
ماوه‌یه‌كه هێرشكردنه سه‌ر ئێران له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه لێدوان و بۆچوونی جیاوازی هێناوه‌ته ئاراوه، چاودێرانی سیاسی و سه‌ربازی پێیان وایه ئێستا له هه‌موو كات زیاتره ئه‌گه‌ر ئه‌وه له ئارادایه فرۆكه جه‌نگیه‌كانی ئیسرائیل هێرش بكه‌نه سه‌ر كوره ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران، به تایبه‌ت به‌ر له‌ماوه‌یه‌ک فرۆكه جه‌نگیه‌كانی ئیسرائیل له نێوان ده‌ریای ناوه‌راست و كه‌ناره‌كانی یۆنان سه‌رقاڵی مانۆرێكی سه‌ربازی ورد بوون.
ئه‌گه‌رچی منوشهر موتكی رایگه‌یاند ئیسرائیل له بارێكدایه ناتوانێت هێرش بكاته سه‌ر ئێران به‌هۆی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌یه‌وه. به‌ڵام هه‌تا ئێستا سات له دوای سات ئه‌گه‌ری ئه‌و هێرشه له زیادبووندایه.
راگه‌یاندنی هه‌ر دوولا به‌تایبه‌ت ئێران و ئیسرائیل تا دێت زیاتر به‌رامبه‌ر یه‌كتر توند ده‌بن، جه‌نراڵ میر فیصل باقر زاده كه ئه‌ندامی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئێرانه رایگه‌یاند وڵاته‌كه‌ی بریاری داوه 320 هه‌زار گۆر پارێزگاكانی سه‌ر سنور هه‌ڵكه‌نێ بۆ ئه‌و دوژمنانه‌ی نیازیانه هێرش بكه‌نه سه‌ر ئێران. هه‌روه‌ها به‌پرسه‌كه‌ی سوپای ئێران رایگه‌یاند ئه‌م بریاره پابه‌ندبونی ئێران به رێكه‌وتنه‌كانی جنێف و ئه‌گه‌ر پێویستی كرد ئه‌وا گۆری به‌كۆمه‌ڵیش هه‌ڵده‌كه‌نین.
شایه‌نی باسه سه‌رۆكی پێشووی ده‌زگای هه‌واڵگری ئیسرائیلی(موساد) شافتای شافیت له لێدوانێكی رۆژنامه‌نوسیدا رایگه‌یاند پێویسته ئیسرائیل له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا سه‌رجه‌م كوره ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران خاپوربكات تا له هێرشی ئه‌تۆمی ئێران پارێزراو بێت.
جێگه‌ی سه‌رنجه فه‌رمانده‌ی پاسدارانی ئێران محمد علی جعفه‌ری ئیسرائیلی له‌وه ئاگاداركرده‌وه كه هێرش نه‌كاته سه‌ر وڵاته‌كه‌ی له‌به‌رئه‌وه‌ی ئیسرائیل له‌به‌رده‌م مه‌ودای موشه‌که‌كانی ئێراندایه.