Tuesday, 01.06.2009, 07:00am (GMT)
  ماڵه‌وه‌
  پرسیار
  RSS
  لینک
  ماڵه‌وه-ماڵپه‌ڕه‌‌
  په‌یوه‌ندی
 
غه‌زه‌ : سوپای ئیسرائیل هێرشه‌کانیان فراوان ده‌که‌ن و حه‌ماس به‌رده‌وامه‌ له‌ موشه‌ک گرتنه‌ ئیسرائیل ; ئاژانسه‌کان : ئێران و حزب لله‌ی لوبنانی به‌شداری شه‌ره‌که‌ی حه‌ماس دژ به‌ ئیسرائیل ناکه‌ن ; نیویورک : ئۆباما پلانی هێڵه‌ گشتییه‌کانی بوژاندنه‌وه‌ی ئابوری ئه‌مریکای ڕوونکرده‌وه‌ ; گۆڤاری به‌غداد : له‌ راپرسییه‌کدا مام جه‌لال به‌یه‌که‌م که‌سایه‌تی سیاسی ساڵی 2008 ده‌ستنیشانده‌کرێت ; له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا : سه‌رۆکایه‌تی کۆماری عێراقی فیدراڵ ته‌قینه‌وه‌که‌ی کازمییه‌ی ئیدانه‌ کرد
::| ووشه‌:       [گه‌ڕانی تایبه‌ت]
 
  ::| له‌ ڕۆژێکی وه‌ک ئه‌مڕۆدا
January 2009  
Su Mo Tu We Th Fr Sa
        1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28 29 30 31
 
::| هه‌واڵی گرنگ
غه‌زه‌ : سوپای ئیسرائیل هێرشه‌کانیان فراوان ده‌که‌ن و حه‌ماس به‌رده‌وامه‌ له‌ موشه‌ک گرتنه‌ ئیسرائیل
ئاژانسه‌کان : ئێران و حزب لله‌ی لوبنانی به‌شداری شه‌ره‌که‌ی حه‌ماس دژ به‌ ئیسرائیل ناکه‌ن
نیویورک : ئۆباما پلانی هێڵه‌ گشتییه‌کانی بوژاندنه‌وه‌ی ئابوری ئه‌مریکای ڕوونکرده‌وه‌
گۆڤاری به‌غداد : له‌ راپرسییه‌کدا مام جه‌لال به‌یه‌که‌م که‌سایه‌تی سیاسی ساڵی 2008 ده‌ستنیشانده‌کرێت
له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا : سه‌رۆکایه‌تی کۆماری عێراقی فیدراڵ ته‌قینه‌وه‌که‌ی کازمییه‌ی ئیدانه‌ کرد
سلێمانی : ئاسایشی سلێمانی ده‌ستده‌گرێت به‌سه‌ر مه‌ترسیدارترین جۆری مادده‌ی هۆشبه‌ردا
 
هه‌واڵ
 

ئه‌مریکا : تاڵه‌بانی و بوش چه‌ندین پرسی گرنگ تاوتوێ ده‌که‌ن


Thursday, 06.26.2008, 07:14am (GMT)

دوێنێ 25/6 له‌كۆشكی سپی سه‌رۆك بوش پێشوازیكرد له‌سه‌رۆك تاڵه‌بانی و دووقۆڵی كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا.
پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌ هه‌ردوو سه‌رۆك ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بۆ رۆژنامه‌نووسان ئاشكراكرد. سه‌رۆك كۆماری عێراقی فێدڕاڵ "جه‌لال تاڵه‌بانی" له‌ كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌یداگه‌شبینی خۆی سه‌باره‌ت به‌ڕێوه‌چوونی دانووستانه‌كانی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و ئه‌مه‌ریكا بۆ گه‌یشتن به‌ مۆركردنی رێككه‌وتننامه‌ درێژخایه‌نه‌كه‌ی نێوانیان خسته‌ روو .


