|
ڕزگار عه‌لی : هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام نادرێت تا کێشه‌کانی که‌رکوک چاره‌سه‌ر نه‌کرێت
Wednesday, 06.25.2008, 10:44am (GMT)
رۆژى دوو شه‌ممه 23/6، وه‌فدێكى تایبه‌تى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌ردانى كه‌ركوك-یان كرد‌و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك‌و نوێنه‌رانى سه‌رجه‌م لیسته‌كانى ناو ئه‌نجومه‌نه‌كه كۆبوونه‌وه، له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى شاره‌كه‌شه‌وه، كۆمسیۆنه‌كه پێداگریان كرد له‌سه‌ر په‌یڕه‌وكردنى دادپه‌روه‌رى له دانانى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه له بنكه‌و ناوه‌نده‌كانى هه‌ڵبژاردن له كه‌ركوك كارده‌كه‌ن، دووپاتیشیانكرده‌وه كه وێڕاى هه‌بوونى چه‌ند مه‌سه‌له‌و بارودۆخێكى تایبه‌ت، به‌ڵام ئه‌وان هه‌وڵده‌ده‌ن زۆرترین ناوه‌ندى هه‌ڵبژاردن له شاره‌كه‌دا بكه‌نه‌وه.
له‌لایه‌ن خۆیشیه‌وه رزگار عه‌لى، پارێزگارى كه‌ركوك، رایگه‌یاند، پێویسته سه‌رجه‌م كێشه‌كانى كه‌ركوك له‌زووترین كاتدا چاره‌سه‌ربكرێن‌و جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر مافى به‌شداریكردنى گشت ناحیه‌و گونده‌كانى عێراق له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوودا.
هه‌روه‌ها روونیشیكرده‌وه، كه به‌بێ دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى گونجاو بۆ ئه‌و كێشانه‌ى كه تا هه‌نووكه له كه‌ركوك-دا هه‌ن، ناتوانرێت هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجامبدرێن.
Source: KurdsatTV
|