|
مه‌ڵبه‌ند : پڕۆژه خێرخوازییه‌کان و به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی چه‌ند ماڵێكی هه‌ژار له سنوری گه‌ڕه‌کی کانی کورد
Thursday, 06.26.2008, 09:31am (GMT)

له چوارچێوه‌ى ئه‌و پڕۆژه و كاره خێر خوازیانه‌ى مه‌ڵبه‌ندى 1ى سلێمانى بۆ دانیشتوانى كه‌م ده‌رامه‌ت و نه‌داره‌كان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یان سه‌رله به‌یانى ئه‌مڕۆ هه‌ڤاڵ (به‌رزان ئه‌حمه‌د كورده) لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ند به هاوكارى هه‌ڤاڵ (ئه‌كره‌م ساڵح ) كارگێڕى مه‌ڵبه‌ند و (مه‌لا سدیق ) لێپرسراوى كۆمیته‌ى ڕێكخستنى سه‌روه‌رى و هه‌ڤاڵانى كۆمیته‌ى سه‌روه‌رى چه‌ند ماڵێكى هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌تى به‌سه‌ر كرده‌وه له كانى كورده له سنورى كۆمیته‌ى ڕێكخستنى سه‌روه‌رى له‌و سه‌ردانانه‌دا هه‌ڤاڵ (به‌رزان ئه‌حمه‌د كورده) هیواى گوزه‌رانى باشى بۆ خواستن و باسى له به‌رنامه‌ى (ى.ن.ك) كرد كه حزبى كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى كوردستانه‌و هه‌میشه خۆى به خه‌م خۆری خه‌ڵك ده‌زانێت و له هه‌وڵدایه بۆ پێشكه‌شكردنى پڕۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى بۆیان هه‌ر له چوارچێوه‌ى ئه‌و كاروچالاكیانه‌ى مه‌ڵبه‌ند پاشان له بارى گوزه‌رانیانى كۆڵیه‌وه و هاوكارى مه‌ڵبه‌ندى سلێمانى پێشكه‌ش كردن به‌ڵێنى دا كه هه‌میشه مه‌ڵبه‌ندى سلێمانى پشتیوانى خه‌ڵكى هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌ته .
دواتر ته‌ئكیدى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه هه‌وڵ ده‌دات كه‌له ڕێگه‌ى ده‌زگاكانى حكومه‌ته‌وه پڕۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى زیاترى بۆ ئه‌و سنوره بكات . جێى باسه له‌و سه‌ردانانه‌دا خوێندنگه‌یه‌كى به‌سه‌ركرده‌وه كه تازه دروستكراوه و ده‌ستخۆشى له ستاف و سه‌رپه‌رشتى ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ى كرد كه له ماوه‌یه‌كى كورتدا توانیویانه ئه‌م خوێندنگه‌یه ته‌واو بكه‌ن له كۆتایدا ئه‌و ماڵانه سوپاسى ئه‌و سه‌ردان و هاوكاریه‌ى هه‌ڤاڵ لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندیان كرد .
|