|
نه‌ژاد : ئه‌گه‌ر پێویست بکات هه‌موو ورده‌کارییه‌کانی ئه‌و هه‌وڵه بڵاوده‌کاته‌وه که‌بۆ ڕفاندنی دراوه
Thursday, 06.26.2008, 08:18am (GMT)
سه‌رۆكی ئێران " ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد" رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر پێویست بكات هه‌موو ورده‌كارییه‌كانی ئه‌و هه‌وڵه بڵاوده‌كاته‌وه كه ئه‌مه‌ریكیه‌كان بۆ كوشتنی یاخود رفاندنی له عێراق داویانه. ئه‌م وتانه‌ی ناوبراو له کاتێکدا هات كه له‌کاتێکدا سه‌ردانی کردووه بۆ به‌غدا له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكیه‌كانه‌وه هه‌وڵی كوشتن و رفاندنی دراوه، له‌مباره‌یه‌وه ئاژانسی هه‌واڵی "ئیرنا"له زاری ئه‌حمه‌دی نه‌ژاده‌وه بڵاویكرده‌وه: ئه‌گه‌ر پێویست بكات هه‌موو به‌ڵگه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی ئه‌مه‌ریكا بڵاوده‌كه‌ینه‌وه. له‌لایه‌کی تره‌وه ئاژانسی هه‌واڵی (سی ئین ئین) ڕایگه‌یناد :که عه‌لی لاریجانی دوێنێ له دانیشتنێكی كراوه‌ی ئه‌نجوومه‌نی شوڕای ئیسلامی ئێرانی داوای له وڵاتانی رۆژئاوا كرد‌و وتی: ده‌رفه‌ت كه‌م ماوه بۆ پلان و یارییه‌کانی ئێوه و رقتان له دژی ئێران گه‌یشتۆته قۆناغی كۆتایی و ئه‌گه‌ر به‌رده‌وامبن له دژایه‌تی ئێران ئه‌وا رووبه‌رووی وه‌ڵامی توندی ئێران ده‌بنه‌وه و ئه‌و كاته به‌یه‌كگه‌یشتن له نێوانمان سه‌خت ده‌بێت. له درێژه‌ی تاوتوێ کردنی دۆسییه‌ی ئه‌تۆمی ئێران وته‌بێژی ڕه‌سمی كۆشكی سپی"دانا پیرینو" رایگه‌یاند: سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا "جۆرج بوش" باوه‌ڕی وایه، ده‌توانرێت به رێگه‌چاره‌ی دیپلۆماتیانه كێشه‌ی ئه‌تۆمی ئێران چاره‌سه‌ر بكرێت به‌مه‌رجێك هاوپه‌یمانه‌كانیش به‌تایبه‌تی ئیسرائیل تێیدا به‌شداربن. وتی: حکومه‌تی ئه‌مریکا باوه‌ڕی وایه كه ده‌توانرێت دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی ئێران به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێت و هه‌موو لایه‌كیش رێگه‌چاره‌ی دیپلۆماتیان پێ باشتره.
|