له‌دانیشتنی ژماره 32 ی ئه‌مرۆ 29/6/2008 په‌رله‌مانی كوردستان پرۆژه یاسای درێژه‌دان به‌كارپێكردنی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆرله‌هه‌رێمی كوردستان په‌سه‌ند كرد. دانیشتنه‌كه كه به‌سه‌رۆكایه‌تی عه‌دنان موفتی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و به‌ئاماده‌بوونی د. كه‌مال كه‌ركوكی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و فرسه‌ت ئه‌حمه‌د سكرتێری په‌رله‌مان به‌رێوه‌چوو، دوای به‌خێرهێنانی وه‌زیری كاروباری په‌رله‌مان، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه به‌رنامه‌ی كار خرایه‌روو، كه خاڵی یه‌كه‌م بریتی بوو له‌خستنه‌روو گفتوگۆكردنی پرۆژه یاسای درێژه‌دان به‌كارپێكردنی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له‌هه‌رێمی كوردستان ژماره 3ی ساڵی 2006، كه له 16/7/2008 ماوه‌كه‌ی ته‌واو ده‌بێت، خاڵی دووه‌میش خستنه‌روو گفتوگۆكردنی پرۆژه‌ی هه‌مواركردنی دووه‌می یاسای خانه‌نشینی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كوردستان ژماره 13ی ساڵی 1999ی هه‌مواركراوبوو.
دانیشتنه‌كه به‌خوێندنه‌وه‌ی پرۆژه یاسای درێژه‌دان به‌كارپێكردنی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له‌هه‌رێم ده‌ستیپێكرد، كه ئه‌و پرۆژه‌یه له 3مادده پێكهاتووه‌و له‌دانیشتنی ژماره 31ی په‌رله‌ماندا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كراوه‌و به‌ئیمزای 10 په‌رله‌مانتار پێشكه‌ش كراوه‌و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش پشتگیری كردووه.
دواتر لیژنه‌كانی یاسایی وكاروباری ناوخۆ‌و مافی مرۆڤ له‌سه‌ر پرۆژه یاساكه رای خۆیان پێشكه‌ش به‌په‌رله‌مانتارانكردو هه‌ردوو لیژنه‌ی مافی مرۆڤ وناوخۆ جه‌ختییان له‌سه‌ر گرنگی پرۆژه‌كه كرده‌وه‌وئه‌وه‌شیان خسته‌روو كه‌ئه‌م یاسایه پێویستی به‌هه‌ڵسه‌نگادن وهه‌مواركردنه‌وه‌یه له‌كاتێكی دیكه‌دا.
پاشان سه‌رۆكی په‌رله‌مان كورته باسێكی له‌باره‌ی گرنگی وپێویستی پرۆژه‌كه بۆ په‌رله‌مانتاران پێشكه‌شكردو رایگه‌یاند: ئه‌م یاسایه وایكردووه چه‌ندین كێشه‌ی هه‌ڵواسراو له‌هه‌رێم یه‌كلایی بكاته‌وه‌و ئه‌وانه‌شی كه ده‌گیرێن وتۆمه‌تباركراون به‌هۆی ئه‌م یاسایه‌وه زووتر ده‌چنه به‌رده‌م دادگا بۆ وه‌رگرتنی دوابریار له‌سه‌ر چاره‌نووسیان.
دوای چه‌ند روونكردنه‌وه‌یه‌كی دیكه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه، كه‌ئاماژه‌یان بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی پرۆژه‌كه وئاماده‌بوونی وه‌زیری په‌یوه‌ندیدار بۆ خستنه‌رووی چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له‌هه‌رێم ده‌كرد، مادده‌ی یه‌كه‌می پرۆژه‌كه خرایه‌روو، كه‌به‌پێی ئه‌و مادده‌یه كاركردن به یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له‌هه‌رێم ژماره 3ی ساڵی 2006 ماوه‌كه‌ی درێژ ده‌كرێته‌وه تاوه‌كو 16/7/2010، مادده‌كه وه‌كو خۆی به 3ده‌نگی دژ په‌سندكرا.
مادده‌ی دووه‌م وسێیه‌می پرۆژه‌كه‌ش، كه‌تایبه‌ت بوون به‌حوكمه كۆتاییه‌كان، هه‌ردوو مادده‌كه به‌كۆی ده‌نگ په‌سندكران. دواتر كۆی پرۆژه‌كه‌و هۆكاره‌كانی ده‌رچواندنی پرۆژه یاسای درێژه‌دان به‌كارپێكردنی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له‌هه‌رێم خرایه ده‌نگدانه‌وه به‌زۆرینه په‌سندكرا.
خاڵی دووه‌می به‌رنامه‌ی كاریش، كه بریتی‌بوو له خستنه‌روو گفتوگۆكردنی پرۆژه‌ی هه‌مواركردنی دووه‌می یاسای خانه‌نشینی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كوردستان ژماره 13ی ساڵی 1999ی هه‌مواركراو، به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران بریاردرا گفتوگۆكردنی ئه‌م خاڵه به‌داخراوی بێت.