دوای ئه‌وه‌ی هێرشكرایه سه‌ر ئه‌نجومه‌نی پارێزگای مه‌دئن و چه‌ند سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكی كوژرا، دوێنی هێرشكرایه سه‌ر سه‌ربازه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی پارێزگای مه‌دینه سه‌در، هێرشه‌كه له رێگه‌ی بۆمبی چێندراوه‌وه بوو به‌هۆیه‌وه 4 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی و سه‌ربازێكی ئیتاڵیش كوژرا، شایه‌نی باسه هه‌ر له‌و هێرشه‌دا شه‌ش هاوڵاتی عێراقیش كوژرا.
سوپای ئه‌مه‌ریكا رونكردنه‌وه‌ی زیاتری له‌و باره‌یه‌وه نه‌دا، به‌ڵام به كوژرانی ئه‌و سه‌ربازانه ژماره‌ی سه‌ربازه كوژراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له مانگی حوزه‌یران گه‌یشته 25 سه‌رباز و له‌سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق، ژماره‌ی سه‌ربازه كوژراوه‌كان گه‌یشته 4019 سه‌رباز.
شایه‌نی باسه كاره تیرۆریستیه‌كان له موسڵ و كه‌ركوك به‌رده‌وامی هه‌یه، له كه‌ركوك به‌رپرسی ناوچه‌ی رشاد به فیشه‌ك له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه كوژرا، هه‌روه‌ها له موسڵیش خۆكوژێك ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ته‌قانده‌وه و به‌هۆیه‌وه پۆلیسێك كوژرا و 73 كه‌سی تر برینداربون كه 7 كه‌سیان پۆلیس بوون.
هه‌روه‌ها هه‌ر له موسڵ ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس به فیشه‌ك له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه كوژرا.