به‌پێی ئاژانسی (ئاكی) ئیتالی دیپلۆماتكارێكی ئه‌وروپی ڕایگه‌یاند : ئێران و سوریا دژی رژێمی به‌عسی عێراق بوون و دواتر به‌له‌ناوبردنی ڕژێمی پێشوی عێراق و هاتنی ئه‌مریکییه‌کان دوژمنێکی تریان بۆ په‌یدا بوون که هه‌ردوو لا ناچاربوون هاوپه‌یمانییه‌کی نوێ پیکهێنن.
له‌لایه‌کی تره‌وه له‌كاتی كوژرانی "عیماد موغنیه"ی گه‌وره به‌پرسی سه‌ربازی حزبوڵادا و ڕازینه‌بوونی سوریا که هه‌واڵگری ئێرانی به‌شداری له لێكۆڵینه‌وه‌كانی تایبه‌ت به‌و رووداوه بكات و دواتر راگه‌یاندنی سوریا به‌وه‌ی وتووێژه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا كه سه‌رسه‌خترین دوژمنی ئێرانه ده‌ستپێكردوه، هه‌موو لایه‌ك وایان هه‌ست ده‌كرد كه په‌یوه‌ندی نێوان سوریا و ئێران کێشه‌یه‌کی زۆری تێکه‌وتووه، به‌ڵام رێكه‌وتنی نێوان سوریا و ئێران له‌سه‌ر هاوكاری هاوبه‌ش و به‌رده‌وامی سه‌ربازی بێ سنوری نێوان هه‌ردوولادا هه‌موو ئه‌و بیردۆزانه‌ی دایه‌وه دواوه. سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌وانه ئێران و سوریا له چه‌ند شتێك‌دا جیاوازی بیر وڕایان هه‌یه به‌تایبه‌تی له‌مه‌ڕ عێراق و ئاشتبوونه‌وه‌ی سوریا له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا و هه‌ڵوێست به‌رامبه‌ر ئه‌وروپا، ئه‌مانه‌ش له‌داهاتوویه‌كی دووردا كار له په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌كات.