دوێنێ چوارشه‌ممه 25/6 مه‌لابه‌ختیار وته‌بێژی ره‌سمی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی نیوزماتیك ئاشكرايكرد: له‌كۆنگره‌ی سوسیالست ئینته‌ر ناسیونالدا یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌بێته ئه‌ندامی كارا.مه‌لابه‌ختیار ئاشكرایكرد ئه‌ندامێتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان لهسوسیالست ئینترناسیونال دا وه‌رچه‌رخانێكی گرنگه له‌مێژووی یه‌كێتیدا و رووداوێكی گرنگه له‌مێژووی عیراقی سیاسی‌دا، كاردانه‌وه‌ی ئه‌م رووداوه ئیجابیانه ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌ندامانی حزب چ له‌په‌رله‌مان چ له‌حكومه‌تی عیراق یان حكومه‌تی كوردستان.
هه‌روه‌ها وتی: به‌ئه‌ندامبوونی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌و رێكخراوه جیهانیه‌دا له‌ئه‌نجامی هه‌ڵوێستی یه‌كێتیی و به‌رگری سه‌رسه‌ختی یه‌كێتییه له‌دیموكراسیه‌ت و دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی، هه‌روه‌ها وتی: به ئه‌ندامبوونی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له SI دا زۆر به‌قووڵی له كۆنگره‌ی داهاتووی یه‌كێتیدا ره‌نگده‌داته‌وه.
مه‌لابه‌ختیار له ئه‌نكه‌ره‌وه پێش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌فدی به‌شداری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ره‌و ئه‌سینا به‌ڕێبكه‌ون بۆ نیوز ماتیك ی ئاشكرا كرد: به ئه‌ندامبوونی ى.ن.ك وه‌ك ئه‌ندامی كارا‌و به‌رده‌وامی رێكخراوی سوسیالست ئینته‌رناسیونال ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ رۆڵی به‌رچاوو كاریگه‌ری هه‌ڤاڵ مام جه‌لال سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی عیراقی ناودارو به‌ناوبانگ و سه‌ركرده‌یه‌كی ناوداری SI.. وتیشی: به‌ئه‌ندامبوونی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له SI وه‌ك یه‌كه‌م حزبی سیاسی عیراقی و كوردستانی، وه‌رچه‌رخانێكی سیاسی گه‌وره‌یه له ژیانی حزبماندا چ له ناوخۆدا یان له رووی په‌یوه‌ندییه سیاسیهكانيدا و پڕۆگرامى كۆمهڵایهتيدا.
سه‌باره‌ت به‌كۆنگره‌ی سوسیالست ئینته‌رناسیۆنال مه‌لابه‌ختیار وتی: له‌م كۆنگره‌یه‌دا 30سی سه‌رۆك ده‌وڵه‌ت به‌شدار ده‌بن و 158 حزب، له ناویاندا 51حزبی ده‌سه‌ڵاتدار و 54حزبی ئۆپۆزسیۆن لهوحزبانهی هه‌ڵگری به‌رنامه‌ی سوسیال دیموكراتن.
سه‌باره‌ت به‌و هۆكارانه‌ی پاڵپشت بوون بۆ وه‌رگرتنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به ئه‌ندام له‌م رێكخراوه‌دا كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی وتی: ئه‌و ده‌یان راپۆرته‌ی كه رێكخراوه نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان سه‌باره‌ت به‌مافی مرۆڤ و ئازادی گشتی و ئازادی راده‌ربڕین و ئازادی حزبی و ئازادی بیروڕاو ئازادی كاری سهندیكايی و رۆژنامه‌نووسى له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئه‌م ڕاپۆرتانه هانده‌ربوون بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ببێته ئه‌ندام له‌م رێكخراوه‌دا، ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ش ماوه كه‌له‌م كۆنگره‌یه‌دا به ئه‌ندامبوونی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ره‌سمی رابگه‌یه‌نرێت.
له‌و لێدوانه‌دا مه‌لابه‌ختیار باسی له ئه‌رك و كاری یه‌كێتیی كرد كه‌چه‌نده زیاتر به‌رپرسانه ده‌بێت له‌پاش به‌ئه‌ندامبوونی له SI، له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بێكاری و مادده هۆشبه‌ره‌كان و پیسبوونی ژینگه، ئه‌ویش كه‌سه‌رجه‌میان بۆ پاراستنی گیانی مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی و دابینكردنی خۆشگوزه‌رانی بۆ سه‌رجه‌م تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ به تایبه‌تی به‌هاناوه چوونی كه‌مئه‌ندامان.
له درێژه‌ی وته‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌گرنگی په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تی سوسیال دیموكرات كرد كهزامنكردنی مافی هاووڵاتیانی تێدا ره‌چاو ده‌كرێت له ههمووبوارهكانی ژیاندا، ئه‌مه‌ش زیاتر له سیاسه‌ته‌كانی یه‌كێتیدا ره‌نگ ده‌داته‌وه به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كهنوێنهرن له حكومه‌ت و هه‌ردوو په‌رله‌مانی كوردستان و عیراقدا.
ماوه‌ته‌وه بڵێین كهوهفدێكی باڵای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری عیراق، سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا به‌شداری له كۆنگره‌ی سوسیالست ئینته‌رناسیۆنال ده‌كه‌ن كهلهئهسینای پایته‌ختی یۆنان سازده‌كرێت.