|
لیبیا : سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان گه‌یشته ئه‌و وڵاته
Sunday, 06.29.2008, 09:47am (GMT)

له به‌رده‌وامی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری، له‌سه‌ر بانگێشتی فه‌رمیی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی سه‌رۆكی لیبیا گه‌یشته شاری سیرت و له فرۆكه‌خانه له‌لایه‌ن دكتۆر به‌غدادی ئه‌مینداری گشتی مه‌جالیسی شه‌عبی واته سه‌رۆك وه‌زیرانی لیبیا پێشوازیی لێكراو پاشان راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن موعه‌ممه‌ر قه‌زافی سه‌رۆكی لیبیاوه پێشوازیی لێكرا. له دانیشتنێكدا، سه‌رۆك بارزانی سوپاسی به‌ڕێز قه‌زافی كرد بۆ ئه‌و هه‌ڵوێست و پشتگیرییه به‌رده‌وامه‌ی كه له گه‌لی كوردستان و كێشه‌كه‌ی ده‌یكات. باسكردن له بارودۆخی سیاسی و ئه‌منی عێراق به‌گشتی ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو. سه‌رۆکی لیبیا موعه‌ممه‌ر قه‌زافی وێڕای خۆشحاڵی ده‌ربڕین به‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ لیبیا، راشیگه‌یاند كه لیبیا ماڵی خۆیه‌تی و هه‌ر كاتێك بیه‌وێت ده‌توانێ بێت بۆ ماڵی خۆی.
|