|
ئێران : به‌توندی وه‌ڵامی هه‌ر هێرشێک ده‌ده‌نه‌وه که بکرێته سه‌ریان و ئیسرائیل هیرش ناکاته سه‌ر ئێران
Wednesday, 06.25.2008, 12:27pm (GMT)
محه‌مه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌ن به توندی وه‌ڵامی هه‌ر هێرشێك بده‌نه‌وه كه ده‌كرێته سه‌ر ئێران و وه‌زیری ژێرخانی ئیسرائیل رایگه‌یاند ئیسرائیل بیر له‌وه ناكاته‌وه هێرش بكاته سه‌ر ئێران، ئه‌گه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێرانیش بیر له‌وه بكاته‌وه هێرش بكاته سه‌ر ئیسرائیل له‌ناو ده‌برێت. فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران له وتارێكدا له بنكه‌ی فه‌رمانده‌یی سوپای پاسداران وتی: له به‌ر ئه‌و توانایه‌ی كه هێزه‌كانی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ به‌رگری كردن له وڵاته‌كه‌یان هه‌یانه، دوژمنانی ئێران ناتوانن هێرش بكه‌نه سه‌ر ئێران و تیشی: ئه‌گه‌ر ئیسرائیلیش هه‌ڵه‌یه‌كی وه‌ها بكات ئه‌وا روبه‌روی وه‌ڵامی توندی هێزه‌كانی سوپای پاسداران ده‌بێته‌وه.
وه‌زیری پێشووی به‌رگری و وه‌زیری ژێرخانی ئێستای ئیسرائیل(بنیامین بن ئه‌لیعازه‌ر) رایگه‌یاند : پێش ئه‌وه‌ی كاره‌سات رووبه‌ڕوی جیهان ببێته‌وه پێویسته رێ و شوێنی پێویست بگرینه‌به‌ر، له‌م ڕوانگه‌شه‌وه پێویسته سزا به‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانیا ئه‌وروپیانه‌دا بسه‌پێنرێت كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ده‌كه‌ن، له‌باره‌ی كۆمپانیا روسیه‌كانیشه‌وه رایگه‌یاند، باسی ئه‌و كۆمپانیا روسییانه ناكه‌م كه بناغه‌ی یه‌كه‌م وێستگه‌ی ئه‌تۆمی ئێرانیان له بوشه‌هر دانا،هه‌روه‌ها وتی: گفتوگۆی نێوان ئیسرائیل و روسیا زۆر باشه و روسیا له كێشه و دڵه‌راوكێیه‌كانی ئێمه تێ ده‌گات. ئه‌م وتانه‌ی ناوربراو له کاتێکدایه که ( 100) فڕۆكه‌ی هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل سه‌رگه‌رمی مه‌شقی ئاسمانین بۆ خۆئاماده‌كردن وخۆ راهێنان له سه‌رچۆنیه‌تی په‌لاماردانی ئامانجه دووره‌كان كه ده‌گاته 870میل،به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه دووری نێوان ئیسرائیل ودامه‌زراوه‌ی (نه‌ته‌نز) ی ئه‌تۆمی ئێران به‌نزیكه‌یی هه‌مان دوورییه كه فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی ئه‌و وڵاته مه‌شقی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن. له‌لایه‌کی تره‌وه رۆژنامه‌ی گاردیانی چاپی له‌نده‌نی بڵاویكرده‌وه حكومه‌تی ئیسرائیل پێیوایه: سوریا به‌نیازبووه سووته‌مه‌نی ئه‌تۆمی ره‌وانه‌ی ئێران بكات . به‌وته‌ی راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئیسرائیل،تاران له‌هاوكاریكردنی دیمه‌شق بۆبه‌رهه‌مهێنانی پلۆتۆنێوم تێوه‌گلاوه.ئه‌و زانیاریانه‌ی رۆژنامه‌ی گاردیان هاوكاته له‌گه‌ڵ سه‌ردانی وه‌فدێكی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم بۆسوریاو به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی دامه‌زراوزه‌یه‌كی گومان‌لێكراو كه پێشتر له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی ئیسرائیله‌وه بۆردومان كرابوو.
|