|
ئێران : موشه‌کی ئاڕاسته‌ی کوره ئه‌تۆمییه‌کانی ئیسرائیل کردووه وه‌ک وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ک بۆ هه‌رهێرشێک Monday, 06.30.2008, 07:41am (GMT)
رۆژنامه‌ی سه‌نده‌ی تایمزی به‌ریتانی رۆژی یه‌ك شه‌ممه له سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كانه‌وه هه‌واڵی ئه‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه كه ئێران چه‌ندین موشه‌كی به‌رووی كوره ئه‌تۆمیه‌كانی دیمونه ئاراسته‌كردووه به‌و مه‌به‌سته‌ی له كاتێدا ئێران رووبه‌ری هێرش بۆیه‌وه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ئه‌وا ئه‌و كوره ئه‌تۆمیانه‌ی ئیسرائیل موشه‌ك باران بكات. جێگه‌ی سه‌رنجه ئیسرائیل له ئاماده‌باشی ئه‌وه‌دایه هێرشێكی ئاسمانی بكاته سه‌ر كوره ئه‌تۆمییه‌كانی ئیسرائیل و له‌به‌رامبه‌ردا ئێران له خۆ ئاماده‌كردندایه بۆ ئه‌و هێرشه و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر جۆره په‌لامارێك كه بكرێته سه‌ر ئێران. شافتای شافیتی سه‌رۆكی پێشوی موساد رایگه‌یاند خراپترین سیناریۆ ئه‌وه‌یه ئێران له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵی داهاتوودا ببێته خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمی. هه‌روه‌ها ناوبراو رایگه‌یاند: به‌وه‌ی ئه‌فسه‌رێكی پێشوی ده‌زگای هه‌واڵگری بووم هه‌رچی پێویسته له لایه‌نی دیفاع و هێرشكردن ره‌چاوی بكه‌ین هه‌روه‌ها گرنگی بده‌ین به‌رای گشتی رۆژئاوا له كاتێكدا سزاكانی سه‌ر ئێران سودی نه‌بوو. شایه‌نی باسه ئیسرائیلیه‌كان پێیان وایه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێكی نوێ بۆ ئه‌مه‌ریكا رۆڵی ده‌بێت له وه‌شاندنی ئه‌و گورزه سه‌ربازییه‌ی له ئێران ده‌وه‌شێندرێت. بۆنمونه ئه‌گه‌ر ئۆباما سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت ئه‌وا ئه‌گه‌ری بریاردان له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه كه‌متره وه‌ك له‌وه‌ی ماكین هه‌ڵبژێردرێت. واته گه‌ر ماكین هه‌ڵبژێردرێت ئه‌وا ئه‌گه‌ر هێرشكردنه‌سه‌ر ئێران زۆرتره.
|
||||
| Powered by SoSo News Express Pro 2.0.4 Copyright © 2005-2007 by SoSoVN.com. All rights reserved. |
||||