|
که‌مبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له دوای راگه‌یاندنه‌کانی ڕێکخراوی (ئۆپیک) سه‌باره‌ت به‌که‌مکردنه‌وه‌ی نرخه‌کان
Tuesday, 10.14.2008, 11:42am (GMT)
نوسينى / ليزا باريه‌نت
وه‌رگێڕانى / فه‌رهاد مجيد
نرخى نه‌وت ده‌ستى كرد به كه‌مبوونه‌وه له‌دواى ئه‌وه‌ى كه وڵاتانى ناوبراو به‌تايبه‌تى ئه‌و وڵاتانه‌ى كه هه‌نارده‌كردن ئه‌نجام ده‌ده‌ن ڕ‌ازى بوون به‌وه‌ى كه تازه‌ترين به‌رهه‌م بخه‌نه بازاڕه‌وه به‌جۆرێك كه به‌رهه‌مه‌كانيان كه‌م بكه‌نه‌وه بۆ پێنج سه‌د به‌رميل نه‌وت له ڕۆژێكدا، له نارسۆن له دواين ساته‌كانى كۆبوونه‌وه‌ى ڕۆژى چوارشه‌مه، هه‌رچه‌نده وه‌زيره‌كانى نه‌وتى 13 وڵاتى ئۆپيك ڕ‌ازى نه‌بوون كه 28,8 مليۆن به‌رهه‌م بهێنرێت له ڕۆژێكدا له‌برى ئه‌و بڕه‌ى سه‌ره‌وه. هه‌ر له‌م باره‌يه‌شه‌وه سه‌رۆكى ڕێكخراوى (Opec) (چاليب خه‌ليل) ئه‌م سنورداركردنه‌ى له به‌رهه‌مهێناندا ڕاستكرده‌وه بڕياريان له‌سه‌ردان و هه‌رچه‌نده ئه‌م بڕياره كاريگه‌رى كتوپڕى ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه ده‌بێت له‌ماوه‌يه‌كى زه‌مه‌نى چل ڕۆژيدا جێبه‌جێبكرێت هه‌رچه‌نده بۆماوه‌يه‌كى ديارى كرا‌و جۆرێك له سه‌رسوڕمانى به‌دواى خۆي‌دا دێنێت. لێدوانه‌كانى پێشوترى ئه‌ندامانى ڕێكخراوى ناوبراو بۆ جێگيركردنى به‌رهه‌مه‌كان بووه. سه‌ره‌ڕاى دابه‌زينى نرخى نه‌وه‌ت له‌م چه‌ندمانگه‌دا به‌شێكى به‌هۆى دووباره به‌قيمه‌ت بونه‌وه‌ى دۆلار و به‌شێكى تر‌ى به‌هۆى به‌هێزى بارى ئابووريه‌وه كه به‌شێوه‌يه‌كى به‌رچاو دابه‌زى بۆ 100$ دۆلارى ئه‌مريكى بۆيه‌كه‌مجار له‌مانگى ئه‌پرله‌وه.
|