|
ئێران : یه‌کێتی ئه‌وروپا سزا ئابورییه‌کانی سه‌ر ئه‌و وڵاته توندتر ده‌کات
Tuesday, 06.24.2008, 08:33am (GMT)

وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا گه‌مارۆ ئابوورییه‌كانی سه‌ر ئێران توندتر ده‌كه‌ن و كۆماری ئیسلامی ئێران به ره‌سمی داخوازی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ وه‌ستاندنی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی ناوه‌كی و پیتاندنی یۆرانیۆم ره‌تكرده‌وه.سایتی هه‌واڵی "ڕادیۆ فه‌ردا" له هه‌واڵێكدا بڵاویكرده‌وه: له كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی كشتوكاڵی وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا بڕیار له‌سه‌ر توندتر كردنی گه‌مارۆی ئابووری سه‌ر ئێران دراوه و چالاكی بانكی میللی ئێرانیان له‌ئه‌وروپادا قه‌ده‌غه كردوه و ، داوایشان كردوه نوسینگه‌كانی بانكی میللی ئێران له له‌نده‌ن و پاریس و هامبۆرگ به زوترین كات دابخرین. شایانی باسه له كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی كشتوكاڵی وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپادا ناوی20 كه‌سایه‌تی و 15 ڕێكخراوی ئێرانی ده‌ست نیشانكراوه و، سه‌ردانی ئه‌و كه‌سایه‌تی و ڕێكخراوانه‌ش بۆ وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا قه‌ده‌غه كراوه. له‌لایه‌کی تره‌وه رۆژی 14 ی ئه‌م مانگه رێكخه‌ری كاروباری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا (خافێر سۆلانا) پێشنیارێکی گه‌ڵاڵه کردوه‌و ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه‌ی گه‌یانده شه‌ش وڵاتی گه‌وره‌ی جیهانی رایگه‌یاند: چاوه‌رِێی وه‌ڵامی ئێران ناكه‌ین. ئه‌و وڵاتامه‌ش بریتین له (ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا، روسیا ، چین، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا) و هه‌ریه‌ک له‌م وڵاتانه‌ش گه‌ڵاڵه‌یه‌كیان خستۆته به‌رده‌ست ئێران و به‌ڵێنی دابینكردنی كۆمه‌ڵێك به‌خششیان پێداوه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران واز له پیتاندنی یۆرانیۆم بهێنن. هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌مرِۆ له لۆكسه‌مبۆرگ وه‌زیرانی كشتوكاڵ و سامانه سروشتییه‌کانی ئه‌وروپا كۆبوونه‌وه و برِیاریاندا سزاكانی سه‌ر ئێران قورس‌تر بكه‌ن و له‌و باره‌یه‌وه رایانگه‌یاند له سبه‌ینێ وه رێگه‌ی كردنه‌وه‌ی لقه‌كانی بانكی میلی ئێران له شاره‌كانی له‌نده‌ن و پاریس و هامبۆرگ ناده‌ن.
|