|
هاشمی : ڕه‌وشی ئه‌منی له پارێزگای ئه‌نبارو نه‌ینه‌وا هێشتا ناسکه
Saturday, 06.28.2008, 06:32am (GMT)
جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراقی فیدراڵ تارق هاشمی ته‌ئكید ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی هێشتا بارودۆخی ئه‌منی هه‌ردوو پارێزگای ئه‌نبارو موصڵ ئاڵۆزه و پێویسته ریۆشوێنه ئه‌منییه‌كان له‌و ناوچانه‌دا زیاتر بگیرێنه‌به‌ر. كرده‌وه تیرۆریستیه‌كانی دوێنێی موسڵ و ئه‌نبار سه‌لماندیان كه ره‌وشی ئاسایشی عێراق هێشتا "ناسکه"و پێویسته پێداچوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له به‌پرۆسه سه‌ربازییه‌كاندا بكرێت. به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی نوسینگه‌ی تارق هاشمی : هێرشه‌كانی دوێنێ ی هه‌ردوو پارێزگای ئه‌نبارو موصڵ ئه‌وه ده‌رده‌خات كه هێشتا باری ئه‌منی له‌و ناچانه‌دا زۆر ناسكه‌و پێویسته ڕێوشوێنی گونجاو بگیرێته‌به‌ر بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی زیانه‌كان‌و چاكسازیش بكرێت له‌و شێوازانه‌دا كه بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی توندوتیژیه‌كان ده‌گیرێنه‌به‌ر. له به‌شێێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، پێویسته پێداچوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له به چونیه‌تی ئه‌نجامدانی پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی سوپا و پۆلیسی عێراقدا بكرێت و ئه‌نجامی ئه‌و پێداچوونه‌وه‌یه بكرێته بنه‌مای كار بۆ ئه‌وه‌ی چیدیكه هاوڵاتیانی بێ تاوانی عێراق نه‌بنه قوربانی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان.
|