Thursday, 08.28.2008, 05:31am (GMT)
  ماڵه‌وه‌
  پرسیار
  RSS
  لینک
  ماڵه‌وه-ماڵپه‌ڕه‌‌
  په‌یوه‌ندی
 
له‌ کۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێکاریدا : پێویسته‌ گفتوگۆی به‌په‌له‌ له‌باره‌ی کێشه‌ی خانقی-یه‌وه‌ بکرێت ; روسیا هه‌ره‌شه‌ی جه‌نگی سارد ده‌کات ، ئه‌مریکاش له‌ ڕێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه‌ هه‌ره‌شه‌ له‌ روسیا ده‌کات ;  به‌غداد : له‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌کدا له‌ شارۆچکه‌ی جه‌له‌ولا 73 کوژراو برینداری لێکه‌وته‌وه‌ ; ئاژانسه‌کان : عه‌شائیره‌کانی نه‌جه‌ف خۆپیشاندان له‌ پێناو عروبه‌ی که‌رکوکدا ده‌که‌ن ; مام جه‌لال : ره‌شنوسی ڕێککه‌وتنی ئه‌منی نێوان ئه‌مریکاو عێراق خراوه‌ته‌ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی سیاسی عێراق
::| ووشه‌:       [گه‌ڕانی تایبه‌ت]
 
  ::| له‌ ڕۆژێکی وه‌ک ئه‌مڕۆدا
August 2008  
Su Mo Tu We Th Fr Sa
          1 2
3 4 5 6 7 8 9
10 11 12 13 14 15 16
17 18 19 20 21 22 23
24 25 26 27 28 29 30
31            
 
::| هه‌واڵی گرنگ
له‌ کۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێکاریدا : پێویسته‌ گفتوگۆی به‌په‌له‌ له‌باره‌ی کێشه‌ی خانقی-یه‌وه‌ بکرێت
روسیا هه‌ره‌شه‌ی جه‌نگی سارد ده‌کات ، ئه‌مریکاش له‌ ڕێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه‌ هه‌ره‌شه‌ له‌ روسیا ده‌کات
 به‌غداد : له‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌کدا له‌ شارۆچکه‌ی جه‌له‌ولا 73 کوژراو برینداری لێکه‌وته‌وه‌
ئاژانسه‌کان : عه‌شائیره‌کانی نه‌جه‌ف خۆپیشاندان له‌ پێناو عروبه‌ی که‌رکوکدا ده‌که‌ن
مام جه‌لال : ره‌شنوسی ڕێککه‌وتنی ئه‌منی نێوان ئه‌مریکاو عێراق خراوه‌ته‌ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی سیاسی عێراق
 ئاژانسه‌کان : ڕێککه‌وتنی درێژخایه‌نی ئه‌منی نێوان ئه‌مریکاو عێراق لێدوانی جیاوازی له‌سه‌ر بڵاوده‌کرێته‌وه‌
 
هه‌واڵ
 

ئه‌مڕۆ 30/6 به‌ڕه‌سمی مام جه‌لال ده‌کرێته‌ جێگری سه‌رۆکی ڕێکخراوی سۆسیال ئینته‌رناسیۆنال


Monday, 06.30.2008, 07:27am (GMT)