سه‌ره‌تاپاش به‌خێرهێنانی
سه‌رۆك تاڵه‌بانی بۆ كۆشكی سپی بوش وتی: ده‌ستخۆشی له‌سه‌رۆك تاڵه‌بانی ده‌كه‌م له‌سه‌ر ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقیه‌وه‌ به‌دیهاتوون.
وتیشی: هه‌موومان هه‌ست به‌وه‌ده‌كه‌ین له‌عیراقدا كه‌ هێشتا كارێكی زۆرماوه‌‌ ده‌بێت بكرێت له‌پێناو  به‌دیهێنانی ژیانێكی ئازاد بۆ عیراقیه‌كان.
بوش ئاشكرایكرد: له‌گه‌ڵ سه‌رۆك تاڵه‌بانی باسی له‌رێككه‌وتنی ستراتیژی نێوان عیراق و ئه‌مریكا كردووه‌و وتی: پێویسته‌ ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌ به‌شێوه‌یه‌ك بێت كه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراقدا بگونجێت.
هه‌روه‌ك سه‌رۆك بوش ستایشی هه‌وڵه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقی كرد بۆ په‌سه‌ندكردن و گه‌ڵاڵه‌كردنی سه‌رجه‌م ئه‌و یاسایانه‌ی كه‌ په‌سه‌ندی كردوون.
له‌كۆتاییدا بوش روو له‌سه‌رۆك تاڵه‌بانی وتی: شانازی ده‌كه‌م به‌وه‌ی تائێستا كردووتانه‌، سوپاس بۆ بڕیاره‌ چاره‌نووسسازه‌كانتان.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ سه‌رۆك تاڵه‌بانی سوپاسی سه‌رۆك بوشی كرد بۆ ئه‌و پێشوازییه‌ گه‌رمه‌و جۆرج بوشی به‌هاوڕێیه‌كی دڵسۆزی عیراقیه‌كان له‌قه‌ڵه‌مدا.
سه‌رۆك مام جه‌لال وتی: له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بوشدا رێككه‌وتووین كه‌ پێكه‌وه‌ هه‌وڵبده‌ین بۆ گه‌یشتنه‌ رێككه‌وتنێكی ستراتیژی له‌نێوان عیراق و ئه‌مریكا، وتیشی: به‌رده‌وامده‌بین له‌هاوكاریكردنی یه‌كتر بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی تیرۆرو گه‌شه‌پێكردنی دیموكراتی له‌عیراق و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
پاشان تاڵه‌بانی وتی: ئێمه‌ ده‌توانیین ئه‌مساڵ دوویاسای زۆر گرنگ ده‌ربكه‌ین كه‌ ئه‌ویش یاسای نه‌وت و یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك تاڵه‌بانی رایگه‌یاند: هه‌وڵده‌ده‌ین بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌ عیراقیه‌كان بۆ نا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و حكومه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانی به‌سه‌رۆكایه‌تی نوری مالكی.
هه‌روه‌ك سه‌رۆك تاڵه‌بانی رایگه‌یاند: كه‌ له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا دواگۆڕانكارییه‌ ئه‌منییه‌كان و پرۆسه‌ سه‌ربازییه‌كانی هێزه‌كانی عیراقی له‌پێناو ریشه‌كێشكردنی تاوانكاران و تیرۆرستان به‌سه‌رۆك بوش راگه‌یاندووه‌.
سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عیراق و وڵاتانی هاوسێ و وڵاتانی جیهانی عه‌ره‌بیش سه‌رۆك تاڵه‌بانی رایگه‌یاند: عیراق هه‌وڵده‌دات په‌یوه‌ندیه‌كانی باش بكات له‌گه‌ڵ وڵاتانی توركیاو سوریاو ئێران و كوێت و میسرو ئوردن له‌ئێستاو له‌داهاتوودا.

جێی ئاماژه‌یه‌، هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دانووستانه‌كانیان سه‌باره‌ت به‌ مۆركردنی رێككه‌وتننامه‌یه‌كی درێژخایه‌ن كه‌ بناغه‌یه‌كی یاسایی بۆ هێشتنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق داده‌نێت و په‌یوه‌ندییه‌ سیاسی و ئه‌منی و ئابورییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتیش دیاری ده‌كات، ده‌ستپێكردووه‌.


نوسراوی تر:
ئێران : به‌توندی وه‌ڵامی هه‌ر هێرشێک ده‌ده‌نه‌وه‌ که‌ بکرێته‌ سه‌ریان و ئیسرائیل هیرش ناکاته‌ سه‌ر ئێران (06.25.2008)
ئه‌مریکا : بڕیاره‌ سه‌رۆک مام جه‌لال له‌گه‌ڵ سه‌رۆک بوش له‌ کۆشکی سپی کۆبێته‌وه‌ (06.25.2008)
ڕزگار عه‌لی : هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام نادرێت تا کێشه‌کانی که‌رکوک چاره‌سه‌ر نه‌کرێت (06.25.2008)
بێجی : چوار سه‌ربازی ئه‌مریکی و سه‌ربازێکی ئیتاڵی له‌نزیک ئه‌نجومه‌نی مه‌دینه‌ سه‌در کوژرا (06.25.2008)
ئێران : یه‌کێتی ئه‌وروپا سزا ئابورییه‌کانی سه‌ر ئه‌و وڵاته‌ توندتر ده‌کات (06.24.2008)
به‌غداد : ئه‌مڕۆ کۆبونه‌وه‌کانی نێوان حکومه‌تی هه‌رێم و حکومه‌تی ناوه‌ندی ده‌ست پێده‌کات (06.24.2008)
عێراق : نوری مالکی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق به‌سه‌ردانێک گه‌یشته‌ پارێزگای میسان (06.23.2008)
سوریا : به‌مه‌به‌ستی پشکنین وه‌فدێکی باڵای ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆم گه‌یشته‌ دیمه‌شقی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته‌ (06.23.2008)
نیویۆرک تایمز : سه‌د فڕۆکه‌ی جه‌نگی ئیسرائیل له‌ مانۆڕی تایبه‌تیدان بۆ لێدانی ئێران (06.23.2008)
به‌عقوبه‌ : ئافره‌تێکی تیرۆریست خۆی ته‌قانده‌وه‌ 56 کوژراو برینداری لێکه‌وته‌وه‌ (06.23.2008)



 
هه‌موو هه‌واڵه‌کان  
  مه‌ڵبه‌ندو کۆمیته‌کان
  هه‌واڵ
  لێکۆڵینه‌وه‌ و وتار
  فایلی دیموکراسی
  فایلی مافی مرۆڤ
  فایلی ئاشتی
  فایلی ژنان
  فایلی گه‌نجان
  فایلی ئیسلامی سیاسی
  فایلی‌‌ سیاسی
  فایلی ئاسایش
  فایلی کۆنگره‌ی ی.ن.ک
  فایلی پرۆژه‌ ئابورییه‌کان
  فایلی سۆشیال دیموکرات
  فایلی یاسا
  فایلی ژینگه‌
  هه‌مه‌ڕه‌نگ
  هه‌واڵی وه‌رزشی
  ::| نامه‌ی هه‌واڵ
ناوت:
مه‌یله‌که‌ت:
 
 

ی.ن.ک مه‌ڵبه‌ندی یه‌ک
[بدایه‌تی ماڵپه‌ڕه‌]