|
نێجیرڤان بارزانی : سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بودجه‌یه‌کی تایبه‌تی بۆ هێزی پێشمه‌رگه ته‌رخانده‌کات Saturday, 06.28.2008, 12:00pm (GMT) نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 28/6 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌ولێر كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی سه‌باره‌ت به‌ناوه‌رۆكی سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی بۆ به‌غدا سازكرد‌و ئاشكرایكرد كه گفتووگۆكان پۆزه‌تیڤانه بوون و 3 مه‌سه‌له‌ی گرنگ تاووتوێكراون ئه‌وانیش، یاسای نه‌وت و گاز‌و بودجه‌ی پێشمه‌رگه‌و مادده‌ی 140 ی ده‌ستووری عیراق و پێكنه‌هێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر دوو بۆچوون ماوه‌ته‌وه و تاوه‌كو ئێستاش گفتوگۆكان له‌باره‌ی هه‌ردوو بۆچوونه‌كه به‌رده‌وامه. له‌باره‌ی پێکنه‌هێنانی کابینه‌ی نوێی حکومه‌ت و ئه‌و دوو بۆچونه‌ی که هه‌یه بریتین له: بوچونی یه‌که‌میان كابینه‌ی نوێ رانه‌گه‌یه‌نرێت تا هه‌ڵبژاردنی داهاتوو، كه له حوزه‌یرانی ساڵی 2009ی داهاتوو ئه‌نجامده‌درێت، چونكه ئه‌م كابینه‌یه‌ی ئێستا شه‌ش تا حه‌وت مانگی پێچووه تاوه‌كو وه‌زاره‌ته‌كان پڕۆژه یاسای كاره‌كانیان رێكخستووه بۆیه پێیان باشه بۆ ماوه‌ی ئه‌م ساڵه‌ش كابینه‌ی نوێ پێكنه‌هێنرێت، ئه‌مه‌ش گفتوگۆی له‌سه‌ره و نازانرێت به‌چ ده‌گات، بۆچونی دووه‌میش ئه‌وه‌یه كابینه‌ی نوێ رابگه‌یه‌نرێت، ئه‌مه‌ش گفتوگۆی له‌سه‌ر نه‌ماوه و هه‌ردوو ستوونه‌كه‌ش دابه‌شكراون".
|
||||
| Powered by SoSo News Express Pro 2.0.4 Copyright © 2005-2007 by SoSoVN.com. All rights reserved. |
||||