|
وه‌فدێکی ئه‌مریکا به‌سه‌رۆکایه‌تی به‌رپرسی دۆسییه‌ی عێراق سه‌ردانی شاری که‌رکوکیان کرد
Thursday, 06.26.2008, 07:17am (GMT)
وه‌فدێكی باڵای ئه‌مریكا به سه‌رۆكایه‌تی به‌رپرسی دۆسیه‌ی عێراق له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌ردانی شاری كه‌ركوكیان کرد له‌و باره‌یه‌وه پارێزگای كه‌ركوك به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه تیایدا ڕایگه‌یاند : كه به مه‌به‌ستی وتوێژكردن له‌گه‌ڵ لایه‌ن و پێكهاته‌كانی پارێزگای كه‌ركوك، دوێنێ شاندێكی باڵای ئه‌مه‌ریكی سه‌ردانی كه‌ركوكیان كرد.
به پێی سایتی هه‌واڵی (ئه‌سوات عێراق) دوێنێ شاندێكی باڵای ئه‌مه‌ریكی كه پێكهاتوو له نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست وبه‌رپرسی دۆسیه‌ی عێراق له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی كه‌ركوكیان كرد و له‌گه‌ڵ عه‌بدولره‌حمان موسته‌فا پارێزگاری كه‌ركوك و لایه‌نه سیاسیه‌كانی كه‌ركوك كۆبونه‌وو. له‌درێژه‌ی به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه كه پارێزگاری كه‌ركوك له میانی كۆبونه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه لایه‌ن و پێكهاته‌كانی پارێزگای كه‌ركوك دژی یه‌كتر نیین، به‌ڵكو دید و بۆچوونی جیاوازیان هه‌یه، ئه‌مه‌ش شتێكی ئاساییه و له هه‌موو وڵاتانی جیهاندا جیاوازی بیر‌ورا هه‌یه. له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، تیمی بیتس به‌رپرسی دۆسیه‌ی عێراق سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ كه‌ركوك گوتی: مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ كه‌ركوك بریتیه له زانینی رای پێكهاته‌كانی پارێزگای كه‌ركوك سه‌باره‌ت به كێشه‌ی شاره‌كه و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی. ئێمه پشتگیری له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌ركوك ده‌كه‌ین به مه‌جێك هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌سه‌ری رازی بن.
|