هاشمی : پڕۆژه‌ی "نیشتمانی گه‌وره‌" بۆ نه‌هێشتنی بێکاری ئاشکرا ده‌کات


Saturday, 06.28.2008, 09:11am (GMT)

تاریق هاشمی جێگری‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق‌، رۆژی‌ هه‌ینی‌، پرۆژه‌یه‌كی‌ "نیشتمانی‌ گه‌وره‌"ی‌ بۆ نه‌هێشتنی‌ بێكاری‌ له‌نێو گه‌نجانی‌ عێراقدا به‌گشتی‌‌و خاوه‌ن بڕوانامه‌كان به‌تایبه‌تی‌ ئاشكرا كرد.هاشمی‌ به‌ئاژانسی‌ (ده‌نگه‌كانی‌ عێراق)ی‌ راگه‌یاند حكومه‌تی‌ عێراقی‌‌و هێزه‌ فره‌ڕه‌گه‌زه‌كان "به‌هاوكاری‌ پسپوڕه‌ ئه‌كادیمییه‌كانی‌ بواری‌ ئابوری‌، سه‌رقاڵی‌ دانانی‌ پرۆژه‌یه‌كی‌ نیشتمانی‌ گه‌وره‌ن بۆ نه‌هێشتنی‌ بێكاری‌ له‌عێراقدا، به‌تایبه‌ت له‌نێو گه‌نجانی‌ هه‌ڵگری‌ بڕوانامه‌ی‌ زانكۆیی‌"، روونیشیكرده‌وه‌ "حكومه‌ت له‌مكاته‌دا گرنگی‌ به‌پاڵپشتیكردنی‌ هاوڵاتیان ده‌دات، ئه‌مه‌ش له‌ڕێی‌ پێشكه‌شكردنی‌ خزمه‌تگوزاری‌‌و دۆزینه‌وی‌ هه‌لی‌ كاركردن بۆ هه‌موو هاولاتیان له‌هه‌موو شوێنه‌ جیاوازه‌كاندا".
جێگری‌ سه‌رۆكی‌ كۆماری‌ ئه‌وه‌شی‌ وت "پرۆژه‌كه‌ بۆ ماوه‌ی‌ سێ‌ مانگ له‌لایه‌ن هێزه‌ فره‌ڕه‌گه‌زه‌كانه‌وه‌ پاڵپشتی‌ ده‌كرێت‌و دواتریش حكومه‌تی‌ عێراقی‌ ده‌یگرێته‌ ئه‌ستۆ". به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ ناوه‌ڕۆكی‌ پرۆژه‌كه‌ ئاشكرا بكات.



Powered by SoSo News Express Pro 2.0.4
Copyright © 2005-2007 by SoSoVN.com. All rights reserved.