|
سارکۆزی : پێویسته گۆڕانکاری بنچینه‌یی له پێکهاته‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپادا بکرێت Tuesday, 07.01.2008, 09:23am (GMT)
پاش ئه‌وه‌ی فه‌ره‌نسا سه‌رۆکایه‌تی یه‌کێتی ئه‌وروپای پێ به‌خشرا، سه‌رۆک کۆماری ئه‌و وڵاته نیکۆلاس سارکۆزی داوای کرد ، که پێویسته گۆرانکاری ڕیشه‌یی له پێکهاته‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپادا بکرێت ، ئه‌م وتانه‌ی سارکۆزی له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی فه‌ڕه‌نسادا هاتن و پاشان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که هه‌ندێک هه‌ڵه له پێکهاته‌و دامه‌زراندنی یه‌کێتی ئه‌وروپادا هه‌یه که بۆته مایه‌ی ئه‌وه‌ی وڵاتانی به‌شداربوو متمانه‌یان به‌و یه‌کێتییه نه‌مێنێت. ساركوزی ڕاشیگه‌یاند : هاولاَتیانی ئه‌وروپا پێیان وایه سه‌رۆكه‌كانی خۆیان باشتر ده‌توانن ولاَته‌كه‌یان به‌ڕێوه‌به‌رن چاو یه‌كێتی ئه‌وروپاوه‌و ئه‌مه‌ش بووه‌ته ڕێگرێک له‌به‌رده‌م یه‌كێتی ئه‌وروپادا.
|
||||
| Powered by SoSo News Express Pro 2.0.4 Copyright © 2005-2007 by SoSoVN.com. All rights reserved. |
||||