‌ره‌كیترین رێبازى ئابوریه له‌كۆمه‌ڵگایه‌كى ئازاد دا.
ئه‌وه‌ى ماوه‌ته‌وه بیڵێین ئه‌وه‌یه كه (ئادام سیمپ )،ئابووریناسی سكۆتله‌ندی، بۆیه‌كمجار تیۆری بنه‌ڕه‌تى بازاڕى له كتێبه‌كه‌ى خۆیدا به‌ناوى( سه‌روه‌تى نه‌ته‌وه‌یی) له 1776 دا خسته‌ڕوو.
سه‌رچاوه : دایره المعارف دیموكراسی ، جلد دوم، سیمورمارتین لیثست، ترجمه، فارسی به‌سرپرستى كامران فانی – نورالله مرادی ،تهران،1383ل 352-354 .