|
پێنجوێن : بڕێک ماده‌ی (تی.ئێن.تی) به دوو چه‌کداری ئه‌نسارو ئیسلامدا ته‌قییه‌وه
Thursday, 06.26.2008, 09:48am (GMT)
له نزیك گوندی (سیاگوێز)ی سه‌ربه قه‌زای پێنجوێن برێك ماده‌ی (تی ئێن تی) به دووچه‌كداری ئه‌نسارلئیسلامدا ده‌ته‌قێته‌وه كه ویستویانه له ناوچه‌كه‌دا داینێن و له ئه‌نجامدا هه‌ردووكیان ده‌كوژرێن.سه‌رله به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له گوندی "سیاگوێز" سه‌ر به‌ناحیه‌ی "گه‌رمك" له قه‌زای پێنجوێن ده‌سته‌یه‌ك له چه‌كدارانی (ئه‌نسار و لئیسلام) به‌مه‌به‌ستی چاندنی بۆمب له‌سه‌ر رێگه‌ی هاتووچۆی هێزه‌كانی پاسه‌وانی ، له‌و كاته‌ی كه خه‌ریكی نانه‌وه‌ی بۆمبه‌كه‌بوون به‌خۆیاندا ده‌ته‌قێته‌وه و له ئاكامدا، 2 تیرۆریستیان لێ ده‌كوژرێت و یه‌كێكی دیكه‌شیان لێ بریندار ده‌بێت، هه‌روه‌ها دوای خۆیان ته‌رمی كوژراوه‌كانیشیان به‌جێ دێڵن، ئێستا ته‌رمی ئه‌و دوو كوژراوه له‌به‌رده‌ستی ئاسایشی سلێمانی دایه.
|