مه‌لا به‌ختیار وته‌بێژی وه‌فدی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ كۆنگره‌ی سۆسیالیست ئینته‌رناسیۆنال SI كه له‌ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان ده‌به‌سترێت، له‌په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا به‌كوردستانی نوێ- ی راگه‌یاند: دوێنێ له‌سه‌عات 3 ی دوای نیوه‌ڕۆوه به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و سكرتێر‌و جێگره‌كانی سه‌رۆكی SI، كۆبوونه‌وه له‌نێوان سه‌رجه‌م نوێنه‌رانی كۆنگره‌كه ده‌ستیپێكردو تێیدا گفتووگۆ له‌باره‌ی كۆمه‌ڵێك ته‌وه‌ر كرا، كه‌گرنگترینیان مه‌سه‌له‌ی كاندیدكردنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و چه‌ند حزبێكی تر بوو بۆ ئه‌ندامێتی هه‌میشه‌یی له‌ڕێكخراوی سۆسیالیست ئینته‌رناسیۆنال SI و هه‌روه‌ها مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردنی جێگره‌كانی سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه.
مه‌لا به‌ختیار وتیشی: چه‌ندین حزب له‌سه‌ر ئاستی دونیا پێشتر داوای ئه‌ندامێتییان له‌ڕێكخراوه‌كه كردبوو و چه‌ندین ساڵ له‌گفتووگۆدا بوون بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، وه‌كو: حزبه‌كانی سۆسیالیست دیموكراتی شیلی، گواتیمالا، زیمبابۆی،روسیا، رێكخراوی ئازادیخوازی فه‌له‌ستین،ئۆكرانیا ، هه‌روه‌ها یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان، سه‌ره‌نجامیش مه‌سه‌له‌ی ئه‌ندامێتیی هه‌میشه‌یی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان بڕایه‌وه‌و له‌ئه‌مڕۆوه ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی رێكخراوه‌كه‌یه، له‌وباره‌یه‌وه‌ش لویس ئه‌یالا سكرتێری رێكخراوه‌كه رایگه‌یاند: مه‌سه‌له‌ی ئه‌ندامێتی هه‌میشه‌یی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌ڕووی مه‌بده‌ئییه‌وه له‌كۆنگره‌كه‌ی جنێفه‌وه بڕابووه‌وه‌و كۆتاییپێهاتووه‌و ئه‌مڕۆ 30/6 راده‌گه‌یه‌نرێت.
وته‌بێژی وه‌فدی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: كه له‌حزبه‌كانی تر حزبی سۆسیالیست دیموكراتی شیلی، گواتیمالا، زیمبابۆی بوونه ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی و ئه‌وانی تریش بوونه ئه‌ندامی چاو‌دێر.
سه‌باره‌ت به‌كاندیده‌كانیش بۆ جێگری سه‌رۆكی SI، مه‌لا به‌ختیار رایگه‌یاند: ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خرایه به‌رباس و گفتووگۆ كه 90 كاندید هه‌بوون بۆ جێگری سه‌رۆك و له‌و ژماره‌یه‌ش 30 كه‌س چوونه مونافه‌سه‌وه كه 10 یان ژن بوون، یه‌كێك له‌كاندیده‌كانی ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، مام جه‌لال سكرتێری گشتیی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو، دواجار یه‌كلابووه‌وه كه مام جه‌لال بۆ جێگری سه‌رۆك هه‌ڵبژێردرێت، چونكه مونافیسی نه‌بوو، ئه‌مڕۆش مام جه‌لال ده‌بێته جێگری سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه كه‌ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ رۆڵ و كاریگه‌ریی له‌هه‌وڵه‌كانی بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی دیموكراسی و ئاشتی و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و مافه‌كانی مرۆڤ له‌ناوچه‌كه‌دا.
وته‌بێژی وه‌فدی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: كه له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكایه‌تی كۆنگره داوایان له‌حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران كردووه كه‌كێشه‌كانی ناوخۆی چاره‌سه‌ربكات.