|
ئه‌سینا : وتاری مام جه‌لال له‌به‌رده‌م ئاماده‌بوانی کۆنگره‌ی ئینته‌رناسیۆنالدا
Tuesday, 07.01.2008, 09:54am (GMT)
سه‌رۆك مام جه‌لال گه‌یشته هۆڵی كۆنگره‌ی سۆسیال ئینته‌رناسیۆنال و له‌وێ له‌لایه‌ن لویس ئه‌یالا و پاپا‌ندریۆ و مه‌حمود عه‌باس سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینی پێشوازیی لێكراو پاشان ئه‌یهود باراك سه‌رۆكی پارتی كاری ئیسرائیلی به‌ره‌و پیری مام جه‌لال رۆیشت و به‌ئاماده‌بوونی مه‌حمود عه‌باس به‌خێرهاتنی سه‌رۆك تاڵه‌بانی كرد. له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆدا سه‌رۆكه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و سه‌رۆكی عیراق و نوێنه‌رانی پاكستان و لوبنان كه مه‌سه‌له‌ی ئاشتی تیایاندا مه‌سه‌له‌یه‌كی ئه‌ساسییه وتار ده‌خوێننه‌وه.
 مام جه‌لال سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، جێگری سه‌رۆكی سۆسیال ئینته‌رناسیۆنال وته‌یه‌كی پێشكه‌ش به ئاماده‌بووانی كۆنگره كرد‌و وتی: "به گه‌رمی به‌خێر هاتنتان ده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ كۆنفرانسه شكۆداره‌كه‌تان ده‌خوازم به به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كانی.. شه‌ره‌فی ئه‌وه‌م پێدرا كه بانگهێشت بكرێم بۆ ئه‌وه‌ی باسی ململانێتان بۆ بكه‌م له‌پێناوی ئاشتیدا و هه‌روه‌ها باسی چاره‌سه‌ركردنی ململانێكان و زاڵبوون به‌سه‌رپشێوی و ناسه‌قامگیریدا". سه‌باره‌ت به مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی ململانێ و چاره‌سه‌ركردنیان له‌كیشوه‌ری ئه‌وروپا مام جه‌لال وتی: "ئه‌وروپا كه سه‌رچاوه‌و شانۆی جه‌نگه جیهانییه‌كان بوو به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر و خێرا رووه‌و یه‌كێتی مه‌زنتر ده‌ڕوات له‌رێگه‌ی گه‌وره‌كردنی بازاڕه هاوبه‌شه‌كه‌ی و دراوی یه‌كگرتوو و توڕهه‌ڵدانی دوژمنایه‌تیه مێژووییه‌كان". سه‌باره‌ت به كیشوه‌ری ئاسیاش وتی: "هه‌روه‌ها ئاسیاش ده‌یه‌وێت به‌ره‌و سیاسه‌تێكی هاوكاریكردن و رێككه‌وتن هه‌نگاو بنێت له‌نێوان ده‌وڵه‌ته‌كانی و سیستمه سیاسیه‌كانیدا". سه‌رۆك مام جه‌لال له‌وتاره‌كه‌یدا سه‌باره‌ت به كێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ند ئاماژه‌یدا به چه‌ند كێشه‌یه‌ك و وتی: "له‌خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی ئێمه‌دا سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی پشێوی ناسه‌قامگیری ریشه‌كێش كراوه، ئه‌ویش به له‌ناوبردنی دكتاتۆریه‌تی سه‌دام كه جه‌نگێكی جینۆسایدی ئه‌نجامدا دژ به خه‌ڵكی عیراق، هه‌روه‌ها چه‌ندین جه‌نگی داگیركاریی دژ به دراوسێكانی خۆی، له‌وانه‌ش كۆماری ئیسلامی ئێران و ده‌وڵه‌تی كوێتی برا. كه له‌ده‌ستدانو بریندار بوون و كه‌مئه‌ندام بوونی سه‌دان هه‌زار كه‌سی لێكه‌وته‌وه‌و سه‌دان هه‌زار بێوه‌ژن و هه‌تیوی لێكه‌وته‌وه". یه‌كێك له‌وكێشه سه‌ره‌كییانه‌ی كه چه‌ندین ساڵه ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گرتۆته‌وه كێشه‌ی عه‌ره‌ب- ئیسرائیله كه ئێستا به‌ره‌و هێوه‌ربوونه‌وه ده‌ڕوات، مام جه‌لال له‌وته‌كه‌یدا سه‌باره‌ت به‌و كێشه‌یه وتی: "ململانێی عه‌ره‌ب- ئیسرائیل به‌ره‌و قۆناغێكی نوێ ده‌ڕوات به گرتنه‌به‌ری ده‌ستپێشخه‌رییه ئاشتیخوازانه‌كه‌ی عه‌ره‌ب كه پشتیوانییه‌كی گه‌وره‌ی لێده‌كرێت له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌به‌كانه‌وه". هه‌ر له‌سه‌ر كێشه‌ی عه‌ره‌ب - ئیسرائیل و