|
نێجیرڤان بارزانی : سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بودجه‌یه‌کی تایبه‌تی بۆ هێزی پێشمه‌رگه ته‌رخانده‌کات
Saturday, 06.28.2008, 12:00pm (GMT)
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 28/6 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌ولێر كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی سه‌باره‌ت به‌ناوه‌رۆكی سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی بۆ به‌غدا سازكرد‌و ئاشكرایكرد كه گفتووگۆكان پۆزه‌تیڤانه بوون و 3 مه‌سه‌له‌ی گرنگ تاووتوێكراون ئه‌وانیش، یاسای نه‌وت و گاز‌و بودجه‌ی پێشمه‌رگه‌و مادده‌ی 140 ی ده‌ستووری عیراق و پێكنه‌هێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر دوو بۆچوون ماوه‌ته‌وه و تاوه‌كو ئێستاش گفتوگۆكان له‌باره‌ی هه‌ردوو بۆچوونه‌كه به‌رده‌وامه. سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند "ئه‌وه‌ی كه ئێمه له‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجاممان داوه سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی نه‌وت مافی تایبه‌تی خۆمانه له‌ده‌ستووری عیراقدا"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدادا سازكراوه بۆ به‌دواداچوونی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌و لیژنه‌كه‌ش هه‌ریه‌ك له نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و د. عادل عه‌بدولمه‌هدی جێگری سه‌رۆك كۆمار‌و د. رۆژ نوری شاوه‌یس له‌خۆ ده‌گرێت، ئاشكراشیكرد كه هه‌فته‌ی داهاتوو لیژنه‌كه كۆده‌بێته‌وه بۆ تاووتوێكردنی یاسای نه‌وت و گاز. سه‌باره‌ت به‌بودجه‌ی پێشمه‌رگه كه‌گرنگرترین ته‌وه‌ری گفتووگۆكانی وه‌فدی هه‌رێم بوو له‌به‌غدا، سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاشكرایكرد كه سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بڕیاریداوه له‌بودجه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆك وه‌زیران بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ هێزی پێشمه‌رگه ته‌رخان بكات. ده‌رباره‌ی مادده‌ی 140 ی ده‌ستووری عیراقیش، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم وتی: هیچ راوبۆچوونێكی سیاسی نیه بۆ دروستكردنی ته‌گه‌ره له‌جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 دا، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌حكومه‌تی ناوه‌ندی له‌به‌غدا راوبۆچوونی تایبه‌تی هه‌یه سه‌باره‌ت به پێشنیاره‌كانی دی مستۆرا نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌عیراق، راشیگه‌یاند كه‌حكومه‌تی هه‌رێم چاوه‌ڕوانی قۆناغی دووه‌می راپۆرته‌كه‌ی دی مستۆرایه، دواتر راوبۆچوونی خۆی ده‌رباره‌ی ناوچه دابڕاوه‌كان ئاشكرا ده‌كات.
له‌باره‌ی پێکنه‌هێنانی کابینه‌ی نوێی حکومه‌ت و ئه‌و دوو بۆچونه‌ی که هه‌یه بریتین له: بوچونی یه‌که‌میان كابینه‌ی نوێ رانه‌گه‌یه‌نرێت تا هه‌ڵبژاردنی داهاتوو، كه له حوزه‌یرانی ساڵی 2009ی داهاتوو ئه‌نجامده‌درێت، چونكه ئه‌م كابینه‌یه‌ی ئێستا شه‌ش تا حه‌وت مانگی پێچووه تاوه‌كو وه‌زاره‌ته‌كان پڕۆژه یاسای كاره‌كانیان رێكخستووه بۆیه پێیان باشه بۆ ماوه‌ی ئه‌م ساڵه‌ش كابینه‌ی نوێ پێكنه‌هێنرێت، ئه‌مه‌ش گفتوگۆی له‌سه‌ره و نازانرێت به‌چ ده‌گات، بۆچونی دووه‌میش ئه‌وه‌یه كابینه‌ی نوێ رابگه‌یه‌نرێت، ئه‌مه‌ش گفتوگۆی له‌سه‌ر نه‌ماوه و هه‌ردوو ستوونه‌كه‌ش دابه‌شكراون". هه‌روه‌ها سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر بۆچوونی یه‌كه‌م په‌سه‌ند كرا ئه‌وا هه‌رسێ وه‌زاره‌تی دارایی و پێشمه‌رگه و ناوخۆ له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا یه‌كده‌گرنه‌وه"
|