|
ئه‌مریکا : بڕیاره سه‌رۆک مام جه‌لال له‌گه‌ڵ سه‌رۆک بوش له کۆشکی سپی کۆبێته‌وه
Wednesday, 06.25.2008, 10:46am (GMT)
بۆ تاوتێكردنی رێكه‌وتننامه‌ی ئه‌مه‌نی درێژخایه‌ن له‌نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا، كۆشكی سپی بڵاویكرده‌وه رۆژی چوار شه‌ممه سه‌رۆك مام جه‌لال و سه‌رۆك بوش له كۆشكی سپی كۆده‌بنه‌وه.وته‌بێژی فه‌رمی كۆشكی سپی گوردون گوندرو رایگه‌یان هه‌ر دوو سه‌رۆك گفتوگۆ ده‌رباره‌ی بارودۆخی ئاسایش و سیاسه‌ت و ئابوری عێراق ده‌كه‌ن. ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی گفتوگۆی نێوان هه‌ر دوو سه‌رۆك له‌سه‌ر رێكه‌وتنه ئه‌منیه‌كه ده‌بێت كه تایبه‌ته به شێواز و رێوشێنی مانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له عێراق.
شایه‌نی باسه سه‌رۆك مام جه‌لال بۆ پشكنینی پزیشكی سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكای كردبوو به‌ڵام له‌گه‌ڵ باش بوونی ته‌ندروستی سه‌رۆك مام جه‌لال چه‌ندین دیدار و كۆبوونه‌وه و چاوپێكه‌وتن ئه‌نجام ده‌دات كه دیارترینیان كۆبونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا .
|