ناوبژیوانیی توركیا له‌نێوان سوریا و ئیسرائیل‌دا مام جه‌لال وتی: "ئه‌و وتووێژانه‌ی سوریا- ئیسرائیل كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی (عه‌داله‌ت و په‌ره‌پێدان) ی توركیاوه ناوبژیوانی كرا، له‌م ناواخنه‌دایه بۆ توندوتۆڵكردنی ئه‌م هه‌له پۆزه‌تیڤانه و هێنانی هه‌ناسه‌یه‌كی پڕ گه‌شبینی وهیوا". هه‌ر له‌سه‌روبه‌ندی ئه‌و كێشانه‌دا كه زۆر جێگا‌و ده‌وڵه‌تی جیهانی گرتوه‌ته‌وه ئاماژه‌ی به هه‌ندێك له‌و كێشانه كرد له‌وانه‌ش كێشه‌كانی كیشوه‌ری ئه‌فریقا تا ده‌گاته كێشه‌كانی قوبرس و كشمیر .. "هه‌روه‌ها به راشكاوانه له‌هه‌شت خاڵدا بیروڕاكانی خۆی و پێشنیاره‌كانی خۆی ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به‌و ئه‌ركه‌ی كه ده‌بێت سۆسیال ئینته‌رناشنال و ئه‌و حزبانه‌ی ئه‌و رێكخراوه پێك ده‌هێنن بیخه‌نه ئه‌ستۆی خۆیان". له‌كۆتایی وته‌كه‌یدا مام جه‌لال رۆڵی رێكخراوی سۆسیال ئینته‌رناسۆنال و حزبه سۆسیال دیموكراته‌كانی به‌مجۆره ده‌ربڕی: "ئه‌م سه‌رده‌مه مێژووییه‌ی كه سۆسیال ئینته‌رناسیۆنال پیایدا تێده‌په‌رێت، به خاسیه‌ته پۆزه‌تیڤه نوێكانی خۆی جیا ده‌كرێته‌وه، ئه‌م سه‌رده‌مه هه‌وڵێكی جیدی و گه‌وره له‌حزبه‌كان و هێزه‌كانی ئێمه ده‌خوازێت كه به یه‌كه‌وه ڕۆڵه مێژووییه پیرۆزه‌كه‌ی خۆمان جێبه‌جێ بكه‌ین".
له‌لایه‌کی تره‌وه بڕیاروایه ئه‌مڕۆ 1/7 حزب و لایه‌نه كوردییه به‌شداره‌كانی كۆنگره‌ی سۆسیال ئینته‌رناسیۆنال نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و سكرتێری سۆسیال ئینته‌رناسیۆنال بكه‌ن و تیایدا سوپاسی ئه‌و كۆمیته‌یه بكه‌ن كه‌له‌ناو سۆسیال ئینته‌رناسیۆنالدا به گروپی كوردی ناسراوه و داوای به‌رده‌وامبوونی ئه‌و گروپه بكه‌ن له‌سه‌ر كاره‌كانی. له‌نامه‌كه‌دا كه به‌ناوی حزبه كوردییه به‌شداره‌كانی كۆنگره‌ی سۆسیال ئینته‌رناسیۆنال له‌هه‌رسێ كوردستانی عیراق و ئێران و توركیا ئاڕاسته كراوه تیایدا سوپاسی گروپی كوردی ناو سۆسیال ئینته‌رناسیۆنال ده‌كه‌ن كه له‌ساڵی 1993 وه دامه‌زراوه‌و پشتیوانی له‌قۆناغێكی مێژوویی گه‌لی كورد كردووه‌و گروپه‌كه جێ په‌نجه‌ی دیاره له ئه‌ده‌بیات و كاری سۆسیال ئینته‌رناسیۆنالدا و توانیویانه له‌ماوه‌ی كاركردنی خۆیاندا رای گشتی سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی كورد له‌جیهاندا به‌ده‌ست بهێنن، هه‌ر له‌نامه‌كه‌دا هاتووه كه ئه‌و گروپه توانیویه‌تی له‌كاتی جیاجیادا قورسایی خۆی به‌كاربێنێت بۆ یه‌كێتی ناو ریزه‌كانی حزب و رێكخراوه سیاسییه‌كانی كوردستان. هه‌روه‌ها حزبه كوردستانییه‌كان له‌نامه‌كه‌یاندا داواده‌كه‌ن كه ئه‌و گروپه به‌رده‌وام بێت له‌م قۆناغه‌دا به‌تایبه‌تی چونكه رۆڵی گه‌لی كورد له‌چوار ده‌وڵه‌تی ناوچه‌كه‌دا روو له‌هه‌ڵكشانه به‌تایبه‌تی ئه‌و كوردانه‌ی هاوكاری سۆسیال ئینته‌رناسیۆنالن رۆڵی زۆریان ده‌بێت له‌دیموكراتیزه كردنی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، هه‌روه‌ها ده‌وری زۆریان ده‌بێت له‌پرۆسه‌ی ئاشتی و گه‌شه‌كردنی ناوچه‌كه. ئه‌م نامه‌یه دوای ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه هات كه‌دوێنێ 30/6 وه‌فدی هه‌موو حزبه كوردییه به‌شداربووه‌كان له‌كۆنگره‌ی SI به‌ده‌ستپێشخه‌ریی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌یه‌كێك له‌هۆڵًه‌كانی شوێنی كۆنگره‌كه ئه‌نجامیدا، وه‌فدی یه‌كێتیی پێكهاتبوو له مه‌لابه‌ختیار و د.عومه‌ر شێخ موس و ئازاد جندیانی و لێپرسراوی كۆمیته‌ی یۆنان
|