|
عێراق : نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پشت به 9 بنه‌ما ده‌به‌ستێت بۆ یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی کێشیه‌یان له‌سه‌ره
Saturday, 06.28.2008, 06:35am (GMT)
لیژنه‌ی به دواداچوونی راستییه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پشت به 9 بنه‌ما ده‌به‌ستێت بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی ئه‌و ناوچانه‌ی بونه‌ته مایه‌ی ململانێ له نێوان حكومه‌تی ناوه‌ندی‌و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان .به‌پێی هه‌واڵی سایتی (ئه‌صوات عێراق) سه‌رچاوه‌یه‌ک رایگه‌یاند : به مه‌به‌ستی یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی ئه‌و ناوچانه‌ی كه بونه‌ته مایه‌ی ململانی له نێوان حكومه‌تی به‌غداو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، لیژنه‌كه‌یان پشت به 9 بنه‌ما ده‌به‌ستێت بۆ پێشكه‌شكردنی ڕاسپارده‌كانی‌و ئه‌و بنه‌مایانه‌ش بریتین له خاوه‌ندارێتی زه‌وی‌و زۆرینه‌ی دانیشتوان‌و نه‌خشه‌ی ئیداریه‌كان له ساڵی 1932وه‌و دابه‌شكردنی شار‌و قه‌زاو ناحیه‌كان ساڵی سه‌رده‌می پادشایه‌تی‌و راپۆرته نیۆده‌وڵه‌تییه‌كانی تایبه‌ت به عێراق كه هه‌ندێكیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ساڵی 1900 و ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2005، هه‌روه‌ها ئاماره گشتییه‌كانی عێراق‌و روداوه‌كانی دوای ساڵی 2003ی ئه‌وناوچانه و بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆرشی حكومه‌تی پێشوی ڕژێمی صه‌دام. جێی باسه لیژنه‌ی به دواداچوونی راستییه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له یه‌كه‌م ڕاسپارده‌یدا داوای كردبوو كه هه‌ردوو قه‌زای مه‌خمور‌و عه‌قره بخرێنه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان‌و قه‌زای حه‌مدانی‌و ناحیه‌ی مه‌نده‌لیش بخرێته سه‌ر ئیداره‌ی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ش بووه هۆی ناره‌زایی كورد‌و عه‌ره‌ب‌و توركمانه‌كان.
|