مه‌لا به‌ختیار وته‌بێژی وه‌فدی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ كۆنگره‌ی سۆسیالیست ئینته‌رناسیۆنال SI كه‌ له‌ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان ده‌به‌سترێت، له‌په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا به‌كوردستانی نوێ- ی راگه‌یاند: دوێنێ له‌سه‌عات 3 ی دوای نیوه‌ڕۆوه‌ به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و سكرتێرو جێگره‌كانی سه‌رۆكی SI، كۆبوونه‌وه‌ له‌نێوان سه‌رجه‌م نوێنه‌رانی كۆنگره‌كه‌ ده‌ستیپێكردو تێیدا گفتووگۆ له‌باره‌ی كۆمه‌ڵێك ته‌وه‌ر كرا، كه‌گرنگترینیان مه‌سه‌له‌ی كاندیدكردنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و چه‌ند حزبێكی تر بوو بۆ ئه‌ندامێتی هه‌میشه‌یی له‌ڕێكخراوی سۆسیالیست ئینته‌رناسیۆنال SI و هه‌روه‌ها مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردنی جێگره‌كانی سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه‌.
مه‌لا به‌ختیار وتیشی: چه‌ندین حزب له‌سه‌ر ئاستی دونیا پێشتر داوای ئه‌ندامێتییان له‌ڕێكخراوه‌كه‌ كردبوو و چه‌ندین ساڵ له‌گفتووگۆدا بوون بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌، وه‌كو: حزبه‌كانی سۆسیالیست دیموكراتی شیلی، گواتیمالا، زیمبابۆی،روسیا، رێكخراوی ئازادیخوازی فه‌له‌ستین،ئۆكرانیا ، هه‌روه‌ها یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان، سه‌ره‌نجامیش مه‌سه‌له‌ی ئه‌ندامێتیی هه‌میشه‌یی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان بڕایه‌وه‌و له‌ئه‌مڕۆوه‌ ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی رێكخراوه‌كه‌یه‌، له‌وباره‌یه‌وه‌ش لویس ئه‌یالا سكرتێری رێكخراوه‌كه‌ رایگه‌یاند: مه‌سه‌له‌ی ئه‌ندامێتی هه‌میشه‌یی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌ڕووی مه‌بده‌ئییه‌وه‌ له‌كۆنگره‌كه‌ی جنێفه‌وه‌ بڕابووه‌وه‌و كۆتاییپێهاتووه‌و ئه‌مڕۆ 30/6 راده‌گه‌یه‌نرێت.
وته‌بێژی وه‌فدی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: كه‌ له‌حزبه‌كانی تر حزبی سۆسیالیست دیموكراتی شیلی، گواتیمالا، زیمبابۆی بوونه‌ ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی و ئه‌وانی تریش بوونه‌ ئه‌ندامی چاودێر.
سه‌باره‌ت به‌كاندیده‌كانیش بۆ جێگری سه‌رۆكی SI، مه‌لا به‌ختیار رایگه‌یاند: ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خرایه‌ به‌رباس و گفتووگۆ كه‌ 90 كاندید هه‌بوون بۆ جێگری سه‌رۆك و له‌و ژماره‌یه‌ش 30 كه‌س چوونه‌ مونافه‌سه‌وه‌ كه‌ 10 یان ژن بوون، یه‌كێك له‌كاندیده‌كانی ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، مام جه‌لال سكرتێری گشتیی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو، دواجار یه‌كلابووه‌وه‌ كه‌ مام جه‌لال بۆ جێگری سه‌رۆك هه‌ڵبژێردرێت، چونكه‌ مونافیسی نه‌بوو، ئه‌مڕۆش مام جه‌لال ده‌بێته‌ جێگری سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه‌ كه‌ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ رۆڵ و كاریگه‌ریی له‌هه‌وڵه‌كانی بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی دیموكراسی و ئاشتی و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و مافه‌كانی مرۆڤ له‌ناوچه‌كه‌دا.
وته‌بێژی وه‌فدی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: كه‌ له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكایه‌تی كۆنگره‌ داوایان له‌حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران كردووه‌ كه‌كێشه‌كانی ناوخۆی چاره‌سه‌ربكات.

کوردستانی نوێ

نوسراوی تر:
په‌رله‌مانی کوردستان : درێژه‌دان به‌ کارپێکردنی یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر په‌سه‌ندکرا (06.29.2008)
لیبیا : سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان گه‌یشته‌ ئه‌و وڵاته‌ (06.29.2008)
ستیڤان دیمیستۆرای نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان گه‌یشته‌ قه‌زای خانه‌قین (06.29.2008)
به‌مه‌به‌ستی به‌شداری کردنی له‌ کۆنگره‌ی سۆسیال ئینته‌رناسۆنال مام جه‌لال گه‌یشته‌ ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان (06.29.2008)
نێجیرڤان بارزانی : سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بودجه‌یه‌کی تایبه‌تی بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ ته‌رخانده‌کات (06.28.2008)
هاشمی : پڕۆژه‌ی "نیشتمانی گه‌وره‌" بۆ نه‌هێشتنی بێکاری ئاشکرا ده‌کات (06.28.2008)
ئاژانسه‌کان : په‌یوه‌ندی نێوان سوریاو ئێران گرژی تێده‌که‌وێت (06.28.2008)
مه‌لا به‌ختیار : یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان له‌ کۆنگره‌ی سۆسیالست ئینته‌ر ناسیۆنالدا ده‌بێته‌ ئه‌ندامی کارا (06.28.2008)
عێراق : نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان پشت به‌ 9 بنه‌ما ده‌به‌ستێت بۆ یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی کێشیه‌یان له‌سه‌ره (06.28.2008)
هاشمی : ڕه‌وشی ئه‌منی له‌ پارێزگای ئه‌نبارو نه‌ینه‌وا هێشتا ناسکه‌ (06.28.2008)



 
هه‌موو هه‌واڵه‌کان  
  لێکۆڵینه‌وه‌ و وتار
  هه‌واڵ
  فایلی سۆشیال دیموکرات
  فایلی دیموکراسی
  فایلی مافی مرۆڤ
  فایلی ئاشتی
  فایلی ژنان
  فایلی گه‌نجان
  فایلی ئیسلامی سیاسی
  فایلی‌‌ سیاسی
  فایلی ئاسایش
  فایلی کۆنگره‌ی ی.ن.ک
  فایلی پرۆژه‌ ئابورییه‌کان
  فایلی ژینگه‌
  فایلی یاسا
  ڕێپۆرتاژ
  هه‌مه‌ڕه‌نگ
  هه‌واڵی وه‌رزشی
  ::| نامه‌ی هه‌واڵ
ناوت:
مه‌یله‌که‌ت:
 
 

ی.ن.ک مه‌ڵبه‌ندی یه‌ک
[بدایه‌تی ماڵپه‌ڕه‌]