
نوسینی : جێفری جۆن
و : فه‌رهاد مه‌جید
له دواين لێكۆڵينه‌وه‌كانى گالۆپ په‌ناڵى توێژه‌ر له بوارى سه‌رژمێرى دانيشتوان و بوارى ئابورى سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنى ڕێژه‌ى سه‌دى بواره جياوازه‌كان له عێراقدا به‌تايبه‌تى بوارى ئابورى و نرخى گاز و نه‌وت و جه‌نگ له عێراقدا. دور تانزيك ده‌بنه جێى سه‌رنج و لێكۆڵينه‌وه له‌لايه‌ن حكومه‌ت و كۆنگرێسى ئه‌مريكاوه. ناوبراو جۆرێك له زانيارى به‌رجه‌سته‌كراوى ناو خه‌ڵكانى ئه‌مريكا ده‌خاته ڕوو له‌م دايه‌گرامه‌ى خواره‌وه‌دا و له خوێنه‌ر ده‌پرسێت كه ئايا كام له‌م بابه‌تانه‌ى خواره‌وه ده‌بنه مايه‌ى سه‌ره‌كى و پێشينه بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ى زياتر له‌لايه‌ن كۆنگرێس و حكومه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ك له‌م دايه‌گرامه‌دا ڕوون كراوه‌ته‌وه :-
له لێكۆڵينه‌وه‌كه‌ياندا كه‌به‌شێوه‌يه‌كى پێوانه‌يى كردويه‌تى بۆى ده‌ركه‌وتووه كه‌له 43% خه‌ڵكانى ئه‌مريكا باسى بوارى ئابورى ده‌كه‌ن، كه‌به پله‌ى يه‌كه‌م داده‌نرێت ئه‌م حاڵه‌ته به گرنگ و به‌رچاو ده‌گرێته‌وه بۆ كۆنگرێس و حكومه‌ت له لێكۆڵينه‌وه‌دا و له 35% ده‌يگێڕنه‌وه بۆ بارى جه‌نگ له عێراقدا. كه‌به پله‌ى دووه‌م دێت له گرنگى ئه‌و لێكۆڵينه‌وه‌دا وه له 28% په‌يوه‌ستى ده‌كه‌نه‌وه به نرخى گازه‌كان و وزه و نه‌وته‌وه كه‌به پله‌ى يه‌كه‌م داده‌نرێت له‌لايه‌ن حكومه‌ته‌وه . ئه‌م لێكۆڵينه‌وه‌يه كه‌له نێوان مانگه مه‌ي و ئاپرل مارچ دا كراوه به له‌به‌رچاوگرتنى ئه‌م سێ مانگه ده‌بينرێت باسكردن و لێكۆڵينه‌وه‌كان له مانگێكه‌وه بۆ مانگێكى تر ده‌گۆڕێت بۆ هه‌ريه‌ك له بابه‌ته جياوازه‌كان. بۆنموونه ئه‌گه‌ر بێته سه‌ر باسكردنى نرخى نه‌وت ده‌بينين جياوازييه‌كى زۆر به‌دى ده‌كرێت له نێوان هه‌رسێ مانگه‌كه‌دا. له بوارى ئابوريدشدا كه به شێوه‌يه‌كى سه‌ره‌كى گۆڕانێك له ڕێژه‌ى كه‌يدا ڕوويداوه ده‌بينين له نێوان مانگى ئه‌پره‌يل و مارچدا ڕێژه‌ى باسكردن و لێكۆڵينه‌وه وه گرنگييه‌كه‌ى له نێوان مانگى (مه‌ى و ئه‌پره‌ل)دا كه‌له (43% - 48%) جياوازييه‌كى زۆرى هه‌يه وه كه‌متر باسكراوه. به‌ڵام لايه‌نى ئابوورى لايه‌نێكى گرنگ و زياتر باس ده‌كرێت له ناوه‌نده‌كاندا كه‌له 68% دانيشتوانى ئه‌مريكا ئه‌م بابه‌ته به گرنگ ده‌زانن كه په‌يوه‌ندى هه‌يه به هه‌ڵاوسانى بازاڕ و بێ كارى و ويستى بازاڕ و پڕۆژه‌كان و باجه‌كان و هه‌روه‌ها نرخى گازه‌كان كه ئه‌مه‌ش هه‌مان ئه‌م ڕێژه‌يه كه له‌مانگى ئه‌پڕه‌ل دا قسه‌يان كردووه له بوارى ئابووريدا. له‌دواى ئه‌م سێ بابه‌ته‌ش كه‌به شێوه‌يه‌كى گه‌وره و به‌رچاو باس ده‌كرێت بابه‌تى چاودێرى و ته‌ندروستى دێت كه‌به ڕێژه‌ى 14% باس ده‌كرێت وه دواتريش باسى كۆچ كردن دێت كه ڕێژه‌ى 6% دێت هيچ كام له‌و بابه‌تانه باس كراون كه ڕێژه‌ى سه‌ديان له‌م ڕێژه‌يه كه‌متره. هه‌روه‌ك له‌م دايه‌گرامه‌دا ڕوون كراوه‌ته‌وه .
