|
ستیڤان دیمیستۆرای نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان گه‌یشته قه‌زای خانه‌قین Sunday, 06.29.2008, 09:38am (GMT) قائیمقامی قه‌زای خانه‌قین رایگه‌یاند ستیڤان دیمیستۆرای نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان سه‌رله‌به‌یانی یه‌كشه‌ممه گه‌یشته قه‌زاكه‌و له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان راپۆرت‌و پێشنیاره‌كانی تاوتوێده‌كات.به پێی ئاژانسی هه‌واڵی ده‌نگه‌کانی عێراق دیمیستۆرا سه‌رله‌به‌یانی یه‌كشه‌ممه گه‌یشته خانه‌قین‌و یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حیزبه كوردستانییه‌كان ده‌بێت‌ودواتر له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی شاره‌كه‌و نوێنه‌ری توركمان‌و عه‌ره‌ب كۆده‌بێته‌وه. به‌گوێره‌ی ماده‌ی 140ی ده‌ستوری عێراق یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی ئه‌و ناوچانه له‌رێی جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌یه‌كی سێ قۆناغییه‌وه ده‌بێت كه به‌ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخی ئه‌و ناوچانه ده‌ستپێده‌كات له‌رێی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی عه‌ره‌به هاورده‌كان بۆ ناوچه ره‌سه‌نه‌كانی خۆیان له‌باشور‌و ناوه‌ڕاستی عیراق‌و هێنانه‌وه‌ی كورده راگوێزراوه‌كان بۆ ناوچه ره‌سه‌نه‌كانی خۆیان. له‌دوای ئه‌مه‌ش، سه‌رژمێری دانیشتوان ده‌كرێت‌و ریفراندۆم سازده‌كرێت تاكو دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نوسی خۆیان بده‌ن به‌وه‌ی په‌یوه‌ست بن به‌حكومه‌تی ناوه‌نده‌وه یان ببنه به‌شێك له هه‌رێمی كوردستان. جێێ ئاماژه‌یه ستیفان دیمستورا نوێنه‌ری سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له‌عیراق له‌سه‌رتای مانگی حوزه‌یراندا یه‌كه‌مین شیكاریی نێرده‌كه‌ی ده‌رباره‌ی ناوچه‌كانی جێگه‌ی ململانێ پێشكه‌ش به‌سه‌ركۆمار جه‌لال تاڵه‌بانی كرد‌و به‌پێی ئه‌و شیكارییه پێشنیاركراوه هه‌ردوو قه‌زای مه‌خمور‌و ئاكرێ له‌رووی ئیدارییه‌وه بخرێنه‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان‌و مه‌نده‌لی‌و حه‌مدانیه‌ش هه‌ر وه‌كو خۆیان به حكومه‌تی ناوه‌نده‌وه پایه‌ند بن. |
||||
| Powered by SoSo News Express Pro 2.0.4 Copyright © 2005-2007 by SoSoVN.com. All rights reserved. |
||||