
مام جه‌لال سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ڕه‌سمی بووه جێگری سه‌رۆكی سۆسیال ئینته‌رناسیۆنالی جیهانی.
هه‌ر له‌ناو هۆڵی كۆنگره‌كه‌دا كارته‌كانی ده‌نگدان كه تایبه‌تبوون به‌ئه‌ندامی ته‌واو له‌سۆسیال ئینته‌رناسیۆنال درایه وه‌فدی ی.ن.ك بۆ ئه‌وه‌ی له‌ده‌نگدانی ئه‌مڕۆدا 30/6 وه‌كو ئه‌ندامی ته‌واو له‌رێگه‌ی ئه‌و كارتانه‌وه به‌شداری بكات.
كارته‌كانیش پێكهاتوون له سێ ره‌نگ ره‌نگی سه‌وز به‌مانای ره‌زامه‌ندبوون و ره‌نگی سور به‌مانای ناڕازیبوون و ره‌نگی زه‌ردیش به‌واتای ته‌حه‌فوز دێت.
له‌م ساته‌وه‌خته‌وه ده‌توانرێت رابگه‌یه‌نرێت كه ی.ن.ك ئه‌ندامی رێكخراوی سۆسیال ئينته‌رناسیۆناله.
سه‌عات 8 ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 30/6 به‌كاتی یۆنان و كوردستان كاره‌كانی یه‌كه‌م رۆژی 23 هه‌مین كۆنگره‌ی سوسیال ئینته‌رناسیۆنال كۆتایی هات.
له‌یه‌كه‌مین رۆژی كۆنگره‌دا نوێنه‌ری حزبه به‌شداربووه ئه‌ندامه‌كان وتاریان خوێنده‌وه، له‌وته‌كانیاندا چه‌ندین كێشه‌ی جیهانی باسكران و رێگاچاره و چۆنیه‌تی بنبڕكردنی ئه‌وكێشانه خرانه‌ڕوو كه دانیشتووانی سه‌رزه‌وی ئه‌مڕۆ به‌ده‌ستیانه‌وه ده‌ناڵێنن.
گرنگترین ئه‌و بابه‌تانه‌ی ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌ی سۆسیال ئینته‌رناسیۆنال باسكران بریتیبوون له كێشه‌كانی: پیسبوونی ژینگه‌و كونبوونی چینی ئۆزۆن و كه‌مبوونه‌وه‌ی خۆراك و بێكاریی و نه‌خوێنده‌واریی و چه‌ندین كێشه‌ی تری جیهانی.
جگه له نوێنه‌ری ئه‌و حزبانه‌ی كه وتاریان خوێنده‌وه كۆمه‌ڵێك كه‌سانی پسپۆڕ‌و شاره‌زا قسه‌یان له‌باره‌ی ئه‌و كێشانه‌وه كرد‌و چه‌ندین رێگاچاره‌ی جیهانی باسكران كه ده‌شێت مرۆڤایه‌تی له‌و ته‌نگژانه رزگاربكات.
دوابه‌رنامه‌ی دانیشتنی ئه‌مڕۆش كه یه‌كه‌م رۆژی كۆنگره بوو به‌وته‌ی جۆرج پاپاندریۆ كۆتایی هات و سبه‌ینێ كاره‌كانی دووه‌م رۆژی كۆنگره به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له‌لایه‌کی تره‌وه سه‌عات 4 ی سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 30/6 له‌هۆڵێكی تری كۆنگره‌كه‌دا حزبه كوردستانییه به‌شداربووه‌كان له‌كۆنگره ئه‌وانه‌ی ئه‌ندامن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شی كه میوانن كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان سازكرد.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به به‌شداریی هه‌ریه‌ك له یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، پارتی دیموكراتی كوردستان، پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكرات DTP، حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، حزبی دیموكراتی كوردستان، كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران به‌ڕێوه‌چوو، باس له‌رۆڵی له‌مه‌ودوای ئه‌و حزبه كوردستانییانه كرا له‌ناو سۆسیال ئینته‌رناسیۆنال دا و سه‌باره‌ت به‌گروپی كوردی كه گروپێكی سۆسیال ئینته‌رناسیۆناله گفتوگۆ له‌باره‌ی ئه‌كتیڤ كردنی كرا‌و هه‌موولایه‌ك رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌نامه‌یه‌ك بنووسن و سوپاسی ئه‌و گروپه كوردییه بكه‌ن له‌ناو سۆسیال ئینته‌رناسیۆنال كه ماوه‌ی رابردوو خزمه‌تی مه‌سه‌له‌ی كوردی له‌ناو سۆسیال ئینته‌رناسیۆنال كردووه و بڕیاره سبه‌ینێ ئه‌و نامه‌یه پێشكه‌شی سكرتێری سۆسیال ئینته‌رناسیۆنال بكرێت.
جێی ئاماژه‌یه نیوڕۆی ئه‌مڕۆ 30/6 وه‌فدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌كۆنگره‌ی 23 هه‌مینی سۆسیال ئینته‌رناسیۆنالدا، وه‌فدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به سه‌رپه‌رشتی مه‌لا به‌ختیار كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و وته‌بێژی ره‌سمی له‌گه‌ڵ وه‌فدی حزبی سۆسیالیستی وڵاتی ئایسلاند كۆبونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا.
حزبی سۆسیالیستی وڵاتی ئایسلاند له‌كۆنگره‌دا ئه‌ندامه‌و له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و حزبه له‌گه‌ڵ وه‌فدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان باس له‌چۆنیه‌تی داڕشتنی په‌یوه‌ندیی توندوتۆڵ كرا له‌نێوان هه‌ردوولا و به‌رده‌وام بوونی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه كه به جۆرێك بێت ببێته مایه‌ی دروستكردنی پردی په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌و له‌نێوان هه‌ردوو حزبی سۆسیال دیموكراتدا.
ئه‌م کۆنگره‌یه به‌پێچه‌وانه‌ی كۆنگره‌كانی پێشووه‌وه، پارتی كۆماری گه‌ل CHP ی توركیا به‌سه‌رۆكایه‌تی ده‌نیس بایكال ئاماده‌ی ئه‌م كۆنگره‌یه نه‌بوو، به‌ڵام پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكرات DTP ئاماده‌ی كۆنگره‌كه بوو.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست نێردراومان له‌ناو كۆنگه‌كه‌دا كه‌وتوون، ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه به‌هۆی هه‌ڵوێسته‌كانی بایكال له‌به‌رامبه‌ر مه‌سه‌له‌كانی دیموكراسی و مافه‌كانی مرۆڤ له‌توركیا، له‌لایه‌ن سۆسیال ئینته‌ر ناسیۆناله‌وه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ حزبه‌كه‌ی بایكالدا بكرێت
و کوردستانی نوێ pukmedia: سه‌رچاوه