له‌لايه‌كى تره‌وه و سه‌باره‌ت به پله‌و ڕيزبه‌ندى ئه‌و سێ بابه‌ته سه‌ره‌كيه‌ى سه‌ره‌وه له‌لايه‌ن پارت و لايه‌نگره جياوازه‌كانى ئه‌مريكا. زۆرينه‌ى ديموكراتخوازه‌كان باس له بوارى ئابورى ده‌كه‌ن و به پله‌ى يه‌ك داى ده‌نێت له باسكردندا كه له 51%ى پێده‌درێت پاشان نرخى گاز و نه‌وت كه‌له 44%ى پێده‌درێت.
به پێچه‌وانه‌ى ديموكرات خوازه‌كان نرخى گاز و نه‌وت به شێوه‌يه‌كى سه‌ره‌كى و به پله‌ى يه‌ك باس ده‌كرێت له‌لايه‌ن كۆمارييه‌كانه‌وه كه ڕێژه‌ى 37%ى پێده‌درێت وه‌له 32% باسى بوارى ئابوورى ده‌كرێت وه‌له 27% ده‌گێڕنه‌وه بۆ بارى جه‌نگ له عێراق زۆربه‌ى لايه‌نه سياسيه سه‌ربه‌خۆكانى ناو ئه‌مريكاش هه‌مان بۆچونيان هه‌يه بۆ سێ بابه‌تى سه‌ره‌كى يه‌كه‌ميان كه هه‌مان ڕه‌ئيان هه‌يه وه‌ك ديموكراته‌كان، كه‌له 24% لايه‌نه سه‌ربه‌خۆكان بڕوايان وايه كه نرخى گاز و نه‌وت و وزه ده‌بێته بابه‌تى سه‌ره‌كى بۆ حكومه‌تى فيدڕاڵى.
دواتريش ئه‌گه‌ر بێينه سه‌ر ده‌رهاويشته‌كانى ئه‌مريكا سه‌باره‌ت به دواين هه‌ڵبژاردنه‌كان. ئه‌وه‌مان به ڕوون و ئاشكرا بۆ ده‌ردوه‌كه‌وێت كه خه‌ڵكى ئه‌مريكا به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنێكى ڕون و ئاشكرا ده‌ڕۆن و نوێنه‌رى خۆيان هه‌ڵده‌بژێرن، به‌ڵام ئه‌و پرسياره‌ى كه لێره‌دايه‌ته‌پێشه‌وه ئه‌وه‌يه كه ئايا حكومه‌ت وه‌ڵامدانه‌وه‌ى بۆ ئه‌و بوار و بابه‌ته جياوازانه‌چيه كه پێشتر باسمانكرد؟ له كاتێكدا كه سه‌رۆكايه‌تى ئه‌مريكا و كۆنگرێس سه‌رگه‌رمى خۆئاماده‌كردندان له هاندان و به‌رزكردنه‌وه‌ى بوارى ئابوريدان له وڵات‌دا. به لێكۆڵينه‌وه‌ى زياتر وزه‌ش به سه‌رچاوه‌يه‌كى گرنگ داده‌نرێت كه زياتر كارى بۆ ده‌كرێت كه وه‌ستان و كاركردنى ئه‌مريكا له داهاتوودا په‌يوه‌سته به پاشه‌كه‌وتكردنى وزه‌وه به پارێزگارى ستراتيجيه‌تى حكومه‌ت داده‌نرێت له بوارى پترۆلدا.

هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌ش متمانه پێكراونيه كه حكومه‌ت بتوانێـت ئه‌م سه‌رچاوه‌يه دابين بكات و نرخى له‌سه‌ر دابنێت: ئيداره‌ى بوش به‌رده‌وامه له به‌جێگه‌ياندنى سياسه‌ته‌كانى له عێراق له‌م بواره‌دا. به شێوه‌يه‌كى به‌رفراوان و به‌رنامه بۆ داڕێژراوى له ڕێگه‌ى جه‌نه‌ڕاڵ ديڤد پاتريۆسه‌وه. له كاتێكدا ديموكراتخوازه‌كانى ناو كۆنگرێس له هه‌وڵێكى سه‌رنه‌كه‌وتوانه‌دان بۆ پاڵپێوه‌نانى سه‌ربازه‌كانى جه‌نگ و كۆتاى هێنان به‌شه‌ڕ له عێراق.
ڕێگه‌ى پێوانه‌كانى گالوپ په‌ناڵ
ئه‌و ئه‌نجام و سه‌رژمێريانه‌ى كه ده‌ستى كه‌وتووه له‌سه‌ر بنچينه‌ى چاوپێكه‌وتنى ته‌له‌فۆنى بووه له‌گه‌لأ 1013 كه‌سانى گه‌نج و ئه‌مريكا بووه كه ته‌مه‌نيان له 18 ساڵى به‌ره‌و ژووربووه. كه له 19-20 مه‌ي2008دا ئه‌نجام دراوه.