سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 29/6 سه‌رۆك تاڵه‌بانی له‌ئه‌مریكاوه راسته‌وخۆ گه‌یشته شاری ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان بۆ به‌شدارییكردن له‌كۆنگره‌ی 23 ه‌مین- ی سۆسیال ئینته‌ر ناسیۆنال كه‌سبه‌ینێ 30/6 ده‌ست به‌كاره‌كانی ده‌كات.هه‌روه‌ها ئه‌و وه‌فده‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه وه‌ك ئه‌ندام به‌شداریی له‌كۆنگره‌كه‌دا ده‌كه‌ن له‌كوردستانه‌وه گه‌یشتنه شاری ئه‌سینا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌تا ئێستا له‌به‌ر ده‌ستدان، ژماره‌یه‌ك حزبی تری كوردستانی عیراق و كوردستانیی، هه‌ندێكیان وه‌ك چاودێر‌و هه‌ندێكیشیان وه‌ك میوان وه‌فدیان به‌شداریی له‌كۆنگره‌كه‌دا ده‌كات، له‌وانه‌ش، پارتی دیموكراتی كوردستان و كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی ئێران و DTP .
رێكخراوی SI رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تییه‌و رێكخراوه سۆسیال دیموكراته‌كان له‌خۆی كۆده‌كاته‌وه، ئه‌م رێكخراوه ساڵی 1951 له له‌نده‌ن دامه‌زراوه‌و ئێستا جۆرج پاپاندریۆ سه‌رۆكی پارتی (پاسۆك) كه‌گه‌وره‌ترین پارتی چه‌په له یۆنان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات.
جێێ ئاماژه‌یه كۆنگره‌ی 23 هه‌مینی سوسیال ئینته‌رناسیونال له‌هۆتێل (لاغۆ نیسی) گه‌وره هۆتێلی شاری ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان سازده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌فدی به‌شداری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌كۆنگره‌دا راگه‌یاند: وه‌فده‌كه به‌رنامه‌ی چڕوپڕی داڕشتووه كه له‌په‌راوێزی كۆنگره‌كه‌دا له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی هه‌ره زۆری وه‌فدی حزبه به‌شداره‌كان كۆبوونه‌وه سازبكات، ئه‌ویش له‌پێناو توندوتۆڵكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی ئه‌ندام له‌سوسیال ئینته‌رناسیونال و له‌گه‌ڵ وه‌فدی حزبه میوانه‌كان.
له‌و باره‌یه‌وه مه‌لا به‌ختیار وته‌بێژی ره‌سمی وه‌فده‌كه راگه‌یاند: كه وه‌فدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به سه‌ر 3 گروپدا دابه‌شده‌بێت و هه‌ر گروپێك له‌وانه ژماره‌یه‌ك حزبی بۆ دیاریكراوه تا له‌گه‌ڵیاندا كۆبوونه‌وه بكه‌ن.